بابه‌ت: چۆن بتوانم بەشی کارلێک کردنی دەرمان دروست بکەم؟

بەڕێزان ئەم کاتەتان باش

من ماڵپەڕەیەکم هەیە کە لەسەر دەرمان و نەخۆشییە، ئێستا دەمەوێت بەشێکی بۆ زیاد بکەم کە بەشی کارلێک کردنی دەرمانە، واتا ئەگەر کەسێک بچێتە بەشی کارلێک کردن (وای دانێ ناوی دەنێم کارلێک کردن) لەوێ دەبێت نوسرابێت:

ناوی دەرمانێک بنوسە:

ناوی دەرمانی دواتر بنوسە:

(دوگمەی) بیپشکنە

ئەنجام: لێرەدا خۆ کارانە (ئەگەر کارلێک هەبوو) دەبێت پێی بڵێ کە ئەم دوو/یان زیاتر دەرمانە کارلێک دەکەن وە بۆچی


ئەمەی سەرەوە ئەو بەشە بێت کە بەکارهێنەر دەیبینێت


///////////

ئەو بەشەی کە خۆم کاری لەسەر دەکەم

ناوی دەرمان:                                               لیستی دەرمانی کارلێک کەر               جۆری کارلێک کردنەکە



بەم شێوەیە خۆم ناوێکی دەرمان دانێم هەم لیستەکەش خۆم پڕی بکەمەوە لەگەڵ جۆری کارلێک کردنەکە (پۆڵێن دەکرێت وە ئەوانیش ١ یان ٢ یان ٣ یان ٤ـە)


....

هیوادارم ڕونکردنەوەکەم ڕوون بێت

ئەم ماڵپەڕەیەش نمونەیەکە بۆ ئەم بابەتەی من http://www.drugs.com/drug_interactions.php

.....

ئەمەش ماڵپەڕەکەی منە www.tendrustikurd.net

وه‌ڵام: چۆن بتوانم بەشی کارلێک کردنی دەرمان دروست بکەم؟

بەڕێزم دەبێت داتابەیسێک درووست بکەیت، ناوی هەموو Drug داخڵ بکەیت، وە interaction ی لەگەڵ Drug ێکیتر بنووسیت.
ئینجا ئەو پڵەگینە ئینستۆڵ بکە، زانیاری زیتر لێرەوە بخوێنەوە
http://www.sailabs.co/products/drug-int … ta-plugin/

underconstruction, visit later.

وه‌ڵام: چۆن بتوانم بەشی کارلێک کردنی دەرمان دروست بکەم؟

دەستەکانت خۆش کاک future
سوپاس بۆ زانیارییەکەت