1

بابه‌ت: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

سڵاو به‌ڕێزان ....
.. هه‌رچی ده‌كه‌م ئه‌و  ناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌ چاك نابێت و به‌ پێش و پاش ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ده‌یبینن .. ئه‌م كێشه‌یه‌ ته‌نها له‌ كاتی گه‌ڕان له‌ ئامرازه‌كانی گه‌ڕاندا وای لێدێت .. به‌ڵام كه‌ ماڵپه‌ڕ ده‌كه‌یته‌وه‌ نوسینه‌كان باش ده‌بن !  ..تكایه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌یم پێ بڵێن .

http://www.webchinupload.com/f/2015-11/a3bd79b1ae355652c15c95f257ec6dcb.PNG

http://www.webchinupload.com/f/2015-11/e00203d7125071ab594c8a03710fbaa7.PNG

. زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ هاوكاریتان.

هه‌موو كار و چالاكیه‌كانم له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆمه‌وه‌ ببینن... به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی : خه‌مخۆر
http://khamkhor.com/

2

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

لە ئێرە لە بەشی ڕێکخستن بۆ نووسینی کوردی سۆرانی (لە ناوەڕاستی) پەڕەکە ئاماژەی پێکراوە،
https://www.webchin.org/index.php?besh=dreje&id=108

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

ده‌ستت خۆشبێت براكه‌م ... به‌ڵام ئه‌و ڕووكاره‌ی من به‌كاری ده‌هێنم زۆر ئاڵۆزه‌ ... ئایا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناكرێت ؟

ئه‌م ڕووكاره‌ به‌كارده‌هێنم ...
http://demo.joomlashine.com/joomla-temp … _epic/pro/

زۆر سوپاس بۆ هاوكاریت

هه‌موو كار و چالاكیه‌كانم له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆمه‌وه‌ ببینن... به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی : خه‌مخۆر
http://khamkhor.com/

4

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

نەخێر، دەبێت دەستکاری کۆدی ڕووکارەکەت بکەیت و بزانیت لە کوێ تاگی Title دانراوە، لەوێ چاکی بکەیت.
زۆربەی ڕووکارەکانی جووملە فایلێکی index.php ـیان تێدایە و لەوێ دەتوانیت ئەو گۆڕانکارییە جێبەجێ بکەیت، ئەگەر نەبوو، ئیتر پەیوەندی بە ڕووکارەکەتەوە هەیە و دەبێت بیدۆزیتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

ده‌سته‌كانت خۆشبێت برای به‌ڕێزم .. تێگه‌یشتم .. زۆر سوپاس بۆ هاوكاریت

هه‌موو كار و چالاكیه‌كانم له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆمه‌وه‌ ببینن... به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی : خه‌مخۆر
http://khamkhor.com/

6

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

بڕۆ بۆ   System ->  Global Configuration

دەستکاری هەڵبژاردەی

Include Site Name in Page Titles 

بکە  و بیکە بە  before

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

7

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

به‌ڵام ئه‌و ڕێگه‌یه‌ بۆ شتێكی تر به‌كاردێت ... كێشه‌ی ئێستتام ئه‌وه‌یه‌  ناوه‌كه‌ له‌ browserه‌كان پێش و پاش ده‌كه‌وێت به‌ڵام له‌ناو ماڵپه‌ڕ بێكێشه‌یه‌ !

ده‌سته‌كانت خۆشبێت كاك ئه‌یمه‌ن ... زۆر سوپاس بۆ هاوكاریت

هه‌موو كار و چالاكیه‌كانم له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆمه‌وه‌ ببینن... به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی : خه‌مخۆر
http://khamkhor.com/

8

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

ئەوە پەیوەندی بە جووملەوە نییە بە تایبەت، بەڵکوو وردەکارییەکە کە پەیوەندی بە نووسراوەی شێوازی سۆرانی هەیە کاتێک لە گەل پیتی دیکەی یونیکۆدی گشتیی تێکەڵاو دەکرێت. بۆیە لە یونیکۆد دا U+202B هەیە کە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

کاتێک U+202B بە براوسەر یان هەر Client ـێکی دیکە دەڵێیت کە ئەو نووسراوەیە بە درووستی وەک نووسراوەیەکی RTL بناسێت، واتە بەسەر ئەو کێشەیەدا تێپەڕێت کە بەبێ U+202B درووست دەبێت.

جا چارەسەری بنەڕەتیی ئەوەیە ئەو کۆدە لە پێش Title ی پەڕەکانت دابنێیت بۆ ئەوەی درووست دەربکەون.
لە پەڕەی سەرەتای وێبچن www.webchin.org ئەوە بەکارهاتووە و ئەو کێشەیەی چارەسەر کردووە کە تۆ هەتە.

http://www.w3.org/International/questio … e-controls
http://www.fileformat.info/info/unicode … /index.htm

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: چۆن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌م ( ناونیشانی ماڵپه‌ڕ) ؟

ده‌سته‌كانت خۆشبێت برای به‌ڕێزم . زۆر سوپاس بۆ ماندوبون و زانیارییه‌ به‌ كه‌ڵكه‌كانت سه‌ركه‌وتوبیت پشت به‌خوا

هه‌موو كار و چالاكیه‌كانم له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆمه‌وه‌ ببینن... به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی : خه‌مخۆر
http://khamkhor.com/