بابهت: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!
ئەوەی نەمدەزانی وێبچن پی بەخشیم..
ئەوەی لە توانی مامۆستا و هاوپیشەکانم نەبوو وێىچن پێ بەخشیم..!
هەمیشە و هەموکات ئەم پێگەیم وەک ماڵی خۆم وەک مامۆستای خۆم وەک منداڵی خۆم خۆش ویست وە ..!
گەر بێت و وشەکانم لە ئلف وە بۆ ی ـا باسی وێبچن بکات کەمە ..!
ئەمانەی دەیڵیم بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی " ماڵەکەم"ـە!
وێرای دەست خۆشی زۆرم بۆ ستافی تەواوی ئەم کۆشکە..
دەستی ماندوو بونتان ئەگوشم.. هیوادارم هەمیشە لە پێشەنگ بین .
چەند پێشنیارێکم لە یادە بۆ ئێرە..
هیوادارم فکرەیەک " idea " ـ کی خراپ نەبێت..
١- گۆرینی دیزاینی تەواوی وێبچن ..
٢- پێداچوونەوەیکی باش بۆ پلە و پلای ستافەکانی پێشوو ( مەبەستم ئاشکاریە )
٣- دانانی پێوەکراوێک کە یارمەتی دەر بێت بۆ سمارت فۆنەکانی ( ئای ئۆ ئس ، ئەندرۆید ، ویندۆز ).. هتد چۆن ئێستا لاپەری سەرەکی (مەبەستم لە مەکۆ نیە) ماڵپەر یارمەتی دەرە بۆ مۆبایلی زیرەک..
٤- گەر هات و ئەوەش نەکرا من پێم باشترە لە سەرەتا دا App بۆ ئای ئۆ ئس ، ئەندرۆید بخرێتە بەردەست ،
بە هاوکاری ئەندامانی وێبچن ( زیرەک لە پرۆگرامسازی )
٥- یاد کردنەوەی ساڵانەی وێبچن ، کە لە ( ٢٥ ، دیسەمبەری ٢٠٠٦ ) دا لە دایک بووە ،
ئەو رۆژە زۆر لەی من پیرۆزە ، لەم مەملەکەت دا یادی شتی خراپ دەکرێتەوە بەس ئەو رۆژ نا !
٦- کارێکی وانیە ( ئەندامان بتوان لە رێگەی دواکاری وە ناوی خوازری خۆیان بگۆرن )
نمونە خۆم لە کاتێک دا ئەم هەژمارەم داناوە کە هەزم نەدەکرد ناوی خۆم بێت..
٦ ساڵ و ١ مانگ و ٢٣ رۆژە ..
٧- لەم خاڵە دا هیوادارم خاڵی ٤م بێتە دی ..
٨- زیاد کردنی هەندێ بەشی تر ( لە ئێستا ئەم بواری ئێمە زیاد لە پێوسیت لە پێشدایە ) ، خوازیار نیم ئێمە لە دوا بین .. بە پێ پێوسیتیش ئێمە هەمیشە هاوسەنگی نێتی ئێستا بووین
٩- گواستنەوەی "وێب دارێژ " بۆ ناونیشانی " وێبچن "!
لە کۆتای دا رێز و حورمەتی تەواوم بۆ ستافی وێبچن بە خۆشم وە !
هیوادارین لەم پێگە بچووک وە توانیبێتمان کەلێنکی بچووک لە تەكنەلۆژيا پر بکەینەوە !
کۆتا دێرم
" بۆیە هەموو کات وێبچینم خۆش دەوێت لەبەر ئەوەی هەرگیز نەبووە و نابێت کە لاز و گەزاف بەسەر هیچ ئەندامێک دا لێ بدات "