بابه‌ت: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

ئەوەی نەمدەزانی وێبچن پی بەخشیم..
ئەوەی لە توانی مامۆستا و هاوپیشەکانم نەبوو وێىچن پێ بەخشیم..!
هەمیشە و هەموکات ئەم پێگەیم وەک ماڵی خۆم وەک مامۆستای خۆم وەک منداڵی خۆم خۆش ویست وە ..!
گەر بێت و وشەکانم لە ئلف وە بۆ ی ـا باسی وێبچن بکات کەمە ..!
ئەمانەی دەیڵیم بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی " ماڵەکەم"ـە!
وێرای دەست خۆشی زۆرم بۆ ستافی تەواوی ئەم کۆشکە..
دەستی ماندوو بونتان ئەگوشم.. هیوادارم هەمیشە لە پێشەنگ بین .
چەند پێشنیارێکم لە یادە بۆ ئێرە..
هیوادارم فکرەیەک " idea " ـ کی خراپ نەبێت..

١- گۆرینی دیزاینی تەواوی وێبچن ..
٢- پێداچوونەوەیکی باش بۆ پلە و پلای ستافەکانی پێشوو ( مەبەستم ئاشکاریە )
٣- دانانی پێوەکراوێک کە یارمەتی دەر بێت بۆ سمارت فۆنەکانی ( ئای ئۆ ئس ، ئەندرۆید ، ویندۆز ).. هتد چۆن ئێستا لاپەری سەرەکی (مەبەستم لە مەکۆ نیە) ماڵپەر  یارمەتی دەرە بۆ مۆبایلی زیرەک..
٤- گەر هات و ئەوەش نەکرا من پێم باشترە  لە سەرەتا دا App بۆ ئای ئۆ ئس ، ئەندرۆید  بخرێتە بەردەست ،
بە هاوکاری ئەندامانی وێبچن ( زیرەک لە پرۆگرامسازی )
٥- یاد کردنەوەی ساڵانەی وێبچن ، کە لە ( ٢٥ ، دیسەمبەری ٢٠٠٦ ) دا لە دایک بووە ،
ئەو رۆژە زۆر لەی من پیرۆزە ، لەم مەملەکەت دا یادی شتی خراپ دەکرێتەوە بەس ئەو رۆژ نا !
٦- کارێکی وانیە ( ئەندامان بتوان لە رێگەی دواکاری وە ناوی خوازری خۆیان بگۆرن )
نمونە خۆم لە کاتێک دا ئەم هەژمارەم داناوە کە هەزم نەدەکرد ناوی خۆم بێت..
٦ ساڵ و ١ مانگ و ٢٣ رۆژە ..
٧- لەم خاڵە دا هیوادارم خاڵی ٤م بێتە دی .. smile
٨- زیاد کردنی هەندێ بەشی تر ( لە ئێستا ئەم بواری ئێمە زیاد لە پێوسیت لە پێشدایە ) ، خوازیار نیم ئێمە لە دوا بین .. بە پێ پێوسیتیش ئێمە هەمیشە هاوسەنگی نێتی ئێستا بووین
٩- گواستنەوەی "وێب دارێژ " بۆ ناونیشانی " وێبچن "!


لە کۆتای دا رێز و حورمەتی تەواوم بۆ ستافی وێبچن بە خۆشم وە !
هیوادارین لەم پێگە بچووک وە توانیبێتمان کەلێنکی بچووک لە تەكنەلۆژيا پر بکەینەوە !
کۆتا دێرم
" بۆیە هەموو کات وێبچینم خۆش دەوێت لەبەر ئەوەی هەرگیز نەبووە و نابێت کە لاز و گەزاف بەسەر هیچ ئەندامێک دا لێ بدات "

لــوت به‌رز مه‌به‌ له‌ ئاستی لێزانینت...هه‌رچه‌نده‌ بزانیت تۆ هه‌ر نه‌زانیت !!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م  بابه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ ستايلى مه‌كۆ من پێم باشتره‌ هه‌ر ئه‌م ستايله‌ بێت ديار و كراوه‌ و ساده‌و ساكاره‌
بۆ ناو گۆرين پێم باش نييه‌ كێشه‌ى ده‌كه‌وێت... هيتر
به‌لام بۆ ئه‌پى تايبه‌ت ئه‌گه‌ر بخرێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردن باشه‌

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
https://www.youtube.com/watch?v=LuPNzDtAbSg

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

ده‌ستخۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
خاڵی 1 زۆر گرنگ نییه‌ ستایله‌كی جوان و ساده‌یه‌ 

به‌س خاڵی 4/8  گرنگه‌

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

دەستخۆش بۆ پێشنیارەکان و هەموویان وەک خۆیان دەخەمە لیستی پێشنیارەکانی دیکەش.

بەڵام smile

١، ڕێگەدان بە ناوگۆڕین، گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، چوونکە مەسەلەی ناو لە مەکۆیەکدا قووڵترە لەوەی کە تەنیا ناو گۆرینێک بێت.

٢، دیزاینی وێبچن، خاوێنە و سادەیە، ئەوەش گرینگە بۆ ئێمە کە سەردانی ئێرە دەکەین، دیارە ئەوەی کە ئێستا هەیە بە پێویستی نازانم بیگۆڕین، بەڵام دەتوانین ستایڵی ئەلتەرناتیڤ دابنێین کە ئێوە لای خۆتانەوە بە ئارەزووی خۆی ئەو ستایڵە هەلبژێرێت کە دەیەوێت. بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت کە ستایڵی زریق و بریقەدار لە وێبچن دەبینین، بە پێچەوانەوە ئەوانی دیکەش سادە دەبن و تەنیا لە ڕەنگدا جیاوازییان دەبێت.

٣، سەرەتای ڕاستەقینەی وێبچن ساڵی ٢٠٠٤ بوو، بەڵام ئەو کاتە ناوێکی دیکەی هەبوو، بۆیە ڕێکەوتی تۆمارکردنی دۆمەینی وێبچن ساڵی دەستبەکاربوونی نییە. ڕاستی ئەوەیە ئێمە بۆ گۆڕینەوەی زانیاری لێرەین، شتێکیش کە زانیارییەکی تایبەت نەبەخشێت ئەوەندە بە گرینگی نازانم گرینگیی پێبدەین.

٤، وێبداڕێژ، وەک کار و چالاکیی، پەیوەندی نییە بە وێبچن ـەوە، ڕاستە وێبداڕێژ هی منە و لە وێبچن بوونم هەیە، بەڵام وێبداڕێژ لە بوارێکی دیکەدا کار دەکات و چالاکە کە جیاوازە لە ئامانج و مەبەستی گشتیی وێبچن.

خاڵەکانی دیکە بیریان لێ دەکەمەوە تاوتوێیان دەکەین.

دووبارە سووپاس.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

سەبارەت بە دیزاینی ماڵپەر و مەکۆ پێم باشە بگۆڕدرێت، ئێستا دیزاین هەنگاویێکی گەورەی بەرەوپێشچوونی ناوە، دیزاینەکانی ماڵپەر و مەکۆ بکرێت بە فلات، کە زۆر سادەترە بەڵام زۆر جوانتریشە!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

دیزاینی فلاتی فلات لەگەڵ کەلتووری کوردی خۆمان کەم دەگوونجێت.
ئێمە کوردین و چاوەڕوانی هەندێک تایبەتمەندی ورد دەکەین کە بیناسینەوە، ئەگەر نە کەم سەردانی ئەو ماڵپەڕانە دەکەین کە زۆر سادەن. بۆ ماڵپەڕ کە ڕوو لە بەکارهێنەرانی وڵاتانی دەرەوە بکات، بە تایبەت ئەوروپی و ئەمریکی و هاوشێوە، فلات بێگومان گوونجاو دەبێت، بەڵام بۆ بەکارهێنەرنی کورد بەتایبەت سۆرانی زمان زۆر جێی پەسەند نابێت.

دیارە ئەو سادەییە دەکرێت لە وەشانی مۆبایل دا سوودی لێوەربگیردرێت، لەوێدا خێرایی و سادەیی گرینگترە.

سووپاس.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

کاک ئاسۆ، ڕاستە لەگەڵ کورد ناگونجێت، بە کورد بڵێ ماڵپەر چۆن بێت یەکسەر ئەڵێت با لەو ماڵپەرە بچێت یان یەکسەر داوای ماڵپەرێکی 3 column ئەکات بە کۆمەڵێك ڕەنگی زەق و ناشرین، بەڵام لێرەدا دو خاڵ هەیە
- پێویستە ئەو ڕێچکەیەیان پێ بگۆڕین
- ماڵپەرێکی وەک وێبچن developer و designer بە سەردانکەری یەکەم دا ئەنرێت و زۆربەیان پێیان جوانتریش ئەبێت
من پێم باشە دووبارە بیرێکی لێبکەیتەوە، چونکە بەڕاستی ئەم دیزاینەی ئێستا زۆر وشکە!

سوپاس و ڕێز

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

ده‌ست خۆش بۆ پێشنیاره‌كانت خاڵی چواره‌مم زۆر به‌دڵه‌ ، ئه‌توانم هاوكاری بكه‌م بۆ دروست كردنی پرۆگرامه‌كه‌ بۆ Android ئه‌گه‌ر مه‌جالم هه‌بوو

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

کاک ئاسۆ تەواوی برادەران رێزدارن دەستی ئێوەش خۆش ..

بە گشتی بۆ وەڵامی گشت برادەران و کاک ئاسۆ ...

١- کاک ئاسۆ گیان بۆ بابەتی ناوگۆرین ، من لەسەرە ئەماژەم پێ داوە ، کە لە رێگەی داوکاری وە بێت ..
واتە ئەندام داوا لە ستاف بکات و ستاف قبوڵی بکەن زۆر باشتر ئەبێت !
بروا نەکەم بابەتەکە ئەوەنە قورس بێت ببێتە کێشە بۆ مەکۆ ، بەم شێوەیە بێت :.
A- ناوی ئێستا                      B- ناوی داهاتوو             C- هۆکاری گۆرین
دوای ناردنی ( لە ماوی ٢٤ - ٤٨ کاتژمێردا وەڵام دەردێتەوە !
-------------------------------------------------------------
٢- وەک کاک #رێنوار وتی  ، من کە دەڵیم گۆرین مەبەستم لەوە نیە وێبچن بکرێتە دیزاین زەوق و ناشرین وەك خۆتان وتان مەکۆ بکرێ بە فلات ،
یاخود هەر دیزاینێک ئێوە مەبەستانە ، ئەمی ئێستا ساڵانێکی زۆرە نەگۆرەوە وە هەمیشە شتەکان پێوستیان بە گۆران هەیە !..

٣-  کاک ئاسۆ منیش ناڵیم کیک و مۆم ... هتد بۆ بکرین بۆ ساڵیادی وێبچن ، تەنها کارێکی گرافیک کە زۆرمان لە ئەندامان شەرزایمان هەیە تیایە بتوانین دروستی بکەین و لە Header مەکۆ بۆ ماوەی رۆژێکیش بێت دابنرێت ، وەک : .
http://www.webchinupload.com/f/2016-03/ … 722129.jpg


هیوام وایە خەڵاکانی کەش لە بیر نەکەی ، کاری تەواوی بۆ بکرێت ..

هیوادارم ئەم بابەتەش  هەر ئەندامێک پێشنیاری هەبوو هاوکارمان بێت لە دوای من زیادی بکات لە خاڵی ١٠ هەژماری بکەین .. wink


رێزی زۆرم ... smile

لــوت به‌رز مه‌به‌ له‌ ئاستی لێزانینت...هه‌رچه‌نده‌ بزانیت تۆ هه‌ر نه‌زانیت !!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

دەست خۆش، زۆر تێبینی لە جێی خۆیانن، هەندێکیشیان کەمێک ئەستەمن بۆ جێبەجێ کردن،

من وەک خۆم، هەموو کاتێک کە دێمە بۆ سەر هێل بە کۆمپیوتەر، یەکەم مالپەڕ وێبچنە کە دەیکەمەوە، زۆربەی جار کارێکی بە پەلەم هەیە بەلام هەر وێبچن یەکەم مالپەڕە کە دەکەمەوە، زۆربەی جاریش کاتێک بە مۆبایل سەردانی دەکەم و پەیامیش بە مۆبایل دەنووسم.

سەبارەت بە دیزاین لەگەلتانم، مانای ئەوە نیە کە وێبچن ناشرینە، مانای ئەوە کە زۆر لە مێژە ئەم دیزاینەی هەیە و باشترە گۆڕانکاری تیدا بکرێت، بەڕای خۆم زۆر بە سادەیی دیزاینی فلاتی پێ بدەن باشترە.

سەبارەت بە ناو زۆر لە مێژە یاساکان ڕیگە نادان بیگۆڕن بەلام من پێم باشە بگۆردرێن، زۆربەی ئەندامان لە سەرەتا دا ناوی خۆیان بەکار ناهێنن دواتر دەیانەوێت، وەک جەنابت.

لە رووی چاودیری یەوە، کامێک ساردی بەدی دەکرێت، بەوەی چاودێرەکان یان چاودێری پێشوون یان سەردانی مالپەڕ ناکەن، هەموو بەڕیوەبەرایەتیەک و چاودێریەک لەژێر ناوی کاک ئاسۆ دایە هەموو ئەندامان چاوەڕێی ئەو دەکەن بەهۆی نەبوون یان چالاک نەبوونی چاودێرەکان.
پێم باشە دووبارە بەڕیوەبەرایەتیەکی نوێ دابمەزرێنرێت و چالاکی و توانا و زۆر سەردان لەبەر چاو بگیرێت.

شتێکی تر، ئێمە ناتوانین وشەی نهێنی و زانیاریەکانمان بگۆڕین لە وێبچن!

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

کاک ڕەوەن، چی ڕوودەدات کاتێک دەتەوێت زانیارییەکانت بگۆڕیت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

کاک ئاسۆ بڕوا بکە ئەمڕۆ دۆزیمەوە هههه.
زۆر لە مێژە هەولم دابوو ئەم تایبەتمەندیەم نەدەدۆزیەوە!

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

Rawan نووسی:

دەست خۆش، زۆر تێبینی لە جێی خۆیانن، هەندێکیشیان کەمێک ئەستەمن بۆ جێبەجێ کردن،

من وەک خۆم، هەموو کاتێک کە دێمە بۆ سەر هێل بە کۆمپیوتەر، یەکەم مالپەڕ وێبچنە کە دەیکەمەوە، زۆربەی جار کارێکی بە پەلەم هەیە بەلام هەر وێبچن یەکەم مالپەڕە کە دەکەمەوە، زۆربەی جاریش کاتێک بە مۆبایل سەردانی دەکەم و پەیامیش بە مۆبایل دەنووسم.

سەبارەت بە دیزاین لەگەلتانم، مانای ئەوە نیە کە وێبچن ناشرینە، مانای ئەوە کە زۆر لە مێژە ئەم دیزاینەی هەیە و باشترە گۆڕانکاری تیدا بکرێت، بەڕای خۆم زۆر بە سادەیی دیزاینی فلاتی پێ بدەن باشترە.

سەبارەت بە ناو زۆر لە مێژە یاساکان ڕیگە نادان بیگۆڕن بەلام من پێم باشە بگۆردرێن، زۆربەی ئەندامان لە سەرەتا دا ناوی خۆیان بەکار ناهێنن دواتر دەیانەوێت، وەک جەنابت.

لە رووی چاودیری یەوە، کامێک ساردی بەدی دەکرێت، بەوەی چاودێرەکان یان چاودێری پێشوون یان سەردانی مالپەڕ ناکەن، هەموو بەڕیوەبەرایەتیەک و چاودێریەک لەژێر ناوی کاک ئاسۆ دایە هەموو ئەندامان چاوەڕێی ئەو دەکەن بەهۆی نەبوون یان چالاک نەبوونی چاودێرەکان.
پێم باشە دووبارە بەڕیوەبەرایەتیەکی نوێ دابمەزرێنرێت و چالاکی و توانا و زۆر سەردان لەبەر چاو بگیرێت.

شتێکی تر، ئێمە ناتوانین وشەی نهێنی و زانیاریەکانمان بگۆڕین لە وێبچن!

دەست خۆش هاورێ...

بۆ تەواوی نوسینەکەت  لە جێ خۆیەتی ، بە تایبەتی خاڵی ٣ ، زۆر ساردی بەدی دەکەرێت ، منیش لەسەرەوە ئاماژەم پێ داوە ،

کە بەدوا داچوونێک بکرێ بۆ بەرێوبەرانی وێبچن ،

هەمووان چاوەڕی کاک ئاسۆین ! smile

لــوت به‌رز مه‌به‌ له‌ ئاستی لێزانینت...هه‌رچه‌نده‌ بزانیت تۆ هه‌ر نه‌زانیت !!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

بابەتی ناوگۆڕین تەنیا بە یەک شێوە چارەسەر دەبێت، ئەویش ئەوەیە کە ئەندامێک ناوە نوێکەی پەسەند کرا، دەبێت لە خوارەوەی ئەو ناوە نوێیە بە شێوەیەک ئاماژە بە ناوە کۆنەکەی بکرێت بۆ ئەوەی ئەندامانی دیکە بیناسنەوە، ئەگەر نە ناوگۆڕین تەنیا تێکەڵاوی و یەکتر نەناسینەوە درووست دەکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

ئاسۆ نادری نووسی:

بابەتی ناوگۆڕین تەنیا بە یەک شێوە چارەسەر دەبێت، ئەویش ئەوەیە کە ئەندامێک ناوە نوێکەی پەسەند کرا، دەبێت لە خوارەوەی ئەو ناوە نوێیە بە شێوەیەک ئاماژە بە ناوە کۆنەکەی بکرێت بۆ ئەوەی ئەندامانی دیکە بیناسنەوە، ئەگەر نە ناوگۆڕین تەنیا تێکەڵاوی و یەکتر نەناسینەوە درووست دەکات.

دەکرێت، بۆ نموونە مەرج بێت لە واژوو ئەندامەکە بنووسێت ناوی کۆنم  فلان ناو،
+ تەنها ئەو کەسانە بۆیان هەبێت بیگۆڕن کە ناوی خۆیان نی یە و دەیانەوێت بیکەن بە ناوی ڕاستی یان. یان لەقەب یان ناوی باوکیش زیاد بکەن.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

دەستت خۆش بێت بەڵام یەک شت ئەویش دیزاین ماڵپەڕ بڕوا بکە سادەتر بێت باشترە نەک بگۆڕدرێت چونکە ڕەنگەکان زۆر گونجاوە ، نوسینەکان زۆر باشە
ئێرە شوێنکە بۆ فێربون لە نێو هەموو ماڵپەرەکاندا شتێک نیە لە وێبچین جوانتر و باشتر و گونجاوتر تۆ لە زیرەکی خۆتەوە مەڕوانە لە هەموو شتێک لەوەیە زۆر بە ئاسانی تێبگەیت ، بەڵام کەسانی ئاسایی درەنگ دەگەن بە ئەو شتەی ئامنجیانە بۆ نمونە کەسێک داوای فێربوونی دەکرد لە ۆردپرێس وتم برۆ وێبچین ئەی وت نایدۆۆزمەوە ههههههه کەوایە ئەبێت کۆک بین لەسەر ئەوە سادەتر و رەنگی کاڵ
دوبارە دەستت خۆش بێت جوان نوسیوە

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

بەرای من ئەم شیوازەی ئیستا سادەترو جوان و گونجاوترە

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

ئەزیز گیان  ، راستە ئەفرموون هەردوو هاورێ #KOYAR و #GARMYANI !

ئێرە کۆشکێکە تەنها بۆ فێربوون ، تا سادەتر بێت باشتر و ئاسان تر دەبێت لە بەکارهێنان ،
بەڵام هاورێ گیان ئەم دیزانی ـە چەند ساڵیکە هەر ئەمەیە و نەگۆرەوە ئەکید بە هەموو شتکان پێوست ئەکات بگۆرێت ،
من ناڵێم بکرێتە شتێک بە کوردی خۆمان ئاڵۆز و ناشرین و باق و بریقی زۆر بێت ! نمونە :.
ئەمە تەنها وێنێکە ، ١٠ نومونەی لەوە باشتر و جوانتریش و ئاسانتریش هەیە ! smile
بە ئێمەش کەمێک گۆرانکاری لێرە دا بکەین ،  بە ئیجازەی کاک ئاسۆ ، لەمە باشتریش هەیە !
http://www.webchinupload.com/f/2016-03/ … c23595.png

رێزم ،

لــوت به‌رز مه‌به‌ له‌ ئاستی لێزانینت...هه‌رچه‌نده‌ بزانیت تۆ هه‌ر نه‌زانیت !!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

منيش هاو ڕام له‌گه‌ڵ گۆڕینی ستایل دا شتیکی خۆش و جوان ئه‌بێت هیوادارم کاری له‌سه‌ر بکرێت

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: ئەو خەونەی لای خۆم بۆ " وێبچین"ـم دارشت!

وێبچن مارکەیە و زۆر تایبەتە، هەردەم بەم ڕەنگ و ستایلە بینراوە و ناسراوە، با نەگۆڕێت smile
بەڵام وەکو کاك ئاسۆ باسی کرد، دەکرێ چەند ستایلێکی تر زیاد بکرێت ئەوەی ئارەزووی کرد بۆخۆی بیگۆڕێت.