بابه‌ت: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

لە نوێکارییەکدا کە دوێنێ گەیشتە تەلەفۆنەکەم، زمانی کوردی سۆرانی لە لیستی زمانە فەرمییەکانی تەختەکلیلی بەناوبانگی SwiftKey زۆر کرا.
ئەوە تایبەتمەندییەکە کە تا ئێستا بۆ خۆم بە لانیکەمەوە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانیم دەکرد و هەروەها تیمی SwiftKey ـم چەندین جار ئاگادارکردبووەوە لە گرینگی زۆرکردنی کوردی سۆرانی.

خۆشبەختانە، چیتر پێویست ناکات چاوەڕوانبین.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/7bbc7e0ab22abb32b4db9548a7b9ca67.png

ئەوەی کە بە دڵمە لە تەختەکلیلی SwiftKey دا،


  • هەبوونی وشەی پێشنیارکراوە بە شێوەیەکی زیرەک و ژیرانە، سەرچاوەی وشەکان دیارە نووسینەکانی خۆتن، تایبەتن بە تاکەکەسی خۆت، لە پەیام نووسین و هەروەها ئەگەر بتەوێت لە سکانکردنی ئیمەیلەکانتەوە سەرچاوە دەگرن لە Gmail. تا ئەو تایبەتمەندییە بەکار نەبەیت نازانیت چەندە بەسوودە. ئەگەر هەڵە نەبم ئەمە یەکەم تەختەکلیلە لە هەموو سیستەمەکان کە ئەو تایبەتمەندییەی هەیە بۆ کوردی سۆرانی.

  • پەیوەست کردنی ئەو وشانە بە هەموو ئامێرەکانت، چوونکە SwiftKey بۆ سیستەمەکانی دیکە هەیە و بە هەمان هەژمار (گووگڵ) دەچیتە ژوورەوە، هەموو وشەکانت لە سەر هەموو ئامێرەکانت دەبن، کە سوودەکانی زۆرتر دەکات.

  • تایبەتمەندی دیکەی وەک Theme و وردەکاریی دیکەی هەیە. لە هەمووی گرینگتر تەختەکلیلی ناوبراو بە خۆڕاییە.

زمانی کوردی سۆرانی بۆ SwiftKey Keyboard لە iOS تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە (لای من دەرنەکەوتووە)، لەوانەیە ئەو نوێکارییەش بەڕێوە بێت. هیوادارین.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/faec1f8dc443e3235df2dcd91cc1b29d.png

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/64faaea44327f8715521112a4f6d256a.png

نوێکاری ناوبراو لە دواترین وەشانە، لە سەر ئامێری من ژمارەی 6.3.9.80 ـە. بەڵام ژمارەکە دەکرێت لای تۆ جیاواز بێت. ئەگەر نوێکارییەکەت بۆ نەهاتووە، دەتوانیت لە بەستەری خوارەوە APK دابگریت و دایبمەزرێنیتە سەر ئامێرەکەت. قەبارە: ٢٤ مێگابایت.

داگرتنی SwiftKey Keyboard


http://www.webchinupload.com/f/2016-08/ … 4578e3.zip

بەستەری فەرمیی لە Google Play،
https://play.google.com/store/apps/deta … &hl=en

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

دەست خۆش كاك ئاسۆ گیان

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

دەستخۆش بۆ  ئاگادار کردنەوەی ئەوان و ئێمە .

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

دامبه‌زاند و زمانى كوردى له‌ لیستى زمانه‌كانیدا نى یه‌ ؟
له‌ مالپه‌رى خۆشیان له‌و لیسته‌ى دانراوه‌ بۆ زمانه‌كانى به‌رنامه‌كه‌یان زمانى كوردى بۆ زیاد نه‌كراوه‌
https://swiftkey.com/en/keyboard/androi … -languages

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

ئەوەی ماڵپەڕی خۆیان تەنیا دیارە تا ئێستا پێی ڕانەگەشتوون کە زۆری بکەن. شتێکی کاتییە.

لە Google Play لە هەموو وڵات و شوێنەکان پێکەوە چالاک نابێت، بۆیە لەوانەیە لە وڵاتی تۆ تا ئێستا چالاک نەبووبێت.

بە هەمان شێوە لەوانەیە سێرڤەری SwiftKey Keyboard بۆ خۆشیان بۆ هەموو وڵاتەکان لە هەمان کاتدا لیستی زمانەکان نوێ نەکەنەوە. تەنیا چاوەڕوانبوون چارەسەری دەکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

من لەو بەستەرەی تۆ داتناوە دامگرت بێ کێشە کوردی تیادایە و زۆریش باشە دەستت خۆش بێت

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

ئه‌ی بۆ سیسته‌می ئایۆس زیاد كراوه‌؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

من ئەو پرسیارەم لێ پرسین و وەڵامیان ئەوە بوو،

Hi Aso,

I'm Olivia. Thanks for contacting SwiftKey Support! We appreciate you sharing your feedback with us on how to make SwiftKey even better.

Currently, SwiftKey Keyboard for iOS is available in these languages: https://support.swiftkey.com/hc/en-us/articles/201476371

More languages are in development, including Kurdish, but we do not yet have a definitive timeline for its release.

واتە بەڕێوەیە، بەڵام لەوانەیە کات ببات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

چەند تێبینیەک لەسەر کیبۆدەکەی ئەگەر چاک بکرێت مادام کاک ئاسۆ پەیوەندی هەیە لەگەڵیان .
- کاتێ پیتی (ڤ) دەنوسیت ڕاستەوخۆ سپەیسێک دروست دەکات لە دوای پیتەکە واتە گەر بتەوێت بنوسیت (ڤاریا) دەنوسێت (ڤ اریا) پێویستیە هەموجار سپەیسەکە بسریتەوە .
- کاتێ بتەوێت (Enter) بکەیت دوگمەی خەندە چالاکە پێویستە (Hold) بەکار بێنیت تا بچیتە دێڕی نوێ ئەمەش بە پێچەوانەی کیبۆردی ئاساییە .
- هەر پیتی (ڤ) (hold) داگرە پیتێک دەنوسێت قەت نەمبینیوە لە زمانەکانی تریشا سێ خاڵەکەی لە ژێرەوەیە .

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

١، پیتی ڤ، وایە کە نووسیووتە.
٢، ئەوەیان دەتوانیت لە Settings --> Keys --> Emoji access چالاک/ناچالاک بکەیت. هەروەها لە ژێر بەشی Layout دا Emoji Prediction ناچالاک بکە. دیارە لای من هەر لە بنەڕەتەوە دووگمەی Enter دووگمەی چالاکە و تەنیا بە یەک پەنجەنان Enter دەکات. ئەگەر بمەوێت Emoji بەکاربهێنم ئەو کاتە پەنجەی لەسەر ڕادەگرم. ئەگەر سەیری وێنەکانی سەرەوە بکەیت ڕوونە کە دەبێت هێمای Enter لە پێشەوەی Emoji ی دەربکەوێت بە گەورەتری.

دیارە ئەوە پەیوەندی بە ئەوەشەوە هەیە کە لە چ ئەپێکدا دەنووسیت، لە ئەپەکانی چاتکردن، کە ئەگەری بەکاربردنی Emoji زۆرترە، لەوانەیە لەوێ وابێت. بەڵام لە شوێنی دیکە Enter ئاسایی کار بکات.

٣، ڕاستە ئێمە لە کوردی سۆرانیدا ئەو پیتە ئەلتەرناتیڤەمان نییە لەژێر ڤ دا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

دەست خۆش کاک ئاسۆ ڕونکرنەوەیەکی زۆر جوانت دا بەس پێویستی نە ئەکرد ئەم بابەتە لە بەشی مۆبایل بنوسریت ؟

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

ئەوە دەیگوازمەوە مەکۆی مۆبایل.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

دەست خۆش كاك ئاسۆ گیان

وێبچن كاره‌كانی بۆ ئاسانتر كردووم...

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

دەستخۆش بەسوودە.

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ ..ئه‌گه‌ر پێشنیاریان بۆ بكه‌ی شێوه‌ی دانانی پیته‌كانی كیبۆرده‌كه‌ نزیك بێت له‌ كۆمپوته‌ر زۆر باشتر ده‌بێت ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای زۆر تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ دانراوه‌

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید

دەست خۆش