بابهت: ئێستا دەتوانین بە کوردی سۆرانی بنووسین لەگەڵ SwiftKey، ئەندرۆید
لە نوێکارییەکدا کە دوێنێ گەیشتە تەلەفۆنەکەم، زمانی کوردی سۆرانی لە لیستی زمانە فەرمییەکانی تەختەکلیلی بەناوبانگی SwiftKey زۆر کرا.
ئەوە تایبەتمەندییەکە کە تا ئێستا بۆ خۆم بە لانیکەمەوە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانیم دەکرد و هەروەها تیمی SwiftKey ـم چەندین جار ئاگادارکردبووەوە لە گرینگی زۆرکردنی کوردی سۆرانی.
خۆشبەختانە، چیتر پێویست ناکات چاوەڕوانبین.

ئەوەی کە بە دڵمە لە تەختەکلیلی SwiftKey دا،
هەبوونی وشەی پێشنیارکراوە بە شێوەیەکی زیرەک و ژیرانە، سەرچاوەی وشەکان دیارە نووسینەکانی خۆتن، تایبەتن بە تاکەکەسی خۆت، لە پەیام نووسین و هەروەها ئەگەر بتەوێت لە سکانکردنی ئیمەیلەکانتەوە سەرچاوە دەگرن لە Gmail. تا ئەو تایبەتمەندییە بەکار نەبەیت نازانیت چەندە بەسوودە. ئەگەر هەڵە نەبم ئەمە یەکەم تەختەکلیلە لە هەموو سیستەمەکان کە ئەو تایبەتمەندییەی هەیە بۆ کوردی سۆرانی.
پەیوەست کردنی ئەو وشانە بە هەموو ئامێرەکانت، چوونکە SwiftKey بۆ سیستەمەکانی دیکە هەیە و بە هەمان هەژمار (گووگڵ) دەچیتە ژوورەوە، هەموو وشەکانت لە سەر هەموو ئامێرەکانت دەبن، کە سوودەکانی زۆرتر دەکات.
تایبەتمەندی دیکەی وەک Theme و وردەکاریی دیکەی هەیە. لە هەمووی گرینگتر تەختەکلیلی ناوبراو بە خۆڕاییە.
زمانی کوردی سۆرانی بۆ SwiftKey Keyboard لە iOS تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە (لای من دەرنەکەوتووە)، لەوانەیە ئەو نوێکارییەش بەڕێوە بێت. هیوادارین.


نوێکاری ناوبراو لە دواترین وەشانە، لە سەر ئامێری من ژمارەی 6.3.9.80 ـە. بەڵام ژمارەکە دەکرێت لای تۆ جیاواز بێت. ئەگەر نوێکارییەکەت بۆ نەهاتووە، دەتوانیت لە بەستەری خوارەوە APK دابگریت و دایبمەزرێنیتە سەر ئامێرەکەت. قەبارە: ٢٤ مێگابایت.
داگرتنی SwiftKey Keyboard
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/ … 4578e3.zip
بەستەری فەرمیی لە Google Play،
https://play.google.com/store/apps/deta … &hl=en