بابه‌ت: چ مۆبایلێک بکڕم؟

ماوەی زیاتر لە ۵ ساڵە Apple/Iphone بەکار دەهێنم. ئەوەندە بێزار بووم لە گۆرینی شاشەکەی بەهۆی شکاندنەوە، دەمەوێت مۆبیلێکی تر دەستنیشان بکەم بۆ بەکار هێنانی.

چی بەکار دەهێنیت؟ چی باشە؟

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: چ مۆبایلێک بکڕم؟

ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شاشه‌ شکاندن مۆبایل بگۆریت شاشه‌ی مارکه‌کانی تریش ئه‌شکین
من خۆم گالاگسی ئێس ٦ پێیه‌ زۆر لێی ڕازیم لە هەموو ڕوویه‌که‌وه‌ ٢ ساله‌ ئیش ئه‌کات هه‌تا وا ئیش بکات نایگۆڕم

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: چ مۆبایلێک بکڕم؟

من هەتا ساڵی پار هەموو ساڵێک ٢ جار تەلەفۆنی نوێم دەکڕی، لەگەڵ هاتنی Galaxy S6 دا و لەگەڵ یەکەم ڕۆژیدا لە بازاڕدا دەنکێکم کڕی کە تا ئێستاش بەکاری دەهێنم، لە تەنیشتی ئەویش دا وەک تەلەفۆنی دووەم و سێیەم و هتد... تەلەفۆنی دیکەم بەکارهێناوە، بەڵام Galaxy S6 لە بواری پتەویی و کامێراکەیدا هەموو کات پەشیمانی کردوومەتەوە لە گۆڕین.

بە بڕوای من هەر تەلەفۆنێک کە ئەمڕۆ بیکڕیت و Corning Gorilla Glass 4 یان نوێتری هەبێت، زۆر پتەوە و کە هەر شکاندت، ئیتر پێم وانییە ئەو کێشەیە چارەسەریی هەبێت.

من بۆ خۆم کەسێک نیم ئامێر بە دەستمەوە بشکێت یان تێکبچێت، تا ئێستا شتی وا ڕووینەداوە و هەندێک پێم سەیرە کەسی دیکە ئەو شتانەی لەدەست دێت، بەڵام هەموو کەسە و تایبەتمەندیی خۆی، لە هەمان کاتدا دەبێت ئەوە بزانین کە شووشە هەر شووشەیە و ئەگەر بە شێوەیەکی لار و نەگوونجاو فشاری لەسەر درووست بوو دەشکێت. بە تایبەت تەلەفۆنەکانی ئەمڕۆ کە هەرچی دێت گەورەتر دەبن و ڕوومەتیان زۆرتر دەبێتە شووشەی پەتی و شتەکانی دیکەی لەسەر نامێنێت، کە شانسی شکاندنیان زۆرتر دەکات.

لە پتەوییدا Galaxy S7 لە S6 پتەوترە.
iPhone 7 دەبێت لە ئایفۆنەکانی دیکە پتەوتر بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چ مۆبایلێک بکڕم؟

کە ئایفۆن هێندە شاشەی بشکێت، ئەگەر بیکەی بە ئەندرۆیدێک بۆ نموونە خوارتر لە S7 ئەوا دلنیا بە زیاتر ئەم کێشەت تووش دەبێت، چونکە ئایفۆن خۆی زۆر پتەوە،
من ٢ سال زیاترە ئایفۆن ٦ بەکار دەهێنم تا ئێستا سەردانی وەستام نەکردووە نە بۆ شاشە نە بۆ (سماعە).
بڕیار وایە سبەی Moto G Plus  بکڕم وەک مۆبایلی دووەم بەکار بهێنم، هەم بۆ سیمکارتی 4G  و هەم بۆ ئەوەی ئەندرۆیدشم لەگەل دا بێت.
هەر مۆبایلێکت کڕی، Screen protector بەکار بهێنە، من خۆم بەکاری دێنم و زۆر جار هەبووە لە دەستم بەربۆتەوە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: چ مۆبایلێک بکڕم؟

تاکوو ئێستە لەو ماوەیەدا نەچومە هیچ شوێنێک بۆ چاککدنیەوەی، هەر خۆم بۆم گۆڕییوە هەموو کات. بەڵام ئیتر ناخۆش بووە لەلام ئەوەندە گۆڕیومە. کێشیەی سەرەکی من ئەوەیە، کە لەشوێنێک درزێک یان ڕوشاندنێکی ئەبێت، تەنها ماوەی یەک مانگ سەلامەت دەبێت، وردە وردە زۆر دەبێت تا وای لێدێت ناتوانم بەکاری بهێنم.
وام لێهاتووە بگەڕێمەوە بۆ ۳۳۱٠ و ئایپادێک لەناو ئۆتۆمبیلەکەم دابنێم بۆ هەر کارێکی تر...

خۆ دەزانم verto شم پێبێت بەشی ۵ مانگم دەکات

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: چ مۆبایلێک بکڕم؟

هه‌ر که‌ گالاکسیم کڕی پارێزه‌ریکیشم کڕی بۆ شاشه‌که‌ی کە پێی ده‌ڵێن درعی شاشه‌ http://www.webchinupload.com/f/2016-12/d997804b28f55a72b53b4b2864caf6e0.jpg
هه‌زارجاریش له‌ده‌ستم که‌وتوه‌ ئەو شوشه‌یه‌ شاشه‌که‌ی پاراستوه‌

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: چ مۆبایلێک بکڕم؟

من salaxy s6 edge بەکار ئەهێنم لەگەڵ meizu m2 mini بەهەرحاڵ من گالاکسی بە باش ئەزانم بەتایبەت s7 edge ئەگەر توانای کڕینیت هەبێت یان google pixl مۆبایلێکی نوێ و بەتوانایە .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک