من هەتا ساڵی پار هەموو ساڵێک ٢ جار تەلەفۆنی نوێم دەکڕی، لەگەڵ هاتنی Galaxy S6 دا و لەگەڵ یەکەم ڕۆژیدا لە بازاڕدا دەنکێکم کڕی کە تا ئێستاش بەکاری دەهێنم، لە تەنیشتی ئەویش دا وەک تەلەفۆنی دووەم و سێیەم و هتد... تەلەفۆنی دیکەم بەکارهێناوە، بەڵام Galaxy S6 لە بواری پتەویی و کامێراکەیدا هەموو کات پەشیمانی کردوومەتەوە لە گۆڕین.
بە بڕوای من هەر تەلەفۆنێک کە ئەمڕۆ بیکڕیت و Corning Gorilla Glass 4 یان نوێتری هەبێت، زۆر پتەوە و کە هەر شکاندت، ئیتر پێم وانییە ئەو کێشەیە چارەسەریی هەبێت.
من بۆ خۆم کەسێک نیم ئامێر بە دەستمەوە بشکێت یان تێکبچێت، تا ئێستا شتی وا ڕووینەداوە و هەندێک پێم سەیرە کەسی دیکە ئەو شتانەی لەدەست دێت، بەڵام هەموو کەسە و تایبەتمەندیی خۆی، لە هەمان کاتدا دەبێت ئەوە بزانین کە شووشە هەر شووشەیە و ئەگەر بە شێوەیەکی لار و نەگوونجاو فشاری لەسەر درووست بوو دەشکێت. بە تایبەت تەلەفۆنەکانی ئەمڕۆ کە هەرچی دێت گەورەتر دەبن و ڕوومەتیان زۆرتر دەبێتە شووشەی پەتی و شتەکانی دیکەی لەسەر نامێنێت، کە شانسی شکاندنیان زۆرتر دەکات.
لە پتەوییدا Galaxy S7 لە S6 پتەوترە.
iPhone 7 دەبێت لە ئایفۆنەکانی دیکە پتەوتر بێت.
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com