1

بابه‌ت: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

سڵاو،
دەمەوێت وێبسایتێکتان پێ بناسێنم کە زۆربەی کەناڵە کوردییەکانی ناوخۆیی و سەتەلایتی تێدایە.
https://kurdtvs.net
لە وێبسایتی کوردتیڤیس دەتوانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەیری کەناڵە کوردییەکان و چەند کەناڵێکی بیانی وەرزشی بکەیت بە خۆڕایی.

هەوڵمان داوە لە ڕووی دیزاینەوە دیزاینێکی سادە و ئاسانی بۆ درووست بکەین هەروەها ڕەچاوی خێرایی کردنەوەی پەڕەکانمان کردووە.
سکۆری خێرایی GTmetrix لێرە ببینن:  https://gtmetrix.com/reports/kurdtvs.net/eoD0w0My


هەندێك لەو کەناڵانەی کە پەخشی ڕاستەوخۆیان هەیە لە وێبسایتەکە ئەمانەی خوارەوەن:

زۆر خۆشحاڵ دەبین بە ڕەخنە و پێشنیارەکانی بەڕێزتان.
لەگەڵ ڕێزدا.

2

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

من بۆ خۆم یەک دوو جارێک بەکارم هێناوە و بەداخەوە لە کردنەوەی هەندێک لە کەناڵەکان کێشەی هەیە، دیارە کێشەکە لە خودی ماڵپەڕەکە نییە، بەڵکوو لەوەی کە کەناڵەکان بۆ خۆیان Embed کردنی کۆدەکانیان دژوار کردووە، کورد لە ئەو جۆرە شتانە بیری زۆر داخراوە. بۆ نموونە کەناڵی Kurdistan 24 کە کار ناکات و زۆربەی کات کاری نەکردووە.

پێشنیارێکم بۆ خێراترکردنی ئەوەیە، هەموو ئەو لۆگۆی کەناڵانە وەک Sprite Sheet ـێک درووست بکەیت و ئەو کاتە لە باتی ٧٧ HTTP Request دەتوانیت کەمی بکەیتەوە بۆ نزیکەی ٣٠، کە کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر خێرایی و پلە لە GTmetrix، هەرچەندە پلە لە GTmetrix نابێت ببێتە هۆکار بۆ ئەو کارە.

چوونکە لۆگۆکان زوو زوو ناگۆڕدرێن، CSS Spritesheet زۆر گوونجاوە بۆ ئەو کارە.

وا هەست دەکەم 856KB وەک قەبارەی پەڕە زۆر گەورەیە بەتایبەت بۆ بەکارهینەرانی مۆبایل. Compress کردنی وێنەکان کاریگەریی باشیی دەبێتە سەر ئەو بەشەش.

بە هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

زۆر سوپاس بۆ پێشنیارە بەنرخەکانت کاك ئاسۆ.

وەرگرتنی ستریمی  پەخشەکان(لینکی پەخش) لە وێبسایتی سەرەکی کەناڵەکان خۆی لەخۆیدا کارێکی گرانە و چەندین وردەکاری تێدایە.

سەبارەت بەوەی کە چەند کەناڵێك کار ناکەن، ئێمە پلانێکی باشمان هەیە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە و دەمانەوێت زۆربەی کەناڵە کوردییە ناوەخۆییەکان و کەناڵە وەرزشییەکان زیاد بکەین. کە زۆربەیان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك پەخشیان هەیە.

ئەم کارەش کۆمەڵێك ئەرك و پێداویستی هەیە بۆ نموونە هاردوێر و ئینتەرنێتێکی خێرا، ئێمە هاردوێرەکانمان ئامادە کردووە تەنها ئینتەرنێتەکە ماوە.
ئەوکاتە لەڕێی سێرڤەری خۆمانەوە دەتوانین بە ئاسانی پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی Kurdistan24 و Kurdsat و چەند کەناڵێکی تر درووست بکەین و لە وێبسایتەکە پیشانی بدەین.

بۆ درووست کردنی CSS Spritesheet، بەڕاستی خۆم دزییەوە لە ئەنجامدانی ئەم کارە چوونکە هەندێك کاتی دەویست. smile


زۆر سوپاس، چاوەڕێی پێشنیاری ترم لە هاوڕێیانی تر.

4

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

دەزانم کە دانانی کەناڵەکان بە ئەو شێوەیە کە خۆت سەرچاوەی پەخشی یەکەم بیت گران تەواو دەبێت،  بەڵام بۆ بە ئەو شێوەیە جێبەجێی دەکەن؟

هیچ سوودێکی لێ دەبینن خۆتان؟  ئابووری؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

بەڵام بۆ بە ئەو شێوەیە جێبەجێی دەکەن؟

مەبەستت چییە لەمە؟ smile

بۆ بابەتی بوونی سوود یان نا، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی پەخشەکان لەلایان ئێمەوە دابین ناکرێ و ئێمە لە وێبسایتی کەناڵەکان پەخشەکان وەردەگری، کە ئەمەش دژی یاساکانی گوگڵ ئادسەنسە.
بۆیە گوگڵ ئادسەنس دوای ٦ مانگ بەمەی زانی و هەژمارەکەمانی بلۆک کرد. لەم ماوەیە برێك پارەمان قازانج کرد.

من چەند جارێك هەوڵم دا وێبسایتەکانی جێگرەوەی گوگڵ ئادسەنس بەکار بێنم ئەویش هەمویان بێکەڵك بوون و ڕێکلامی ناشییاو و بێزارکەریان پیشان دەدا بۆیە هەموو ڕێکلامەکانم هەڵگرت.

ئێستاش چەند شتێکمان لە پلانە، لەوانە دانانی ڕێکلامی ناوەخۆیی و دۆزینەوەی شوێنێکی باش(بەلایەنی کەم نزیك بێت لە گوگڵ ئادسەنس) بۆ دانانی ڕێکلام لەناو وێبسایتەکەمان.

شایەنی باسە وێبسایتەکەمان مانگانە نزیکەی 250.000 Pageview ی هەیە.

6

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

مەبەستم ئەوەیە بۆچی ئەو ڕێگەیە دەگرنە بەر، کاتێک کەناڵەکە خۆی سەختی کردووەتەوە کە پەخشەکەیان لە ماڵپەڕی دیکە دابنرێت، واتە نایانەوێت ماڵپەڕی دیکە پەخشەکەیان ببەن، دەیانەوێت کلیکەکان لە ماڵپەڕی خۆیان بکرێت، ئەو کاتە بەدانانی ئەو پەخشە بە ئەو شێوە "بۆنی بێڕێزی کردنی لێدێت" لە ئەو مەرجەی ئەوان. لە کاتێکدا ئەوان خاوەنی کەناڵەکە و ناوەڕۆکەکەین.

من لایەنگیرییان لێ ناکەم و پێم وایە ئەوان هەڵەن کە کار ئاسانی ناکەن، باشتر وابوو کە بۆ خۆیان بە API زۆر شتی دیکەیان بکردایەتەوە بۆ ئەوەی ڕاژەکانیان بەربڵاوتر بێت، بەڵام ئەوە زووە بۆ کورد، بۆیە پێم سەیر نییە.

کەناڵێکی وەک ڕووداو بۆ خۆیان باشترین Player ـیان هەیە لە نێوان کەناڵە کوردییەکان کە پاڵپشتی Built-in ی هەیە بۆ Chromecast کە کەناڵەکانی دیکە لەوانەیە هەر نەشزانن چییە، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی لە kurdtvs.net دا Player ی دیکەی لەسەر دانراوە، ئەو تایبەتمەندییەش لە دەست دراوە کە بۆ بەکارهێنەرانی Chromecast و ئامێرەکانی هاوشێوەی زۆر گرینگە و کار ئاسانی دەکات.

جێبەجێکردنی ئەو کارانە تەنیا بە مەبەستی AdSense، مم، نازانم وا هەست دەکەم ماڵپەڕەکە پێویستی بە ئەوە هەیە ڕوونتر بێت و تەکنیکی پتەو پەیڕەویی بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەک کە خەڵکی بۆ بگەڕێتەوە، لە باتی لابردنی Chromecast ی ڕووداو، بە پێچەوانەوە بیری لێ بکەنەوە و بۆ نموونە دانانی سەپۆرت بۆ کەناڵەکانی دیکە؟! ئەوە دەبووە شتێکی نموونەیی و بەدڵنیاییەوە من دەگەڕێنێتەوە بە بەردەوامیی. دواتر AdSense و داهات بۆ خۆی چارەسەر دەبێت. جگە لەوەش ئەو ماڵپەڕە و هاوشێوەکانی (کە ناوەڕۆکیان کەمە) بۆ AdSense کەمتر گوونجاون.

بە هەرحاڵ، ئەوە وردەکارییە و خۆتان باشتر و زۆرتر بیری لێدەکەنەوە، هەرچۆنێ لێدەکەن، سەرکەوتووبن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

لە ڕاستیدا جگە لە کەناڵی کوردستان٢٤ هیچ لە کەناڵە کوردییەکانی تر کارەکەیان سەخت نەکردووە بگرە تەنانەت ئاگاشیان لێ نییە و نازانن ئەم کارە چۆن ئەنجام دەدرێت، چەند کۆمپانیایەك کارەکەیان بۆ ئەنجام دەدەن و Player ـەکە دەخەنە ناو وێبسایتەکەیان و تەواو، بێ ئەوەی بیر لە bandwidth و ژمارەی سەردانکەرانی پەخشەکە بکەنەوە. وا دیارە تا ئێستا ئەوەندە سەردانکەری پەخشی ڕاستەوخۆیان زۆر نەبووە تا ببێتە کێشە بۆیان.

ئەگەر سەیر بکەین دەبینین زۆربەی کەناڵە بیانییەکان بە شێوەیەك لینکی پەخشەکانیان قفڵ داوە کەوا کەس نەتوانێت لینکەکان ببات و لە شوینی تر بیخاتە ناو Player و کاری پێ بکات. بۆ ئەمەش لە ڕێگای چەند وێبسایتێکی وەکو wowza.com و red5.org هەڵساون بە دانانی session و لینکی temporary بۆ پەخشەکان، کە ئەوە وادەکات لەگەڵ هەر refresh کردنێك لینکێکی تر درووست بێ و لینکەکەی تر expire بێت.

لە ڕاستیدا ئەگەر بێینە سەر ڕاستی بابەتەکە، بردنی لینکی پەخشی وێبسایتەکان و دانانیان لە شوێنێکی تری وەکو kurdtvs.net کارێکی ڕەوا نییە.
بۆ ئەم مەبەستە، تا تۆزێکیش بێت خۆمان بەدوور بگرین لەم کارە، هەڵساوین بە ئاماژە کردنی لینکی سەرەکی کەناڵەکە لە ژێر پەخشی هەر کەناڵێكی ناو وێبسایتەکەمان.
هەروەها ئاماژەشمان بەوە داوە، هەر کەناڵێك ئارەزوو ناکات پەخشەکەی هەبێت لە وێبسایتەکەمان ئێمە ئامادەین بیسرینەوە کە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە.
ئەوەشمان بیر نەچێت کە هەندێك کەناڵ بەخۆیان لینکی پەخشی کەناڵەکەیان بۆمان ناردووە و وتویانە پەخشی بکەن.

پێش Kurdtvs لەناو ئینتەرنێت هیچ شوێنێکی ئەوتۆت شك نەدەبرد کە هەموو پەخشەکانی لە یەك شوێن کۆ کردبێتەوە و بەشێوەیەکی درووست و دیزاینێکی باش پێشکەشی خەڵكی بکات. ئامانجی یەکەمی ئێمە ئەوە بوو کە وێبسایتێكی جوان و کارا هەبێت لەم بوارە و ئەم کارە بکات هیچ کێشە نییە چەند پارەی تێ دەچێت و چەند ماندووبوونی دەوێت.

Player ی ڕووداو ناوی JWPlayer ـە و پارەیە. پاڵبشتی HLS و هەموو جۆرە ئامێرە نوێیەکان دەکات و زۆر تایبەتمەندی هەیە. بەڵام ئەوەی ئێمە تاکە پلەیەری opencourse ـە کە هەندێك کاری پێ دەکرێت و دەتوانێت HLS - m3u8 پەخش بکات. بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئێمەش سالانە ١٠٠٠ دۆلار بدەین بە پلەیەرەکە دەتوانین تایبەتمەندی Chromecast بۆ هەموو کەناڵەکان دابین بکەین.


تکات لێ دەکەم کاك ئاسۆ، مەڵێ بەهەرحال ئێوە هەرچۆنێ لێدەکەن بیکەن smile وتە و تێبینییەکانی بەڕێزتان زۆر گرنگە، بۆ نموونە ئێمە سەرەنجی تایبەتمەندی Chromecast مان نەدابوو لە ڕووداو. کە ئەوە بە دڵنیاییەوە یەکێك دەبێت لەو تایبەتمەندییانەی هەوڵی بۆ دەدەین زیادی بکەین لە وێبسایتەکەمان.

زۆر ئارەزوو دەکەم بە وەرگرتنی تێبینی زیاتر لە بەڕێزتان.
لەگەڵ ڕێزم.

8

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

ئەگەر کارەکەم بۆ گرینگ نەبێت تێبینی لە سەر نانووسم، لە بەھەرحاڵ مەبەستم ئەوەیە کە ئێوە خۆتان لە کۆتاییدا بڕیاردەدەن کە پێشنیارەکان چەندە لە شوێنی خۆیانن و کامەیان گوونجاوە جێبەجێ دەبێت، من تەنیا دەتوانم پێشنیار بنووسم.

ھەبوونی ماڵپەڕی تایبەت لە بوارێکی تایبەت دا گرینگە و بەردەوامبوونی kurdtvs.net پێویستە، ماڵپەڕی ھاوشێوە و ھەمەڕەنگمان زۆرە کە ھەمووشیان بێسوودن.

بە ھیوای بەردەوامیی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

ڕاستە، زۆر سوپاسی بەڕێزت دەکەم.
بێ گومان ئەم وێبسایتە هەمیشە بەردەوام دەبێت و زۆر سەرکەوتووتر دەبێت لەوەی کە هەیە.

لە داهاتوودا هەر گۆڕانکاری و شتێکمان کرد لێرەوە دەینووسم بۆ ئەوەی بتوانم idea ی کەسانی شارەزای وەكو ئێوە وەربگرم لە بابەتەکە.

لەگەڵ ڕێزم.

10

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

زۆرێک لە کەناڵەکان کئشەیان هەیەو نابنەوە + کەناڵی mbc action تەنها ڤیدیۆیەکی 1 دەقەو 31 سانیەیە !

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

11

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

زۆر بەی تی ڤییەکان ناکرێنەوە

12

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

من زۆر لێی ڕازیم تنها دیکۆرەکەی بۆ مانەوەی کاتیکی زۆر ناگوونجێت وەهەوڵبدا خیراتری بکەیت

13

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

ئاسۆ نادری نووسی:

من بۆ خۆم یەک دوو جارێک بەکارم هێناوە و بەداخەوە لە کردنەوەی هەندێک لە کەناڵەکان کێشەی هەیە، دیارە کێشەکە لە خودی ماڵپەڕەکە نییە، بەڵکوو لەوەی کە کەناڵەکان بۆ خۆیان Embed کردنی کۆدەکانیان دژوار کردووە، کورد لە ئەو جۆرە شتانە بیری زۆر داخراوە. بۆ نموونە کەناڵی Kurdistan 24 کە کار ناکات و زۆربەی کات کاری نەکردووە.

پێشنیارێکم بۆ خێراترکردنی ئەوەیە، هەموو ئەو لۆگۆی کەناڵانە وەک Sprite Sheet ـێک درووست بکەیت و ئەو کاتە لە باتی ٧٧ HTT Request دەتوانیت کەمی بکەیتەوە بۆ نزیکەی ٣٠، کە کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر خێرایی و پلە لە GTmetrix، هەرچەندە پلە لە GTmetrix نابێت ببێتە هۆکار بۆ ئەو کارە.

چوونکە لۆگۆکان زوو زوو ناگۆڕدرێن، CSS Spritesheet زۆر گوونجاوە بۆ ئەو کارە.

وا هەست دەکەم 856KB وەک قەبارەی پەڕە زۆر گەورەیە بەتایبەت بۆ بەکارهینەرانی مۆبایل. Compress کردنی وێنەکان کاریگەریی باشیی دەبێتە سەر ئەو بەشەش.

بە هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتن.

کاکە ئاسۆ من ماوەیێکی زۆرە دەمەویت ئەوەت پێبڵێم وەک کەسیک لە بواری دەروونی شارەزا هەست دەکەم ڕووخاویت زۆرە وەک ئەوەی دەترسی لە دەست بردن بۆهەندیک شت
وە کاتێ کەسیک پێشنیارێک داکەت شتەکان زل دەکەیت و تاڕادەییک ورە ڕووخانی هەرچەندە ڕاست دەڵێی بەڵام وەک چەکووشێک لەدڵی کەسەکەی دەدەی و بێهیوای دەکەی
وەدەربارەی کورد هەمیشە من دەڵیم تاخۆم هەبم دووای کەس ناکەوەم هەمیشە لە پێشبڕکێ دابە هەرچەندە دڵنیابی کۆتاکەسی ئەوە وادەکات باردەوام بی لەوەی هیوا درووسی بکەی مەڵی ئەوە سادەیە و لەئاسی ئەوان نیە و ناتوانێ وەک ئەوابێ لێبێت وەمەڵی بۆ ئەوان کات گوونجاوبوو هێچ کات درەنگ نیە هەمیشە هەوڵبدە بۆ باش تر وەک خۆت دەڵێی هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ئەوندەم هەیە بۆت هوام قبوول کردنی پێشنیارەکەمە
دڵشادبی

14

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

بابەتی کەسی دیکە تێک مەدە، هەر کاتێک داوای پێشنیارم لێکردیت، دەتوانیت شتێک بنووسیت، تا ئەو کاتە دەمت داخە. ئەم بابەتە بە لایەنی دیکەدا مەبە. نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

تێدانییە بەلام پێموابێت دەکرێت بۆی زیاد بکرێت  نازنم چۆن بۆی زیاد دەکرێت
بۆ نموونە وەکوو ئەمە کە بۆیان زیاد کردووە
http://www.dev-techno.com/2016/12/relat … ogger.html

16

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

garmyani نووسی:

تێدانییە بەلام پێموابێت دەکرێت بۆی زیاد بکرێت  نازنم چۆن بۆی زیاد دەکرێت
بۆ نموونە وەکوو ئەمە کە بۆیان زیاد کردووە
http://www.dev-techno.com/2016/12/relat … ogger.html

ببورن ئەم کۆمێنتە بە هەلە لێرە نووسروە بەرێزان

17

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

aawara نووسی:

زۆر بەی تی ڤییەکان ناکرێنەوە

HawrazBakrajo نووسی:

زۆرێک لە کەناڵەکان کئشەیان هەیەو نابنەوە + کەناڵی mbc action تەنها ڤیدیۆیەکی 1 دەقەو 31 سانیەیە !


٢ یان ٣ کەناڵ هەن کار ناکەن، لەوانەش یەك دوانێك لە سێرڤەری سەرەکی هەندێك جار کار دەکەن و هەندێك جار کار ناکەن بۆیە ئێمەش بەتەواوی هەڵمان نەگرتووە لەناو وێبسایتەکە.

Mbc Action و MBC2 ئێستا بێ کێشەن smile
https://kurdtvs.net/mbc-action.html  https://kurdtvs.net/mbc-2.html

18

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

chrkesat نووسی:

من زۆر لێی ڕازیم تنها دیکۆرەکەی بۆ مانەوەی کاتیکی زۆر ناگوونجێت وەهەوڵبدا خیراتری بکەیت

لە چ ڕوویەکەوە ناگونجێت؟ دەتوانی زیاتر بچیتە ناو وردەکارییەوە؟
چوونکە بەڕای ئێمە وێبسایتەکە گونجاوە بۆ مانەوەی دوورو درێژ.

سوپاس بۆ پێشنیارەکەت smile

19

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

كارێكی زۆر ناوازەیە + زیادكردنی ئەپلیكەیشن بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، بۆ ئەوەی بەكار هێنەران ببنە بەكارهێنەری هەمیشەیی ماڵپەڕەكەتان، ڕەنگە ئەمەش تێچووی زۆر بێت، لەلام گەر بگەڕێن بەدوای سپۆنسەرێك دا كە پشتگیریتان بكات ئەوە ئەنجامی كارەكەتان زۆر نایاب دەر دەچێت.
بەهیوای سەركەوتنی زیاتر و باشتر.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

20

وه‌ڵام: ڕاتان چییە بەرامبەر وێبسایتی www.kurdtvs.net

ده‌ست خوش برا

من هه‌وڵ ناده‌م باشترین بم..هه‌وڵ ئه‌ده‌م باشتربم له‌ خۆم.