1

بابه‌ت: داهاتووی وێبچن؟

سڵاو و ڕێز!
پێم خۆشە لە سەرەتای بابەتەکەمەوە سوپاسێکی بێ پایانی هەموو ئەو  هاوڕێ و  کەسە خەمخۆرانە بکەم لە لە کاتی بیستنی هەواڵی کۆچی جوانەمەرگ ئاسۆ ناردی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەڕی وێبچن خەم و پەژارەی خۆیان دەربڕی.
دوای چەند مانگێکی کەم لە دوای کۆچی ئاسۆوە دەرکەوت وێبچن قەد نابێتە ئەو وێبچنەی ڕابردوو کە ئاسۆ ڕۆژی وا هەبوو چەندین کاتژمێر لە ژیانی خۆی تەرخان دەکرد بۆ نووسینی بابەتی پوخت  و بەپێژ یان وەڵامدانەوەی ئەو هەموو بابەت و پرسیارانەی ڕۆژانە لە وێبچن دەنووسران.
پێم خۆشە بچمە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە کە ئەویش داهاتووی وێبچنە و دەیان پرسیار لە لای ئەندامان و دۆستانی وێبچن دروست بووە و دەپرسن ئایا داهاتووی وێبجن چی لێ دێت؟ ئایا وێبچن بەردەوام دەبێت؟ دەیان پرسیاری دیکەش.
لێرەدا دەمەوێت بە ڕاشکاوانە ئەوە بڵێم و ئاماژەی پێ بکەم تەنها ١ یان ٢ برادەری دەستەی بەڕێوەبەران لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندیان پێوە گرتم و لەسەر وێبچن گفتوگۆمان کرد. بەداخم هەندێکی دیکەیان تا ئێستاش هیچ دەنگێکیان نیە کەوا گفتوگۆیەک بکەین لەسەر داهاتووی وێبچن. هەرچەندە خۆم لە ڕێگەی برادەرێک لە دەستەی بەڕێوەبەران هەوڵم دا کۆبوونەوەیەک بگرین و لەسەر وێبچن قسە بکەین بەڵام تا ئێستاوە من هەر چاوەڕێی دەستەی بەڕێوەبەرانم.
پێم خۆشە هەموو ئەندامان و ئەو کەسانەی سەردانی وێبچن دەکەن دڵنیا بکەمەوە لە هەوڵ دام بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەم وێبچن لەناو بچێت بە هەموو ماڵپەڕەکانی دیکەوە کە لەو پەیوەندیەدان.
هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی وێبچن بەردەوام بێت یان وەک ئارشیڤ بمێنێتەوە.
جا تکایە هیچ کەس لە خۆیەوە بابەت و هەواڵی ناڕاست بڵاو نەکاتەوە.

2 (دەستکاری کراوە: sabaty zhian 2017-10-10 17:41:24)

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

ئازاد نادری نووسی:

گرنگ نیە بەڕێوبەرێکی سەران سەری دیاری بکرێت تەنها ئەوەی دڵنیابینەوە هەژماری هۆستەکەی لەدەستێکی پارێزرا و جێگای باوڕدایە و بەسە بۆ ئەوەی ئەندامان واز لەو کاڵبوونەوەیان بهێنن

3 (دەستکاری کراوە: Govar Jabar 2017-10-10 17:58:27)

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

ئازاد نادری نووسی:

سڵاو و ڕێز!
پێم خۆشە لە سەرەتای بابەتەکەمەوە سوپاسێکی بێ پایانی هەموو ئەو  هاوڕێ و  کەسە خەمخۆرانە بکەم لە لە کاتی بیستنی هەواڵی کۆچی جوانەمەرگ ئاسۆ ناردی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەڕی وێبچن خەم و پەژارەی خۆیان دەربڕی.
دوای چەند مانگێکی کەم لە دوای کۆچی ئاسۆوە دەرکەوت وێبچن قەد نابێتە ئەو وێبچنەی ڕابردوو کە ئاسۆ ڕۆژی وا هەبوو چەندین کاتژمێر لە ژیانی خۆی تەرخان دەکرد بۆ نووسینی بابەتی پوخت  و بەپێژ یان وەڵامدانەوەی ئەو هەموو بابەت و پرسیارانەی ڕۆژانە لە وێبچن دەنووسران.
پێم خۆشە بچمە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە کە ئەویش داهاتووی وێبچنە و دەیان پرسیار لە لای ئەندامان و دۆستانی وێبچن دروست بووە و دەپرسن ئایا داهاتووی وێبجن چی لێ دێت؟ ئایا وێبچن بەردەوام دەبێت؟ دەیان پرسیاری دیکەش.
لێرەدا دەمەوێت بە ڕاشکاوانە ئەوە بڵێم و ئاماژەی پێ بکەم تەنها ١ یان ٢ برادەری دەستەی بەڕێوەبەران لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندیان پێوە گرتم و لەسەر وێبچن گفتوگۆمان کرد. بەداخم هەندێکی دیکەیان تا ئێستاش هیچ دەنگێکیان نیە کەوا گفتوگۆیەک بکەین لەسەر داهاتووی وێبچن. هەرچەندە خۆم لە ڕێگەی برادەرێک لە دەستەی بەڕێوەبەران هەوڵم دا کۆبوونەوەیەک بگرین و لەسەر وێبچن قسە بکەین بەڵام تا ئێستاوە من هەر چاوەڕێی دەستەی بەڕێوەبەرانم.
پێم خۆشە هەموو ئەندامان و ئەو کەسانەی سەردانی وێبچن دەکەن دڵنیا بکەمەوە لە هەوڵ دام بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەم وێبچن لەناو بچێت بە هەموو ماڵپەڕەکانی دیکەوە کە لەو پەیوەندیەدان.
هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی وێبچن بەردەوام بێت یان وەک ئارشیڤ بمێنێتەوە.
جا تکایە هیچ کەس لە خۆیەوە بابەت و هەواڵی ناڕاست بڵاو نەکاتەوە.

بەداخەوە، ئەستەمە کە ئاسۆیەکی تر دروست ببێتەوە و ئەم وێبچنەمان بۆ بەڕێوە ببات،
بەڵام، وەك ئەو بەڕێزانەش پرسیان ئایە زانیاریەکان لای تۆ هەن کاك ئازاد؟ گەر بەڵێ ئەوە زۆر شکور، گەر نەخێر، با بەهەموومان وێبچن وەك ئەرشیف لای خۆمان بپارێزین، بەڵام هیواخوازم بژاردەی یەکەمبێت،
جگە لەوەش وەك لەو بابەتەی تر هاوڕێیان ئاماژەیان پێکرد، ئایە ماڵپەڕەکانی تر لەلایەن کێوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئایە گەر یەکێک بیەوێت چۆن بابەت بۆ ماڵپەڕ زیاد بکات؟
جگە لەوەش کاك ئازاد، وەڵام نەدانەوەی بەڕێوبەرانی پێشوو نابێتە کۆسپ، چونکە لەگەڵ ڕێزم بەبونی ئاسۆ نادری چالاکیان نەبوو، تەنیا جێیان هێشت، ئیتر چۆن ئێستا دەگەڕێنەوە، لەگەڵ ڕێزم بۆیان ڕەنگە زۆر خزمەتیان کردبێت و دەست و پەنجەیان دیاربێت، بەهۆکاری ژیانیان یان هەرشتێکی تر نەتوانن چالاکیان هەبێت، بەڵام نەك بەم شێوەیە!
من دەتوانم بڵێم ئێستاش لە مەکۆ کەسی لێهاتوو و شارەزا هەیە کەدەتوانێت خزمەتێمێکی بێ پایە بەوێبجن بکات.

4

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

کاک Govar_Programer هەندێک لەو زانیاریانە لای من هەیە و هەوڵی ئەوە ئەدەم ئەوەی دیکەی کە پێویستە دەستم بکەوێت.
مەبەستت کام ماڵپەڕە بابەتی بۆ زیاد بکەیت؟

5

زانیاریەکان مەبەستم زانیاری هۆست و دۆمەینە،
ماڵپەڕیش، https://www.webchin.org ، پەڕەی سەرەکی وێبچن مەبەستم، کاك ڕێنوار پێش ئەوەی کاك ئاسۆ جێمان بهێڵێت، دەستی کردبوو بە بڵاوکردنەوەی کۆرسی ڤیدیۆیی PHP بە ڕێنوێنی ڤیدیۆیی، بەنموونە ئەو دەتوانێت لەمەودوا بابەتی نوێ بڵاوبکاتەوە؟ ، یان هەر بابەتێکی تربێت کەسوود بەخش بێت بۆ هەموان.

6 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2017-10-10 20:42:08)

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

ئازاد نادری نووسی:

سڵاو و ڕێز!
پێم خۆشە لە سەرەتای بابەتەکەمەوە سوپاسێکی بێ پایانی هەموو ئەو  هاوڕێ و  کەسە خەمخۆرانە بکەم لە لە کاتی بیستنی هەواڵی کۆچی جوانەمەرگ ئاسۆ ناردی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەڕی وێبچن خەم و پەژارەی خۆیان دەربڕی.
دوای چەند مانگێکی کەم لە دوای کۆچی ئاسۆوە دەرکەوت وێبچن قەد نابێتە ئەو وێبچنەی ڕابردوو کە ئاسۆ ڕۆژی وا هەبوو چەندین کاتژمێر لە ژیانی خۆی تەرخان دەکرد بۆ نووسینی بابەتی پوخت  و بەپێژ یان وەڵامدانەوەی ئەو هەموو بابەت و پرسیارانەی ڕۆژانە لە وێبچن دەنووسران.
پێم خۆشە بچمە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە کە ئەویش داهاتووی وێبچنە و دەیان پرسیار لە لای ئەندامان و دۆستانی وێبچن دروست بووە و دەپرسن ئایا داهاتووی وێبجن چی لێ دێت؟ ئایا وێبچن بەردەوام دەبێت؟ دەیان پرسیاری دیکەش.
لێرەدا دەمەوێت بە ڕاشکاوانە ئەوە بڵێم و ئاماژەی پێ بکەم تەنها ١ یان ٢ برادەری دەستەی بەڕێوەبەران لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندیان پێوە گرتم و لەسەر وێبچن گفتوگۆمان کرد. بەداخم هەندێکی دیکەیان تا ئێستاش هیچ دەنگێکیان نیە کەوا گفتوگۆیەک بکەین لەسەر داهاتووی وێبچن. هەرچەندە خۆم لە ڕێگەی برادەرێک لە دەستەی بەڕێوەبەران هەوڵم دا کۆبوونەوەیەک بگرین و لەسەر وێبچن قسە بکەین بەڵام تا ئێستاوە من هەر چاوەڕێی دەستەی بەڕێوەبەرانم.
پێم خۆشە هەموو ئەندامان و ئەو کەسانەی سەردانی وێبچن دەکەن دڵنیا بکەمەوە لە هەوڵ دام بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەم وێبچن لەناو بچێت بە هەموو ماڵپەڕەکانی دیکەوە کە لەو پەیوەندیەدان.
هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی وێبچن بەردەوام بێت یان وەک ئارشیڤ بمێنێتەوە.
جا تکایە هیچ کەس لە خۆیەوە بابەت و هەواڵی ناڕاست بڵاو نەکاتەوە.

دەستخۆش بۆ ئاگاداربوون و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
ڕاستی، ئەوەی زۆر گرنگە بۆ ئێستا ئەوەیە کە ئێمە دڵنیابین وێبچن بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی بابەتی خۆمان بلاو بکەینەوە و پەیامی خۆمان بنووسین! سەبارەت بە بەڕێوەبەر من وەک خۆم زۆر بە گرنگی نازانم، تەنها ئەوەنە کە یەكێک دوان هەبێت دەسەڵاتیان هەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی بابەت لە ماڵپەر،... .
دەتوانم بڵێم، بەهاوکاری هەموومان دەتوانین وێبچن بەڕێوەبەرین!
سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

7

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

هيوادارم هيچ كێشه‌يه‌ك نه‌بێت له‌ به‌رده‌وام بوونى وێبچن أن شاءالله‌ به‌م شێوه‌ ده‌بێـت خۆمان ده‌مان ويست
به‌ پێشنيارى من  ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ باش ده‌زانم له‌دواى كاك ئاسۆى كۆچكردوو نه‌مر كاتى خۆى په‌نجه‌يان دياربوه‌

گه‌يلان
ئاراس کورد
سیا
ayman_kurd

ئه‌م ناوانه‌ى سه‌ره‌وه‌ تاراده‌يه‌ك زۆر باش بوون به‌لام به‌هۆى نه‌بوونى كات ئايا ده‌توانن جارێكى تر بگه‌رێنه‌وه‌!
بێگومان ئه‌ندامانى تريش په‌نجه‌يان دياربوه‌ وه‌ك كاك

Pshtiwan_95
ڕێنوار
Govar_Programer

له‌گه‌ل چه‌ندان ئه‌ندامى تر له‌دواى ئه‌وانه‌وه‌ هه‌ر يه‌كه‌يان له‌به‌شێكى تايبه‌ت شاره‌زايان هه‌بوه‌ يان زياتر

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

8

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

هیوای بەردەوانی بۆ وێبچن .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

9

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

world نووسی:

هيوادارم هيچ كێشه‌يه‌ك نه‌بێت له‌ به‌رده‌وام بوونى وێبچن أن شاءالله‌ به‌م شێوه‌ ده‌بێـت خۆمان ده‌مان ويست
به‌ پێشنيارى من  ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ باش ده‌زانم له‌دواى كاك ئاسۆى كۆچكردوو نه‌مر كاتى خۆى په‌نجه‌يان دياربوه‌

گه‌يلان
ئاراس کورد
سیا
ayman_kurd

ئه‌م ناوانه‌ى سه‌ره‌وه‌ تاراده‌يه‌ك زۆر باش بوون به‌لام به‌هۆى نه‌بوونى كات ئايا ده‌توانن جارێكى تر بگه‌رێنه‌وه‌!
بێگومان ئه‌ندامانى تريش په‌نجه‌يان دياربوه‌ وه‌ك كاك

Pshtiwan_95
ڕێنوار
Govar_Programer

له‌گه‌ل چه‌ندان ئه‌ندامى تر له‌دواى ئه‌وانه‌وه‌ هه‌ر يه‌كه‌يان له‌به‌شێكى تايبه‌ت شاره‌زايان هه‌بوه‌ يان زياتر

بەڕێز world، سوپاس بۆ جەنابت.
کاک ئازاد ئاگای لێیە من بەردەوام لێرەم و خۆشی شاهیدی ئەوەیە چیم کردووە تا وێبچن بەردەوام بێت.
ئێمە بە ئێوەوە جوانین بە ئێوەشەوە بەردەوام دەبین.

سوپاس
گەیلان

10

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

سوپاس کاك گەیلان بۆ قسەکانت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی پرسیارێکمان وەرنەگرتووە، تکایە، زانیاریەکانی وێبچن دوای کاك ئاسۆ ماون یان نا؟
کەس زانیاری هۆست و دۆمەینی لایە؟

11

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

Govar_Programer نووسی:

سوپاس کاك گەیلان بۆ قسەکانت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی پرسیارێکمان وەرنەگرتووە، تکایە، زانیاریەکانی وێبچن دوای کاك ئاسۆ ماون یان نا؟
کەس زانیاری هۆست و دۆمەینی لایە؟

ئەو زانیاریانەی بۆ مانەوەی وێبچن پێویستە لای کاک ئازاد هەیە.

سوپاس
گەیلان

12

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

هەموومان هیوامان بەردەوامی وێبچنە، بەیارمەتی هەموان بەردەوام دەبین...

13

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

سلاو

بێگومان کەسمان ناتوانێن فەراغی کاک ئاسۆ پڕبکەینەوە ، وێبچن کاک ئاسۆى پێوە دیارە ئەوە ڕاستیەکى حاشا هەڵنەگرە ، چەند جارێک قسەم لەگەڵ کاک ئازاد نادرى کردوە پێویستە چاودیران سەر لەنوێ چالاک بکرێنەوە ، واتا دەستەیەکى نوێ دابنرێت ڕاستە ئەندامێکى تازە و چاودێرێک یەک دەسەلاتیان هەیە ئیشى چاودێر ئەوەیە تەنها ئەندامان ئاگاداربکاتەوە لە هەر حالەتێک کە لە یاسا لایان دابیت ، جا ئەگەر بێت و دەستەیەکى تازە دانرێت باشتر وایە کۆبونەوەیەک بکرێت ئایە وێبچن لە ئیستا بە دواوە چۆن کار بکات تا خزمەت بە وێبى کوردى بگەیەنیت ، مەکۆکان سەر لەنوێ نوێ بکرێنەوە ، چەند مەکۆیەک هەیە لە ئیستادا بونیان زیادەیە پێویستە بیر لە مەکۆیەکى نوێ بکرێتەوە کە پێویست بێت بۆ نمونە drupal یان هەر شتێکى تربیت کە بە گرنگى بزانن ، بە داخەوە چەند جارێک لەگەل کاک ئاسۆش قسەم کردوە بە نیاز بوو چەند مەکۆیەک لا بەرێت و چەند مەکۆیەکى نوێش بکاتەوە ، هیوادارم هەر ئەندامێک کە ئەزانێت بابەتێک بە وێبچن نى یە بینوسێت بۆ ئەوەى هەمووان سودى لى وەرگرین .

هەربژین

14

وه‌ڵام: داهاتووی وێبچن؟

سڵاو لە هەموان.
دیسانەوە من سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادەی کاک ئاسۆ دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئاسۆ نادری. وەک لە هەژماری خۆم لە فەیسبووم باسمکرت، ئاسۆ نادری کەسێکە کە هەر مرۆڤێکی کورد ڕۆژێک کۆمپیتەرێکی بەکارهێنابێت، ئەوا پرۆدوکتێکی ئاسۆ نادری بینیوە. جا ئەگەر لە وێب بێت، یاخود پڕۆگرامێک بێت.

من خۆم بە قەرزارباردەزانم کە لەم ماوانەی پێشوترا بەشێوەیەکی زۆر کەم دەرکەوتووم. بەڵام هەمیشە جەختم لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە وێبچن جێگەیەکە بە هەموو ئێمەوە بەندە، هەموو ئێمە سودمان لێوەرگرتووە، هەموومان ئاگاداری بووین. بەڵام هەموومان ئەوەش دەزانین کە ئەو ئاگاداربوونەی ئێمە و ئەو کلیکانەی ئیمە لە وێبچن کردومانە و دەیکەین لە کلیکەکانی کاک ئاسۆ زۆر فەرقی هەیە.

نەمانی کاک ئاسۆ لەناومانا داخێکە بۆ هەموومان بە گشتی و بۆ ئەو کەسانەی کە سودیان لە ئاسۆ نادری وەرگرتووە بەتایبەتی(وەک وێبچن). بەڵام ئێمە هەموومان خاوەنی وێبچنین.ڕاستە ئاسۆ نادری دامەزرێنەری بووە، بەڵام بیرمان نەچێت کە ئەگەر هاوڕێیانی تریش هاوکار نەبوونایە هەر لەسەردەمی سایتەکۆنەکانەوە، ئەوا وێبچین بە هیچ لایەکدا ڕێگەی نەدەگرت.

جارێکیان لەگەڵ ئاسۆ نادری گفتوگۆیەکمان کرت، زۆر بە توندی دەستیم گوشی و بەدەم پێکەنینەوە پێمگوت کاتێک تۆ دەبینم شێرکۆ بێکەس م بیر دەکەوێتەوە، وە کاتێکیش ئەو دەبینم، تۆم بیر دێتەوە! ئەو قسەکەی منی بە پێکەنین وەرگرت و گوتی بابە لێت تێک چووە من بە کێ تێگەشتوویت؟ ئەترسم بابەتەکانم بەلایەنی هۆنراوەدا بخوێنیتەوە! منیش گوتم نا با تێت گەیەنم مەبەستم چییە، نە تۆ نە شێرکۆ بێکەس هیچ کاتێک گوێتان نەداوەتە دەستخۆشی!هیچکات چاوەڕێی ئەوە  نەبوون کەس دەستخۆشیان لێبکات هەمیشە لەسەر کاری خۆتان بوون و بەردەوام بوون ئەگەر زانیبیتتان کە هیچ کەسێکیش گوێتان لێ ناگرێت یاخود تەماشاتان ناکات! ئێوە هەر کااری خۆتان دەکەن، چونکە دەزانن هەر سودی دەبێت.

هاوڕێیان. من ئەمەویت بەمانە ئەوەتان بۆ ڕوون بکەمەوە کە ئاسۆ نادری هەموو کاتەکان دەیزانی کە هەموو کارەکانی کە ئامادەی دەکات، لە هەر سەردەمێکدا بێت کەسێکی کورد کە لە بواری ئایتی کاربکات پیویستی پێی دەبێت. واتە هیچ کارێکی بەبێ سود نەکردووە و هەموو کارەکانیشی دەتوانین تاکوو سەدەیەکی تر هەر بەکارببرێنەوە! ئاسۆ بۆخۆشی پێش کۆچی دواییەکەی بیری لە هەموو ئەو شتانە کردۆتەوە و ئەو زانیاریانەی داناوە کە پیی وابووە دەبێت هەبێت. نە وێبچین نە هیچ پڕۆژەیەکی ئاسۆ نادری ون نابێت ئەگەر ئێمە هەریەکە و لەلای خۆمانەوە دەستێکی لێنەدەین و هەوڵی بەرەوپێش چوونی نەدەین. ئێمە لێرەدا دەبێت هەوڵ بۆ بەرەوپێشچونی بدەین کە هەر وەک ئسۆ نادری بە دایمی خەمی دەخوارد، نەک بیر لەوە بکەینەوە کە دەمێنێت یاخود نامێنێت.

لە ئێستەوە با بە هەموومانەوە هەوڵبدەین بەردەوام بین، هیچ نەبێت بۆ ڕێزێک و بۆ ئاسۆ نادری چەند جارێک بەناو بابەتەکانیدا بڕۆین و فێری شێوازی نوسینی بابەت بین؟ با لە چاوی ئاسۆ نادرییەوە سێری شتەکان بکەین، بزانین چ بابەتێک گرنگن لەسەریان بڕٶین؟
ئاسۆ نادری هەرچی بەخەیاڵدا دەهات ئامادەکاری بۆ دەکرت. زۆرێک لە پڕۆژەکان بە دوان و سیان لە یەک کاتدا کاری تیا کردوون. وە زۆربەشیانی تەواو کردووە!

بە هەموو ئەو شتانەی باسم کرت دەمەوێت بڵێم کە ئاسۆ نادریمان لەدەست چوو.. وە ئەگەر هاوڕییانی وێبچنیش بەو جۆرە بیربکەنەوە کە وێبچن دەمێنێت یان نامێنێت ئەوە وێبچنیشمان لە دەست دەچێت! چونکە ئیستە ئێمە هەموومان خاوەنی وێبچنین! دەبێت دەستی هەموومانی تێدابێت!

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB