سڵاو لە هەموان.
دیسانەوە من سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادەی کاک ئاسۆ دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئاسۆ نادری. وەک لە هەژماری خۆم لە فەیسبووم باسمکرت، ئاسۆ نادری کەسێکە کە هەر مرۆڤێکی کورد ڕۆژێک کۆمپیتەرێکی بەکارهێنابێت، ئەوا پرۆدوکتێکی ئاسۆ نادری بینیوە. جا ئەگەر لە وێب بێت، یاخود پڕۆگرامێک بێت.
من خۆم بە قەرزارباردەزانم کە لەم ماوانەی پێشوترا بەشێوەیەکی زۆر کەم دەرکەوتووم. بەڵام هەمیشە جەختم لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە وێبچن جێگەیەکە بە هەموو ئێمەوە بەندە، هەموو ئێمە سودمان لێوەرگرتووە، هەموومان ئاگاداری بووین. بەڵام هەموومان ئەوەش دەزانین کە ئەو ئاگاداربوونەی ئێمە و ئەو کلیکانەی ئیمە لە وێبچن کردومانە و دەیکەین لە کلیکەکانی کاک ئاسۆ زۆر فەرقی هەیە.
نەمانی کاک ئاسۆ لەناومانا داخێکە بۆ هەموومان بە گشتی و بۆ ئەو کەسانەی کە سودیان لە ئاسۆ نادری وەرگرتووە بەتایبەتی(وەک وێبچن). بەڵام ئێمە هەموومان خاوەنی وێبچنین.ڕاستە ئاسۆ نادری دامەزرێنەری بووە، بەڵام بیرمان نەچێت کە ئەگەر هاوڕێیانی تریش هاوکار نەبوونایە هەر لەسەردەمی سایتەکۆنەکانەوە، ئەوا وێبچین بە هیچ لایەکدا ڕێگەی نەدەگرت.
جارێکیان لەگەڵ ئاسۆ نادری گفتوگۆیەکمان کرت، زۆر بە توندی دەستیم گوشی و بەدەم پێکەنینەوە پێمگوت کاتێک تۆ دەبینم شێرکۆ بێکەس م بیر دەکەوێتەوە، وە کاتێکیش ئەو دەبینم، تۆم بیر دێتەوە! ئەو قسەکەی منی بە پێکەنین وەرگرت و گوتی بابە لێت تێک چووە من بە کێ تێگەشتوویت؟ ئەترسم بابەتەکانم بەلایەنی هۆنراوەدا بخوێنیتەوە! منیش گوتم نا با تێت گەیەنم مەبەستم چییە، نە تۆ نە شێرکۆ بێکەس هیچ کاتێک گوێتان نەداوەتە دەستخۆشی!هیچکات چاوەڕێی ئەوە نەبوون کەس دەستخۆشیان لێبکات هەمیشە لەسەر کاری خۆتان بوون و بەردەوام بوون ئەگەر زانیبیتتان کە هیچ کەسێکیش گوێتان لێ ناگرێت یاخود تەماشاتان ناکات! ئێوە هەر کااری خۆتان دەکەن، چونکە دەزانن هەر سودی دەبێت.
هاوڕێیان. من ئەمەویت بەمانە ئەوەتان بۆ ڕوون بکەمەوە کە ئاسۆ نادری هەموو کاتەکان دەیزانی کە هەموو کارەکانی کە ئامادەی دەکات، لە هەر سەردەمێکدا بێت کەسێکی کورد کە لە بواری ئایتی کاربکات پیویستی پێی دەبێت. واتە هیچ کارێکی بەبێ سود نەکردووە و هەموو کارەکانیشی دەتوانین تاکوو سەدەیەکی تر هەر بەکارببرێنەوە! ئاسۆ بۆخۆشی پێش کۆچی دواییەکەی بیری لە هەموو ئەو شتانە کردۆتەوە و ئەو زانیاریانەی داناوە کە پیی وابووە دەبێت هەبێت. نە وێبچین نە هیچ پڕۆژەیەکی ئاسۆ نادری ون نابێت ئەگەر ئێمە هەریەکە و لەلای خۆمانەوە دەستێکی لێنەدەین و هەوڵی بەرەوپێش چوونی نەدەین. ئێمە لێرەدا دەبێت هەوڵ بۆ بەرەوپێشچونی بدەین کە هەر وەک ئسۆ نادری بە دایمی خەمی دەخوارد، نەک بیر لەوە بکەینەوە کە دەمێنێت یاخود نامێنێت.
لە ئێستەوە با بە هەموومانەوە هەوڵبدەین بەردەوام بین، هیچ نەبێت بۆ ڕێزێک و بۆ ئاسۆ نادری چەند جارێک بەناو بابەتەکانیدا بڕۆین و فێری شێوازی نوسینی بابەت بین؟ با لە چاوی ئاسۆ نادرییەوە سێری شتەکان بکەین، بزانین چ بابەتێک گرنگن لەسەریان بڕٶین؟
ئاسۆ نادری هەرچی بەخەیاڵدا دەهات ئامادەکاری بۆ دەکرت. زۆرێک لە پڕۆژەکان بە دوان و سیان لە یەک کاتدا کاری تیا کردوون. وە زۆربەشیانی تەواو کردووە!
بە هەموو ئەو شتانەی باسم کرت دەمەوێت بڵێم کە ئاسۆ نادریمان لەدەست چوو.. وە ئەگەر هاوڕییانی وێبچنیش بەو جۆرە بیربکەنەوە کە وێبچن دەمێنێت یان نامێنێت ئەوە وێبچنیشمان لە دەست دەچێت! چونکە ئیستە ئێمە هەموومان خاوەنی وێبچنین! دەبێت دەستی هەموومانی تێدابێت!
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک
هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB