1

بابه‌ت: لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟

لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟
بۆ نمونە دەنگ تۆمار دەکەم گزەگز یاخود خشەخشی لێوە دێت چۆن چارەی بکەم ئەو دەگانە نەمێنێ واتە دەنگێکی ساف تۆمار کەم بە بەرنامەی Adobe Audition سوپاس بۆ هاوکاری کردنتان

2

وه‌ڵام: لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟

بەڕێزەکەم، گەر بتەوێت لەڕێگەی مایکی کۆمپیوتەرەکەتەوە دەنگت تۆمار بکەیت چاوەڕێی لەوە باشتر مەکە،
پێویستە مایکێکی دەرەکی بکریت و سودی لێ وەربگریت...

3

وه‌ڵام: لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟

خشەخش هۆکاری زۆرە
١- جۆری مایکرۆفۆن
٢- soundcardی کۆمپیوتەر
٣- دەنگی پانکەی کۆمپیوتەر و دەنگی دەوروپشتت

بۆ ئەوەی دەنگێکی ساف تۆمار بکەیت، سەرەتا مایکرۆفۆنێکی باش، یان ساوندکارد یان soundinterface کە مایکەکە ئەبەستیت لەو پاشان ئەیبەستیت لە کۆمپیوتەرەکە (چونکە خشەخشە زۆرەکە هی پانکەی کۆمپیوتەرەکەیە کەڕاستەوخۆ مایکەکەی لەبەستراوە)، واتە ڕاستەوخۆ نایبەستیت لە کۆمپیوتەرەکە، پاشان مایکرۆفۆنەکە دووربکەرەوە لە کۆمپیوتەرەکە (هەر بۆیە ستۆدیۆی دەنگ تۆمارکردن، لە نێوان کۆمپیوتەرەکە و مایکەکە دوو ژووری جیاکراوەیە، کە وا دەکات دەنگی ژاوەژاوی ژوورەکە و دەرەوە نەمێنێت.

من بۆخۆم سەرەڕای ئەوەی مایکرۆفۆنێکی باشم نییە و ژوورێکیشم نییە بۆ ستۆدیۆ، بەڵام ئەوەی زۆر پشتم پێبەستووە دوورکردنەوەی مایکەکەیە لە کۆمپیتەرەکەم و کوژاندنەوەی کاتژمێر و فێنکەرەوەیە لە ژوورەکە، زۆر جار ئارەق ئەکەمەوە big_smile

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

وه‌ڵام: لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟

لە YouTube ڤیدۆی زۆر هەیە لەسەر درووستکردنی شوێنێک بۆ دەنگتۆمارکردن و دابین کردنی پێداویستییەکان، بۆنموونە ئەم ڤیدیۆیە باسی دەکات کە بە ٣٥٠$ بتوانیت دابینیان بکەیت:
https://www.youtube.com/watch?v=XLXSqan3Jcs

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5

وه‌ڵام: لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟

سلاو هاورێ دیقەتی ئەوە کردووە مایکرۆفۆنەکەم نابەسترێتەوە بەکۆمپیتەرەکەم بەڵکو لە ڕێگایی سپیکەری کۆمپیتەرەوە دەنگەکە تۆمار دەکرێت چۆن بتوانم مایکرۆفۆنەکە ببەستمەوە بە کۆمپیتەرەکەوە سوپاس دوبارە

6 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2018-03-15 18:12:57)

وه‌ڵام: لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟

کاک یوسف، سەیری ڤیدۆکە بکە هەمووی تیایە، هەوڵبە Sound Interfaceێک بکڕیت و کێشەکەت چارەسەر ئەبێت
https://www.amazon.com/Computer-Recordi … e=11973691
ئەمەش دایاگرامێک لەسەر ئەوەی چۆن کار دەکات:
http://www.webchinupload.com/f/2018-03/f16cc5ac060d82d7da32d5865361e3d8.png
ئامێرێکە(ناوەندێکە) کە speaker, microphone  ئەبەستیت بە کۆمپیوتەرەکەوە.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

7 (دەستکاری کراوە: world 2018-03-18 22:30:01)

وه‌ڵام: لە کاتی دەنگ تۆمارکردن کێشەم هەیە...؟؟؟؟؟

له‌راستيدا منيش ئه‌و كێشه‌م هه‌يه‌ ده‌بێت 15 ده‌قه‌ يان ڕۆژێك يا 1 ده‌قه‌ به‌سه‌ربچێت ئينجا دواى ئه‌مه‌ ده‌نگه‌كه‌ كارى ده‌كرد
بێ ئه‌وى دووربكه‌مه‌وه‌ له‌ كۆمپيوته‌ر به‌راى من له‌وانه‌يه‌ كێشه‌ له‌ مايكه‌كه‌ هه‌بێت  دانه‌يه‌كى باشتر بكريت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri