خشەخش هۆکاری زۆرە
١- جۆری مایکرۆفۆن
٢- soundcardی کۆمپیوتەر
٣- دەنگی پانکەی کۆمپیوتەر و دەنگی دەوروپشتت
بۆ ئەوەی دەنگێکی ساف تۆمار بکەیت، سەرەتا مایکرۆفۆنێکی باش، یان ساوندکارد یان soundinterface کە مایکەکە ئەبەستیت لەو پاشان ئەیبەستیت لە کۆمپیوتەرەکە (چونکە خشەخشە زۆرەکە هی پانکەی کۆمپیوتەرەکەیە کەڕاستەوخۆ مایکەکەی لەبەستراوە)، واتە ڕاستەوخۆ نایبەستیت لە کۆمپیوتەرەکە، پاشان مایکرۆفۆنەکە دووربکەرەوە لە کۆمپیوتەرەکە (هەر بۆیە ستۆدیۆی دەنگ تۆمارکردن، لە نێوان کۆمپیوتەرەکە و مایکەکە دوو ژووری جیاکراوەیە، کە وا دەکات دەنگی ژاوەژاوی ژوورەکە و دەرەوە نەمێنێت.
من بۆخۆم سەرەڕای ئەوەی مایکرۆفۆنێکی باشم نییە و ژوورێکیشم نییە بۆ ستۆدیۆ، بەڵام ئەوەی زۆر پشتم پێبەستووە دوورکردنەوەی مایکەکەیە لە کۆمپیتەرەکەم و کوژاندنەوەی کاتژمێر و فێنکەرەوەیە لە ژوورەکە، زۆر جار ئارەق ئەکەمەوە 
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.