1

بابه‌ت: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

http://www.webchinupload.com/f/2018-08/f5ae2f662f316b01d7555d8abeaf4827.jpg
لە ڕۆژیکی وەک ئەمڕۆدا لە بەرواری ٢٠١٧.٨.٥ ئاسۆ نادری دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری (وێبچن) کۆچی دوای کرد. ئاسۆ  هەر لە سەرەتای دامەرزاندنی وێبچن تا ئەو کاتەی کۆچی کرد زۆرترین کاتەکانی خۆی تەرخان دەکرد بە (وێبچن) ەوە و تا دوا ساتەکانی ژیانی لە خزمەت کردن بە تاکی کورد و هەموو مرۆڤایەتی ڕانەوەستا و گەنجینەیەکی پڕ لە  زانیاری و خزمەتی پاش خۆی جێ هێشت وە دەتوانرێت سودیان لێ وەربگیرێت بەڵام بەداخەوە پاش کۆچکردنی چەندین بیرۆکە و پڕۆژەی گەورە و گرنگی ڕاوەستان و نەتوانرا تەواو بکرێت. لە دوای کۆچکردنی ئاسۆوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا وێبچن تا ڕادەیەک ناچالاک بووە. خۆشبەختانە دەتوانم ئەوە بێژم لە ئێستادا زانیاریەکانی سێرڤێر و دۆمەین لەبەردەست دایە و ترسی لەوناوچوون نەماوە لەسەر مالپەڕ و مەکۆکانی وێبچن. جێگەی باسە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کەس لە برادەران لە ڕێگەی جۆراوجۆرەکانەوە پیوەندیان گرتووە و خەمخۆری ئەوە بوون کە وێبچن چالاک بکرێتەوە و ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونەی ئاسۆ لە وێبچن کە ساڵانێک پێوەی خەریک بوو  بە هەدەر نەچێت و بۆ ئەوەی لە داهاتووشدا فێرخوازانی کورد بەردەوام سود لە بابەت و بڕگەکانی وێبچن وەرگرن.
لە کۆتاییدا هیوادارم بە هاوکاری هەموو ئێوەی بەڕێزان بتوانین وێبچن بخەینەوە سەر سکەی خۆی.
لەگەڵ ڕێز
ئازاد نادری

2

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

جێگەی بەهەشتبێت و نموونەی زۆربێت.

دەستانخۆش بێت بۆ هاوکاریتان کاک ئازاد، پشتیوان بەخوا لە داهاتوو کاری بەپێزمان ئەبێت بۆ پەرەپێدانی.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

بەڕاستی ئەوەی کاک ئاسۆ کردی بەکەم کەس دەکرێت،
و بەهیواین بتوانین بەشێک لەو قەرزەی لەسەرمانە بەرامبەر وێبچن بیدەینەوە و خزمەت بە وێبچن و تاکی کورد بکەین،
دەست خۆش کاک ئازاد، سوپاس بۆ دەستپێشخەریەکانت.

4

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

هیوادارم وێىچین نەوەستێت دوای کەک ئاسۆ

5

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

ئــــاســــۆ نـــادری
گەورە زانا و بلیمەتی کورد لە تەکنەلۆژیا.
ــــــــــــــــــ
ئاسۆ نادری ناوێکی دیاری و کەسێکی بەرچاو و بەتوانای وێبی کوردی و پێشخەری وێب بووە ، کە ماوەیەکی زۆرە هەرلە سەرەتای بەرفراوان بوونی وێب و پێگە و ماڵپەڕە کوردی یەکان دا دەرکەوت هەڵگری پەیامێک ، کە هەمووان بەیەکەوە دەتوانین باشتر بکەین و هەر لە سایەی ئەم پەیامەدا بەردەوام بە سینگ فراوانی هاوکاری هەمووان بووە و لە ڕێگەی مەکۆکانەوە زۆرترین خزمەتی بە وێبی کردوە، هەرگیز جیاوازی نەکردوە لە هاوکاری کردنی هەموو کەسێک بەردەوام بووە ،
ئەوەی بۆ یەک جار ناوی بیستبێ دەزانێ کە چەند لێهاتوو بلیمەت بووە و توانیویەتی وێبی کورد بەرەو ئاستێکی باش ببات ٫ کاکە ئاسۆ بەڕێوبەری پێگەی وێبچن بوو ٫ (وێبچن بریتییە لە ماڵپەڕ و مەکۆی زانستی داڕشتنی وێب بە زمانی کوردی سۆرانی پەتی، لە کۆنترین و پڕزانیاریی ترین سەرچاوەی کوردین لە بواری وێبداڕشتن). کاک ئاسۆ لە ماوەی ڕابردوو چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر و بەسودی هەبووە کە خەڵکانێکی زۆر لێی سودمەند بوونە وە دەنگ دانەوەیەکی زۆری هەبوە و بۆتە جێی ڕەزامەندی٫ هەمیشە دەیوت( پڕۆژەی گەورەترم لە بیر و هزرم دا هەیە تەمەن ڕێگە بدا جێبەجێ دەکەم هەتا کورد سودی لێببیێت) بەڵام بەداخەوە تەمەن ڕێگەی نەدا ، کاکە ئاسۆ ئامانجی بەرەوپێشچوونی ئایتی بوو ، (ئازاد نادری)برای دەلێت (ئاسۆ کەسێک بو هەموو توانای خۆی دەخستە گەڕ بۆ ئەوەی گەنجانی کورد بتوانن لە بواری ئایتی دا نموونە بن و لە لوتکە بن).
ئاسۆ نادری کوری ئیبراهیم نادریە لە ساڵی 1984 لەدایک بووە لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەربووە ، لە 5 ی 8 ی ساڵی 2017 کاتژمێر 5:45 ئێوارە ڕۆژی شەممە بەهۆی نەخۆشیەوە لە سوێد کۆچی دوایی دەکات و ماڵئاوای لە وێبچین و تەکنەلۆژیا دەکات.
کاک ئاسۆ پێش کۆچکردنی وەسیەت و داواکاریەک بۆ هەموو کوردێک دەنوسێت ، پاش کۆچکردنی ئاسۆ لە
12-8-2017 لەلایەن (ئازاد نادری)برای بڵاو دەبێتەوە کە لەنێو ئایپادەکەی پاڕێزرابوو.
رووحی شادبێت و جێگای بەهەشت بێت.
شاهۆ ابوبکر (mubeb)
http://www.webchinupload.com/f/2018-08/60a1e8200c320f4d698a5ac453fdee76.png

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

6

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

سالێکە وێب تامی جارانی نەماوە، مامۆستای گەورە تۆ نە لە  بیر کراوی و نە لە بیردەکرێی، بەڕاستی زۆر بێ تۆی مان پێوە دیارە.
ڕووحت شاد ئەو کەسەی ئاشقی تەکەلۆجیا و وێبت کردم، ئەو کەسەی فێری هەموو شتێکت کردم.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

7

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

ڕۆحی شادبێ كاكه‌ ئاسۆ.. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ لێ نه‌گه‌ڕێین كه‌لێن درووست بێ چی دیكه‌ به‌ دڵنیایشه‌وه‌ شتی زۆر گه‌وره‌ به‌ ڕێگاوه‌یه‌ و له‌ داهتوویه‌كی نزیك ئه‌یبینین ..

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

8

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

بەداخە کەس ناتوانێت شوێنی پڕبکاتەوە ، ڕوحی شادبێت

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

9

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

بەڕاستی ئەوەی کاک ئاسۆ کردی بەکەم کەس دەکرێت،
ڕۆحی شادبێ كاكه‌ ئاسۆ.

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

10

وه‌ڵام: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

وێبچن لە سەردەمی كاك ئاسۆشدا هەر بەم شێوەیە بوو چالاكییەكانی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بێت هەر پرسیتارێك كرا بێت، كاتێك كاك ئاسۆ وەڵامی دابێتەوە دەیان كەس سوودیان لە وەڵامەكەی وەر دەگرت
پاشان ماوەی جارێك بابەتێكی دا دەنا كە دەیان كەس سوودیان لێ دەبینی ئە ئەمەبوو وای كردبوو وێبچن بە زیندوویی بهێڵێتەوە! هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو جێگەیە پڕ بكاتەوە كاتێك یەكێك پرسیار دەكات و وەڵامی بۆ دەنوسرێت لە لایەن كەسێكەوە
زۆر بە باشی ئەو مەسەلەیەی پرسیاری بۆ كراوە شی بكرێتەوە

هەزاران جار ڕووحی شاد بێت كاك ئاسۆ .

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!