بابهت: ساڵێک بەسەر کۆچی ئاسۆ نادریدا!

لە ڕۆژیکی وەک ئەمڕۆدا لە بەرواری ٢٠١٧.٨.٥ ئاسۆ نادری دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری (وێبچن) کۆچی دوای کرد. ئاسۆ هەر لە سەرەتای دامەرزاندنی وێبچن تا ئەو کاتەی کۆچی کرد زۆرترین کاتەکانی خۆی تەرخان دەکرد بە (وێبچن) ەوە و تا دوا ساتەکانی ژیانی لە خزمەت کردن بە تاکی کورد و هەموو مرۆڤایەتی ڕانەوەستا و گەنجینەیەکی پڕ لە زانیاری و خزمەتی پاش خۆی جێ هێشت وە دەتوانرێت سودیان لێ وەربگیرێت بەڵام بەداخەوە پاش کۆچکردنی چەندین بیرۆکە و پڕۆژەی گەورە و گرنگی ڕاوەستان و نەتوانرا تەواو بکرێت. لە دوای کۆچکردنی ئاسۆوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا وێبچن تا ڕادەیەک ناچالاک بووە. خۆشبەختانە دەتوانم ئەوە بێژم لە ئێستادا زانیاریەکانی سێرڤێر و دۆمەین لەبەردەست دایە و ترسی لەوناوچوون نەماوە لەسەر مالپەڕ و مەکۆکانی وێبچن. جێگەی باسە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کەس لە برادەران لە ڕێگەی جۆراوجۆرەکانەوە پیوەندیان گرتووە و خەمخۆری ئەوە بوون کە وێبچن چالاک بکرێتەوە و ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونەی ئاسۆ لە وێبچن کە ساڵانێک پێوەی خەریک بوو بە هەدەر نەچێت و بۆ ئەوەی لە داهاتووشدا فێرخوازانی کورد بەردەوام سود لە بابەت و بڕگەکانی وێبچن وەرگرن.
لە کۆتاییدا هیوادارم بە هاوکاری هەموو ئێوەی بەڕێزان بتوانین وێبچن بخەینەوە سەر سکەی خۆی.
لەگەڵ ڕێز
ئازاد نادری
