بابهت: [پرۆژە] وێبچن پاش کاک ئاسۆ
سڵاوتان لێبێت
وا ساڵێک بەسەر کۆچی کاک ئاسۆ تێپەڕی، ئەوەی کاک ئاسۆ کردوویەتی لە وێبچن، بە کەم کەس دەکرێت و بناغەیەکی داڕشتووە کە دەتوانین پەرەی پێ بدەین، نابێت هەروا بە ئاسانی بهێڵین هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بە ئاسانی بەهەدەر بچێت، دەبێت هەموومان بەشدار بین لەم پرۆسەیە و هەر یەکێک لە ئێمە وەک ئەندامێکی وێبچن و وەک کوردێک بەرپرسیارین لەم کەمتەرخەمیەی ئێستا.
ڕاستە کاک ئاسۆ ڕۆشت، جێگەیەکی گەورەی بەجێهێشت، بەڵام بابەت و پرۆژەکانی ماون! کۆمەڵێک ئەندامی زۆری پەرەپێداوە کە دەتوانین جێگەی بگرینەوە و ئەوەی بەڕێزیان دەستیان پێکرد، ئێمە پەرەی پێبدەین.
وێبچن موڵکی تاکەکەس نییە (هەروەک کاک ئاسۆ فەرمووی)، وێبچن هی تۆیە کە ئێستا ئەم پەیامە ئەخوێنیتەوە، کەواتە بە سادەترین بابەت و سادەترین ڕیگاش بێت پەرەی پێبدە.
درووستکردنی وێبسایتێک و پەرەپێدانی کارێکی زۆر گرانە لە ڕووی ڕیکلام، سەردانکردن، تێچوون و لەکۆتایشدا کات تەرخان کردن، ئێمە لێرە وێبسایتەکەمان هەیە، وێبچن، کەواتە پێویست ناکات بێین دانەکەی تازە دروستبکەین، بناغەیەکمان هەیە، کە چەندین پرۆژەی جوانی لەخۆ گرتووە، با پەرەی پێبدەین بە هەموومان بەپێی توانامان.
خۆشبەختانە، زۆر بەڕێز کاک ئازاد برای کاک ئاسۆ، داتا و زانیاری سێرڤەرەکانی لەدەستدایە و کۆنترۆڵی وێبچن کراوەتەوە.
ئێمەش وەک چەند ئەندامێکی چالاک چەند پرۆژەی گەورەمان هەیە و سوودی گەورەی بۆ هەموومان دەبێت.
وێبچن بریتی نییە تەنها لە مەکۆکان، مەکۆکان تەنها بۆ تاوتوێکردنی پرسیارە، وێبچن بریتییە لە ماڵپەر،بریتییە لەو webfontە کوردییەی ئێستا هەموومان بەکاری دەبەین بۆ ماڵپەرەکەمان، بریتییە لەو ئامرازانەی درووستکراون وەک webchinUpload, kurdishFonts، بە کوردیکردنی phpMyAdmin، گەڵالەنوێن... هتد
پرۆژەی سەرەتا بریتییە لە درووستکردنی کۆرسێک/ئەکادیمیایەک.. کە چەندین کۆرسی وێبداڕشتن ی تێدا دەوترێتەوە بە ڤیدیۆ و شێوازی پێشکەوتوو هەر وەک ئەم کۆرسانەی ئێستا لە وێبسایتە بیانییەکان دەوترێنەوە، بە پوختی بەشێوازێکی Professional دەوترێنەوە و لە پلاندایە کە پەڕگەیەکی نوێی بۆ درووست بکرێت لە بەشی ماڵپەر.
چاوەڕوان بن بە خۆشحاڵیەوە وێبچن بەردەوام دەبێت.