1 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2018-08-05 08:47:24)

بابه‌ت: [پرۆژە] وێبچن پاش کاک ئاسۆ

سڵاوتان لێبێت

وا ساڵێک بەسەر کۆچی کاک ئاسۆ تێپەڕی، ئەوەی کاک ئاسۆ کردوویەتی لە وێبچن، بە کەم کەس دەکرێت و بناغەیەکی داڕشتووە کە دەتوانین پەرەی پێ بدەین، نابێت هەروا بە ئاسانی بهێڵین هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بە ئاسانی بەهەدەر بچێت، دەبێت هەموومان بەشدار بین لەم پرۆسەیە و هەر یەکێک لە ئێمە وەک ئەندامێکی وێبچن و وەک کوردێک بەرپرسیارین لەم کەمتەرخەمیەی ئێستا.
ڕاستە کاک ئاسۆ ڕۆشت، جێگەیەکی گەورەی بەجێهێشت، بەڵام بابەت و پرۆژەکانی ماون! کۆمەڵێک ئەندامی زۆری پەرەپێداوە کە دەتوانین جێگەی بگرینەوە و ئەوەی بەڕێزیان دەستیان پێکرد، ئێمە پەرەی پێبدەین.

وێبچن موڵکی تاکەکەس نییە (هەروەک کاک ئاسۆ فەرمووی)، وێبچن هی تۆیە کە ئێستا ئەم پەیامە ئەخوێنیتەوە، کەواتە بە سادەترین بابەت و سادەترین ڕیگاش بێت پەرەی پێبدە.

درووستکردنی وێبسایتێک و پەرەپێدانی کارێکی زۆر گرانە لە ڕووی ڕیکلام، سەردانکردن، تێچوون و لەکۆتایشدا کات تەرخان کردن، ئێمە لێرە وێبسایتەکەمان هەیە، وێبچن، کەواتە پێویست ناکات بێین دانەکەی تازە دروستبکەین، بناغەیەکمان هەیە، کە چەندین پرۆژەی جوانی لەخۆ گرتووە، با پەرەی پێبدەین بە هەموومان بەپێی توانامان.

خۆشبەختانە، زۆر بەڕێز کاک ئازاد برای کاک ئاسۆ، داتا و زانیاری سێرڤەرەکانی لەدەستدایە و کۆنترۆڵی وێبچن کراوەتەوە.
ئێمەش وەک چەند ئەندامێکی چالاک چەند پرۆژەی گەورەمان هەیە و سوودی گەورەی بۆ هەموومان دەبێت.

وێبچن بریتی نییە تەنها لە مەکۆکان، مەکۆکان تەنها بۆ تاوتوێکردنی پرسیارە، وێبچن بریتییە لە ماڵپەر،بریتییە لەو webfontە کوردییەی ئێستا هەموومان بەکاری دەبەین بۆ ماڵپەرەکەمان، بریتییە لەو ئامرازانەی درووستکراون وەک webchinUpload, kurdishFonts، بە کوردیکردنی phpMyAdmin، گەڵالەنوێن... هتد

پرۆژەی سەرەتا بریتییە لە درووستکردنی کۆرسێک/ئەکادیمیایەک.. کە چەندین کۆرسی وێبداڕشتن ی تێدا دەوترێتەوە بە ڤیدیۆ و شێوازی پێشکەوتوو  هەر وەک ئەم کۆرسانەی ئێستا لە وێبسایتە بیانییەکان دەوترێنەوە، بە پوختی بەشێوازێکی Professional دەوترێنەوە و لە پلاندایە کە پەڕگەیەکی نوێی بۆ درووست بکرێت لە بەشی ماڵپەر.

چاوەڕوان بن بە خۆشحاڵیەوە وێبچن بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

2

وه‌ڵام: [پرۆژە] وێبچن پاش کاک ئاسۆ

خوای لێی خۆشبێت و جێی و ماوەی بەهەشت بێت،
بێگومان ئەوەی کاک ئاسۆ کردی بەکەم کەس دەکرێت و هیواخوازم ئێمەش بتوانین بەشێکی کەم لەوەی لێوەی فێربوین بیبەخشینەوە بە وێبچن و ئەو قەرزەمان بدەینەوە،
من وەک خۆم ئەوەی پێم بکرێت و لەتوانامدابێت ئامادەم،
سەبارەت بە ئەکادیمیا بەڕاستی شتێکە کە زۆر زۆر پێویستە لە ئێستادا و بەبێ گومانی جێگەی خۆی دەگرێت و هاوکارە بۆ بەردەوام بوون و دووبارە گەڕانەوەی خەڵکی بۆ وێبچن، دەستی ئێوەش خۆش کاک ڕێنوار و دەستی کاک ئاسۆش خۆش بۆ دەستپێشخەرییەکەی، هیوادارم بەزوترین کات هاوڕێیانیش قسەی خۆیان بکەن لەسەر ئەکادیمیاکە و بتوانین بەزوترین کات ئامادەکاریەکانی بۆ بکەین.

3

وه‌ڵام: [پرۆژە] وێبچن پاش کاک ئاسۆ

رۆحی كاكه‌ ئاسۆ شاد بێت، جێ په‌نجه‌ی ئه‌و به‌ ته‌واوه‌تی دیاره‌ و له‌ بیر ناكرێت... ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ درێژه‌ به‌ رێیه‌ بده‌ین كه‌ ئه‌و ده‌ستی پێكردووه‌...
من وه‌ك خۆم له‌گه‌ل هاوڕێیانیش ئاماده‌ین دڕێژه‌ به‌و رێبازه‌ی ئه‌و بده‌ین به‌ دڵنیایه‌وه‌ با چه‌ندین پلانی نوێ> ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێم رۆحی كاكه‌ ئاسۆ زۆر شاد ئه‌كه‌ین...
منیش هاوڕام بۆ ئه‌كادیمایا و په‌نا به‌خوا به‌ هامموان وێبی كوردی ده‌وڵه‌ماند ئه‌كاین و لهێ ناگه‌ڕیین چی ده‌كه‌ كه‌لێنی هه‌بێ..

ده‌ست خۆسه ڕێنوار گیان، ڕۆهی شاد بێ كاكه‌ ئاسۆ....

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

4

وه‌ڵام: [پرۆژە] وێبچن پاش کاک ئاسۆ

منیش ئەوەندەی لە توانام دا هەبێت ئامادەم یارمەتی هەموو لایەك بدەم.