بابهت: گۆڕانکاری و چالاکی
سڵاو
هەموومان دەیبینین، کە لەکاتی ءسیتەدا وێبچن تەنها بووەتە گەنجینەیەک بۆ ئەو زانیاریانەی کە پێشوتر تۆمارکراون و چالاکی نوێ زۆر بە کەمیی هەیە. ئەوەش چەند جارێک باسکراوە.
من پیشنیارێکم هەیە.
پێتان چۆنە کە بەشەکانی وێبچن زیاد بکرێت و کۆبکرێتەوە؟ وە نەک تەنها پڕۆگرامینگ بێت، بەڵام زیاتر لە گرافیکیش کاربکەین؟ وە گرافیک مەبەستم وێنە و ڤیدیۆیە. وە هەندێکجار دەنگیش دەگرێتەوە.
واتە چەند بەشێک زیاد بکەین بۆ وێنە مۆنتاژ و هونەری مۆنتاژ و چاککردنی وێنە و دەنگ.
ئەم پیشنیارە زۆر دەمێکە هەمە، بەڵام چاوەڕێم کرت تا بزانم هاورێیان کە لەسەر حوکمن ئێستە چی دەکەن بە چی.
ئەو بابەتانەی کە دەمەوێت لە وێبچن بیانبینم بریتی بن لە
چۆنییەتی مۆنتاژی ڤیدیۆ ڕوونکردنەوە و پرسیار و وەلام
پێشنیارکردنی ڕێگای نوێ بۆ دەرخستنی پرۆدۆکتی نوێ
چۆنییەتی دروستکردنی کورتە ڤیدۆ وەک ڕیکلام بۆ سۆسیالمێدیا (ئینستاگرام و فەیسبووک و سناپچات)
ڕێگە و هونەری نوێ لەو بوارەدا.
لەم ڕێگەیەوە دەتوانین هاوکاری یەکتر و ئەو بەهرەمەندانە بکەین کە لەو بوارەدا بابەتیان هەیە و بەلام لە لایەنە تەکنیکییەکەیەوە شارەزانین.
بێگومان ئەمەی کە من دەیڵێم ناڵێم من هەڵدەستم بە هەموو ئەو کارانە، دەمەوێت ڕونی بکەمەوە کە هەم من و هەم تۆش و هەم ئەوانی تریش بەیەکەوە بە جاریک چەندین بابەت لەسەر ئەو شتانە ئامادە بکەین و ئەو کات لەو ریگەیەوە میوانی نوێ و هاوکاری نویمان بۆ زیاد دەبێت و بەردەوام دەبین لەسەرییان.
لەو بوارەدا شارەزایت؟
پێویستت بە هاوکاری هەیە لەو بوارەدا؟
AMD Ryzen 7 2700X \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB