1

بابه‌ت: گۆڕانکاری و چالاکی

سڵاو
هەموومان دەیبینین، کە لەکاتی ءسیتەدا وێبچن تەنها بووەتە گەنجینەیەک بۆ ئەو زانیاریانەی کە پێشوتر تۆمارکراون و چالاکی نوێ زۆر بە کەمیی هەیە. ئەوەش چەند جارێک باسکراوە.

من پیشنیارێکم هەیە.
پێتان چۆنە کە بەشەکانی وێبچن زیاد بکرێت و کۆبکرێتەوە؟ وە نەک تەنها پڕۆگرامینگ بێت، بەڵام زیاتر لە گرافیکیش کاربکەین؟ وە گرافیک مەبەستم وێنە و ڤیدیۆیە. وە هەندێکجار دەنگیش دەگرێتەوە.
واتە چەند بەشێک زیاد بکەین بۆ وێنە مۆنتاژ و هونەری مۆنتاژ و چاککردنی وێنە و دەنگ.

ئەم پیشنیارە زۆر دەمێکە هەمە، بەڵام چاوەڕێم کرت تا بزانم هاورێیان کە لەسەر حوکمن ئێستە چی دەکەن بە چی.

ئەو بابەتانەی کە دەمەوێت لە وێبچن بیانبینم بریتی بن لە
چۆنییەتی مۆنتاژی ڤیدیۆ ڕوونکردنەوە و پرسیار و وەلام
پێشنیارکردنی ڕێگای نوێ بۆ دەرخستنی پرۆدۆکتی نوێ
چۆنییەتی دروستکردنی کورتە ڤیدۆ وەک ڕیکلام بۆ سۆسیالمێدیا (ئینستاگرام و فەیسبووک و سناپچات)
ڕێگە و هونەری نوێ لەو بوارەدا.

لەم ڕێگەیەوە دەتوانین هاوکاری یەکتر و ئەو بەهرەمەندانە بکەین کە لەو بوارەدا بابەتیان هەیە و بەلام لە لایەنە تەکنیکییەکەیەوە شارەزانین.


بێگومان ئەمەی کە من دەیڵێم ناڵێم من هەڵدەستم بە هەموو ئەو کارانە، دەمەوێت ڕونی بکەمەوە کە هەم من و هەم تۆش و هەم ئەوانی تریش بەیەکەوە بە جاریک چەندین بابەت لەسەر ئەو شتانە ئامادە  بکەین و ئەو کات لەو ریگەیەوە میوانی نوێ و هاوکاری نویمان بۆ زیاد دەبێت و بەردەوام دەبین لەسەرییان.

لەو بوارەدا شارەزایت؟
پێویستت بە هاوکاری هەیە لەو بوارەدا؟

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

2

وه‌ڵام: گۆڕانکاری و چالاکی

سڵاو کاک پێشەوا!
سەرەتا بە سوپاس و پێزانین بۆ جەنابت و هەموو ئەو خۆشەویستانە دەست پێ بکەم کە لە ڕابردوو و ئێستاش هەوڵ ئەدەن وێبچن لەم دۆخەدا دەرباز بکەن.
وەک جەنابتان ئاگادارن وێبچن بۆ ماوەی چەند حەوتویەک دەبێت کێشەی هەبوو و کاری نەدەکرد. کێشەکەش پەیوەندی هەبوو بە سێرڤێر و هەندێک کێشەی دیکەی تر.
بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنم دوای چەندین جار ئیمەیل گۆڕینەوە لە گەڵ کۆمپانیا بە هاوکاری کاک کاردۆ توانرا ئەو کێشە چارەسەر بکات و ئەوە بۆ چەند ڕۆژێکە ئەو کێشە سەرەکیانە نەماون و ئێستا کار دەکات. زۆر سوپاس بۆ کاک کاردۆ بەڕاستی ماندوو بوو.
سەبارەت بەو پەیامەی جەنابت بەڵێ دوای کۆچی ئاسۆ تا ئێستا وێبچن وەک گەنجینەیەک ماوەتەوە و کەمتر جالاک بووە ،بەڵام بە هاوکاری جەنابت و هەموو برادەرانی دیکە دەتوانین ویبچن بە بەرگێکی نوێوە و هەندێک گۆڕانکاریەوە درێژە پێ بدەین.بە پێویستی دەزانم ئەوە بێژم وێبجن هی هەمووانە و بە هاوکاری هەموو لایەک دەتوانرێت چالاک بکرێتەوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
بۆ ئاگاداری جەنابت و هەموو ئەندامان لە گەڵ کاک کاردۆ هەندێک گفتووگۆمان کردوە و بەو هیوایەین ئەو گۆڕانکاریانە بە ئەنجام بگەیەنین بێگوومان بە هاوکاری ئێوەی دڵسۆز.
لەگەڵ ڕێز.

3

وه‌ڵام: گۆڕانکاری و چالاکی

ده‌ستت خۆش كاكه‌ پێشه‌وا بۆ پێشنیازه‌كه‌ت ڕێك له‌ جێگای خۆیه‌تی و هه‌م بۆ ئه‌و بوارانه‌ی كه‌ باست كرد له‌گه‌ڵ ڕووناكری بۆ وێبی نوێ كه‌ وێبچن بۆ زۆر دابڕاوه‌.. پێشتر زۆر قسه‌كرا به‌ڵام ئه‌و جاره‌ به‌ هه‌مووان ئه‌توانین رووحێك به‌به‌ر وێبچین بكه‌ینه‌وه‌..
سه‌رت خۆش بێ كاكه‌ ئازاد، له‌گه‌ڵ كاكه‌ پێشه‌واو ڕه‌فیقانی دیكه‌ش زۆر شت هه‌یه‌ ده‌بێ تاوتوێی بكه‌ین تا بتوانین وێبچینه‌كه‌ی سه‌رده‌می كاكه‌ ئاسۆی ڕه‌حمه‌تی زندووبكه‌ینه‌وه‌..

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

4

وه‌ڵام: گۆڕانکاری و چالاکی

ئێمە زۆرێک کە لەسەرەتاوە لەگەڵ وێبجن بووین کاری زۆرمان کردووە بۆ بەرەوپیشبردن و هاوکاری و ئاڵ و گۆڕی زانیاری لیرە. ڕاستە کاک ئازاد بینیم کە کێشەی هەیە و بینیش م کەکێشەکە ئەوتۆ نییە و چارە دەکرێت. دەستتان خۆش بێت. من زۆر پە پێویستی دەزانم کە وێبچن بجوڵێنین، هەر بۆیە ئەمە چەندین جارە هەوڵدەدەم کە بگەینە ئامانجێک و دەست بە جوڵە بکەین، چونکە من بۆ خۆم کەسێکم زیاتر لە دەستپێکردن و جوڵەدا زیرەکترم تاکوو تاوتوێکردن چونکە کاتم زۆر نییە بۆ ئەوە بە دەخەوە.

کارەکان دەبێت بە ڕۆچونەوەی تێدابکرێت بە گشتی
ئەوەی ئەمەوێت لیوەی دەستپێبکەین ئەوەیە کە بڕیاربدرێت لەسەر ئەوەی کە کێ ئەرکی بەرێوەبردنن و بەستنەوەی وێبسایتەکان بگرێتە ئەستۆ، چونکە بەڕاستی چەندین لق و پۆپی هەیە و هەمووشی بەباشی کاردەکەن و زۆر سورم لەسر ئەوەی کە هەموویان کارابن.

پاشان دەستەی بڕیاردەر هەبێت، کە بڕیار بدات و پێشنیارەکان بجوڵێنێت، نەوەک تەنها بە نوسین بێت.

ئەگەر هەر بڕیارێکیش درا لەسەر هەرشتێک، دەبێت جوڵە هەبێت. ڕاستە ئێمە هەموومان خەریکی ژیانی خۆمانین بەجۆرێک، بەڵام خۆ ئەمەش بەشێکە لە ژیانمان و چەندان ساڵ بەڕێوەمانبردووە.

ڕاستە کە کەسمان وەک ئاسۆ نادری ناتوانین کۆنتڕۆڵمان هەبێت بەسەر هەمووشتێکدا کە سەر بە وێبچنبێت لە سەرەتادا، بەڵام تاکەی سەرەتابێت؟ خۆ دەبێت کارێک بکەین گۆڕانکاری و کاری نوێ بەردەوام بێت؟
وێبچن لەسەردەبی Bootstrap ەوە  لەسەر هیچ گۆڕانکاری و پێشکەوتووەکانی بواری وێب هیچی نەنوسیوە، ئەوەش چەندین چاڵ دروست دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەسەر تەکنەلۆجیا و پڕۆدۆکتی نوی.

پێویستە هەموومان لایخۆمانەوە بڕیار بدەین کە بجوڵیین، نەوەک تەنها پێشنیار بکەین و بیخوێنینەوە، بجوڵیین.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

5

وه‌ڵام: گۆڕانکاری و چالاکی

دەستان خۆشىیت بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە، منیش ئامادەم و هەوڵ ئەدەم بەپێی توانا کار بکەین.

وێبچن لەسەردەبی Bootstrap ەوە  لەسەر هیچ گۆڕانکاری و پێشکەوتووەکانی بواری وێب هیچی نەنوسیوە، ئەوەش چەندین چاڵ دروست دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەسەر تەکنەلۆجیا و پڕۆدۆکتی نوی.

دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین.

دەستخۆش کاک پشتیوان بۆ بابەتەکت و دەستپێشخەریت.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

6

وه‌ڵام: گۆڕانکاری و چالاکی

بژی مامه‌ ڕێنوار،
له‌ ئێستا دا خه‌ریكه‌ ئه‌وه‌م به‌شێكی زۆری سكریپتی PunBB دووباره‌ Recode ئه‌كه‌مه‌وه‌ وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو  به‌و پێیه‌ی كه‌ نزیه‌كی ٣ ساڵه‌ نوێكاری نه‌كراوه‌ به‌شێكی زۆر له‌  Function كه‌كانی سكریپته‌كه‌ Deprecated بوونه‌.. به‌ تایبه‌ت تریش وه‌شانی وێبچن كه‌ كاكه‌ ئاسۆ زۆر گۆڕناكاری تێدا كردووه‌.. خۆشبه‌ختانه‌ ٥٠% دروستكردنی  API ی بۆ مه‌كۆكان ته‌واو بووه‌ تا له‌ داهاتوو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ی بۆ گۆڕانكاری نوێ سوودی لێ وه‌بگیردرێ

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

7

وه‌ڵام: گۆڕانکاری و چالاکی

دەستت خۆش، شتێکی چاکە و پێویستە نوێبکرێنەوە، هاوکاریت پێویست بوو ئاگادارم بکەنەوە.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

8

وه‌ڵام: گۆڕانکاری و چالاکی

بەو ئومێدەی جارێکی تر وێبچن بە بەرگێکی تر و چالاکانە وەکو ڕۆژانی ڕابردوو ببینینەوە،
هەرچەندە سەردەمەکە کەمێک گۆڕاوە و شتکەنا تێکەڵ بوون، تۆڕی کۆمەڵایەتی کاریگەری سەرەکی هەبووە...

بە بچوکی بیربکەوە ...!!!