بابه‌ت: پاراستنی سیستەمەکەت لە هەر فایلێکی زیان بەخش

چۆنییەتی داگرتنی فایلی کراک کراو لەسەر Sandbox و پاراستنی سیستەمەکەت لە هەر فایلێکی زیان بەخش

هەروەک ئاشکرایە زۆربەی  زۆری بەکار بەرانی کۆمپیوتەر رۆژانە لەسەر ئینتەرنێت پرۆگرامی جۆراو جۆر دادەگرنە سەر کۆمپیوتەرکانیان بەبێ ئەوەی  پشکنین بۆ پرۆگرامەکان بکەن راستەو خۆ دایدەگرنە سەر سیستەمی سەرەکی بەبێ ئەوەی بزانن ئایە زیان بەخشە یان خاوێنە ،

لەم وانەیە روونی دەکەینەوە چۆنییەتی تاقی کردنەوە و پشکنینی هەر پرۆگرامێک پیش دابەزاندن بۆ سەر سیستەمی سەرەکی کۆمپیوتەرەکەت و توش بوونی بە فایلی زیان بەخش،

ئێمە لەم وانەیە هەول دەدەین هەندێک لە مەترسییەکانی تووش بوون بە فایلی زیان بەخش کەم بکەینەوە،

تێبێنی: پێوەستە ڤێرژنی سیستەمی ویندۆزەکەت Windows 10 Version 1903  بەرەو سەروە بێت بۆئەوەی توولی   Windows Sandbox هەبیت و چالاکی بکەین،

هەنگای یەک: لەسێرچی ویندۆزەکەت بەدوای Turn Windows Features on or off  بگەرێ پاشان بیکەرەوە
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POd8jD.png

هەنگاوی دوو: بگەرێ Windows Sandbox  چالاکی بکە پاش چالاک کردنی سیستەمەکەت ریستارت restart  دەبیت
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POdoP8.png

هەنگاوی سێ: Start Menu بکەرەوە  بگەری بەدوای Sandbox  و بیکەرەوە
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POdfIg.png

هەنگاوی چوار: لەم هەنگاوە هەندێک کاتی دەوێت تا رووکاری Windows 10 بکرێتەوە
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POdTO5.png

هەنگاوی پێنج: ئیستا پرۆگرامێک لەسەر سیستەمی سەرەکی کۆپی دەکەین بۆ سەر Windows Sandbox بۆ ئەوەی بیپشکین ،یان دەتوانیت لەرێگەی Edge دایبگریت بۆسەر Windows Sandbox
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POddmm.png

هەنگاوی شەشە: ئیستا پرۆگرامەکە دادەگرین یان هەر فایلێکی زیان بەخش لەسەری وەکو crack/patch
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POdGxR.png
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POd0SA.png

هەنگاوی حەوت: ئیستا گەر هەسمان کرد پرۆگرامەکە خاوێن و بێزیانە دەتوانین لەسەر سیستەمی سەرەکی دایبگرین یاخوود گەر کێشەیەک یان گرفتێک لە پرۆگرامەکە هەبوو پرۆگرامەکە بەباشی کاری نەکرد و نەکرایەوە  گوومانت هەبوو کە crack/patch پێویست ناکات دایبگریتە سەر سیستەمی سەرەکی کۆمیوتەرەکەت،

هەنگاوی هەشت: پاش پشکنین بەسەرکوتووی تەنها sandbox windows  دابخە هەموو داتاو پرۆگرامەکانی کە لەسەری کراونەتەوە دادەخرێن بە یەکجاری بەبێ هیچ زیانێک بۆ سیستەمی سەرەکی
https://lookimg.com/images/2020/07/06/POdMMe.png

چەندین پرۆگرامی تر هەن بۆ پشکنینی فایل و پرۆگرام
وەکو

Sandboxie :- https://www.sandboxie.com/
Shadow Defender :- http://www.shadowdefender.com/
بەهیوای سووود

وه‌ڵام: پاراستنی سیستەمەکەت لە هەر فایلێکی زیان بەخش

زانیاریەکی نوێ بوو، دەست خۆش

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: پاراستنی سیستەمەکەت لە هەر فایلێکی زیان بەخش

Pshtiwan_95 نووسی:

زانیاریەکی نوێ بوو، دەست خۆش

دەستی تۆش خۆش برا