بابهت: دروست کردنى frame بۆ سەر پڕۆڤایلى فەیسبوک
ئەم کاتەتان باش .
زۆر ئەوانەى ئەیانەوێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان جیاواز دەرکەون یاخود ڕیکلام بکەن ، بێ ئەوەى هیچ بڕە پاڕەیەک سەرف کەن ،بۆ ئەو مەبەستەش لە فەیسبوک ئەتوانن frameـى تایبەت بە بەرهەمەکانیان دروست بکەن و ڕاستەوخۆ لە بەشى frames بلاوى بکەنەوە بەکار هێنەران ئەتوانن بیخەنە سەر وێنەى پرۆڤایلەکانیان ،
یەکەم جار لینکى تایبەتى https://www.facebook.com/frames/ ئەکەینەوە ،وەک لە وێنەکەى خوارەوە دیارە بەشەکەمان بۆ ئەکرێتەوە کە پێشتر من frame دروست کردوە ئێستا هەوڵ ئەدەم frame دروست کەم بە ناوى وێبچن ـەوە .
دواى کردنەوەى لە بەشى سەرەوەى دەستە ڕاست نووسراوە Open frames Studio کرتەى لەسەر بکە .
Get started بکەوە .
وەک لە وێنەکەى سەرەوە دیارە ٢ بەشى داوینەتێ تۆ ئەتەوێت frame بۆ کام بەشە دروست کەیت هەڵى بژێرە من بۆ سەر پڕۆڤایل دروستى ئەکەم کرتە لەسەر upload Art بکە ئەو وێنەیە هەڵبژێرە کە ئەتەوێت بیکەیتە سەر پڕۆڤایل بەڵام ئەبێت وێنەکە بە فۆڕماتى png پاشەکەوت کرابێت .
وەک ئەبینن من وێنەکەم بەو شێوەیە دەر ئەکەوێت لەسەر پڕۆڤایل ، دواى هەڵبژاردنى next بکە .
ئەو بەشەت بۆ ئەکرێتەوە کە پێم وابێت بە ڕونى دیارە چى ئەوەى گرنگ بێت لە خانەى Keywords چەند وشەیەکى گرنگ نوسە بۆ ئەوەى کەسانێک لەڕێگەى گەڕانەوە frame بدۆزنەوە ، دواترnext بکە .
کارەکەمان سەرکەوتوو بو ئێستا ئامادەیە بۆ بلاوکردنەوە Publish بکە .
کارەکەمان بە سەرکەوتوى ئەنجام دا ئەمەش نمونەیەک لەسەر پڕۆڤایلەکەم 
سەرکەوتووبن ، هەر بەڕێزێک ئارەزوى ئەوەى کرد frame دروست بکات و کێشەى هەبوو ئاگادارمان بکاتەوە با هاوکارى بین.
ئەتوانن لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەو ڕاستەوخۆ frameـى وێبچن بخەنە سەر پڕۆڤایلەکانتان .
www.facebook.com/profilepicframes/?selected_overlay_id=301523090997528