بابهت: سیدیا چی یە؟
سیدیا چى یە ؟ بۆ چى بەکار دێت ؟
جەیلبرێک (Jailbreak) ناوى سیستەمەکەیە لەساڵى ٢٠٠٧ یەکەم تاقی کردنەوەى بەسەر کەوتووى بەسەر سیستەمى ios ڕاگەیاند .
سیدیا چى یە ؟
ئەتوانێت دەست بگرێت بەسەر سیستەمى (ios) دا لە دەرەوەى کۆمپانیاى ئەپل و هەموو جومگە ڕەیسێکان ناو سیستەمى ios و هەر کار و فەرمانێک کە ئەپل ڕێگەى نەدا یان داواى پارەى کرد ئەوە سیدیا بە بەلاش پێشکەشت ئەکات .
بۆ چى بەکار دێت ؟
هەرچەندە لەسەرەوە کەمێکم باسکردوە نامەوێت دوبارەى بکەمەوە لێرەدا تەنها چەند نمونەیەک باس ئەکەم بۆ ئەوەى زیاتر تێبگەن .
١- بەرنامەکان بەدڵى خۆت قوفل ئەکەیت .
٢- هەر بەرنامەیەکت ویست ئەتوانى بیشاریتەوە .
٣- ڕیکۆرد سەوت لەکاتى پەیوەندى کردن .
٤- وێنە و ڤیدیۆى جولاو ئەخەیتە سەر شاشەى مۆبایلەکەت .
٥- دەستکارى کردنى ڕوکارى مۆبایلەکەت .
٦- جوڵەى ناوازە بۆ پەڕەکانى بەرنامە.
٧- نیشاندانى پاسۆردى ئەو wifi کراونەتەوە لە ناو مۆبایلەکەت .
٨- دەستکارى کردن و گۆڕینى ناوى کۆڕەک و ئاسیا و زین بۆ هەر ناوێک ئەتەوێت .
٩- دابەزاندنى هەندێک لەو بەرنامانەى بە پارەن .
١٠ - هاک کردنى بارە و ئەلماسى ناو یاریەکان
١١- زیاد کردنى بەرنامەکان بەدلى خۆت ٢ سناپ ٣ سناپ ١٠ سناپ
١٢ - سەیرکردن و سەیڤ کردنى ستۆرى هاوڕێکانت بێ ئەوەى بزانن .
ئەوانەى باسم کردون تەنها بۆ نمونە بوو ١ لە ١٠٠ ـى ئەو کارانەیە کە سیدیا جێ بەجێ ى ئەکات .
چۆن مۆبایلەکانمان Jailbreak بەکەین و چەند جۆرى هەیە؟
سێ ڕێگە هەیە بۆ Jailbreak کردنى ئامێرەکانى سیستەمى ios زیاد لە ٥ بەرنامە هەیە ئە توانین ئامێرەکانمان Jailbreak بکەین بە ناو بانگترینیشیان Unc0ver و checkra1n.
١- لە ڕێگەى ئامێرەکەوە خۆى (مۆبایل - ئای پاد).
٢- لە ڕێگەى کۆمپیوتەرەوە.
٣- لە ڕێگەى مۆبایلى ئەندرۆید تەنها بۆ checkra1n ئەبێت ئەم ڕێگەیە .
بۆ کام وەشانە ئەبێت (ڤێرژن)؟
لە ئێستادا لە بۆ هەموو وەشانەکانى بەردەستە .
چۆن بەرنامەکان دا بەزێنین ؟
لە ڕێگەى توییک tweaks ئەتوانین بەرنامەکان دابەزێنین .
چیمان پێویستە بۆ Jailbreak کردن ؟
١- لە ئێستادا بۆ Unc0ver ئەتوانى هەر لە ناو مۆبایلەکەتەوە ئەو ماڵپەڕە بکەیتەوە کە Unc0ver تێدا دانراوە بە دابەزاندن و ڕێگە پێدان لە ناو Device Management خۆى دا ئە بەزێت .
٢- بۆ checkra1n کە خۆم بەو ڕێگایە Jailbreak ــکم کردوە بەدەر لە کۆمپیوتەرەکە پێویستمان بە .
• فلاشێکى خاوێنە.
• پێویستمان بە فایلى Jailbreak بە فۆڕماتى ios کە ناوى لێنراوە BootRa1n.
• بەرنامەى ios شکاندن و ناردنى بۆ ناو فلاش کە لەBoot ئۆتۆڕەن کار بکات بەرنامە زۆرە بۆ ئەو مەبەستە Flash flawlees .
تێبینى :.
١- ئەگەر سیدیا بەکار دێنیت تکایە توییکى باوەڕ پێکراو بەکار بهێنە .
٢- لە خۆتەوە بەرنامە دامەبەزێنە دڵنیابەرەوە بۆ وەشانى مۆبایلەکەت ئەبێت یان نا .
٣-خۆم بەکارى دەهێنم ،هانى کەس نادەم Jailbreak بکات یان نەیکات.
سەرکەوتووبن