بابه‌ت: سیدیا چی یە؟

سیدیا چى یە ؟ بۆ چى بەکار دێت ؟
جەیلبرێک (Jailbreak) ناوى سیستەمەکەیە لەساڵى ٢٠٠٧ یەکەم تاقی کردنەوەى بەسەر کەوتووى بەسەر سیستەمى ios ڕاگەیاند .

سیدیا چى یە ؟

ئەتوانێت دەست بگرێت بەسەر سیستەمى (ios) دا لە دەرەوەى کۆمپانیاى ئەپل و هەموو جومگە ڕەیسێکان ناو سیستەمى ios و هەر کار و فەرمانێک کە ئەپل ڕێگەى نەدا یان داواى پارەى کرد ئەوە سیدیا بە بەلاش پێشکەشت ئەکات .

بۆ چى بەکار دێت ؟

هەرچەندە لەسەرەوە کەمێکم باسکردوە نامەوێت دوبارەى بکەمەوە لێرەدا تەنها چەند نمونەیەک باس ئەکەم بۆ ئەوەى زیاتر تێبگەن .

١- بەرنامەکان بەدڵى خۆت قوفل ئەکەیت .

٢- هەر بەرنامەیەکت ویست ئەتوانى بیشاریتەوە .

٣- ڕیکۆرد سەوت لەکاتى پەیوەندى کردن .

٤- وێنە و ڤیدیۆى جولاو ئەخەیتە سەر شاشەى مۆبایلەکەت .

٥- دەستکارى کردنى ڕوکارى مۆبایلەکەت .

٦- جوڵەى ناوازە بۆ پەڕەکانى بەرنامە.

٧- نیشاندانى پاسۆردى ئەو wifi کراونەتەوە لە ناو مۆبایلەکەت .

٨- دەستکارى کردن و گۆڕینى ناوى کۆڕەک و ئاسیا و زین بۆ هەر ناوێک ئەتەوێت .

٩- دابەزاندنى هەندێک لەو بەرنامانەى بە پارەن .

١٠ - هاک کردنى بارە و ئەلماسى ناو یاریەکان

١١- زیاد کردنى بەرنامەکان بەدلى خۆت ٢ سناپ ٣ سناپ ١٠ سناپ

١٢ - سەیرکردن و سەیڤ کردنى ستۆرى هاوڕێکانت بێ ئەوەى بزانن .

ئەوانەى باسم کردون تەنها بۆ نمونە بوو ١ لە ١٠٠ ـى ئەو کارانەیە کە سیدیا جێ بەجێ ى ئەکات .

چۆن مۆبایلەکانمان Jailbreak بەکەین و چەند جۆرى هەیە؟

سێ ڕێگە هەیە بۆ Jailbreak کردنى ئامێرەکانى سیستەمى ios زیاد لە ٥ بەرنامە هەیە ئە توانین ئامێرەکانمان Jailbreak  بکەین بە ناو بانگترینیشیان Unc0ver و checkra1n.

١- لە ڕێگەى ئامێرەکەوە خۆى (مۆبایل - ئای پاد).

٢- لە ڕێگەى کۆمپیوتەرەوە.

٣- لە ڕێگەى مۆبایلى ئەندرۆید تەنها بۆ checkra1n ئەبێت ئەم ڕێگەیە .



بۆ کام وەشانە ئەبێت (ڤێرژن)؟

لە ئێستادا لە بۆ هەموو وەشانەکانى بەردەستە .

چۆن بەرنامەکان دا بەزێنین ؟

لە ڕێگەى توییک tweaks ئەتوانین بەرنامەکان دابەزێنین .

چیمان پێویستە بۆ Jailbreak  کردن ؟

١- لە ئێستادا بۆ Unc0ver  ئەتوانى هەر لە ناو مۆبایلەکەتەوە ئەو ماڵپەڕە بکەیتەوە کە Unc0ver  تێدا دانراوە بە دابەزاندن و ڕێگە پێدان لە ناو Device Management خۆى دا ئە بەزێت .

٢- بۆ checkra1n کە خۆم بەو ڕێگایە Jailbreak ــکم کردوە بەدەر لە  کۆمپیوتەرەکە پێویستمان بە .

•    فلاشێکى خاوێنە.

•    پێویستمان بە فایلى Jailbreak بە فۆڕماتى ios کە ناوى لێنراوە BootRa1n.

•    بەرنامەى ios شکاندن و  ناردنى بۆ ناو فلاش کە لەBoot ئۆتۆڕەن کار بکات بەرنامە زۆرە بۆ ئەو مەبەستە Flash flawlees .



تێبینى :.

١- ئەگەر سیدیا بەکار دێنیت تکایە توییکى باوەڕ پێکراو بەکار بهێنە .

٢- لە خۆتەوە بەرنامە دامەبەزێنە دڵنیابەرەوە بۆ وەشانى مۆبایلەکەت ئەبێت یان نا .

٣-خۆم بەکارى دەهێنم ،هانى کەس نادەم Jailbreak بکات یان نەیکات.

سەرکەوتووبن

وه‌ڵام: سیدیا چی یە؟

دەستەکانت خۆش، بەڵام گەر باسی لایەنە خراپەکانیشی  بکردایە خراپ نەبوو، لەوەی  کە بەڕۆژکردنەوە (ئەپدەیت)ـتت بەدەست  ناگات، ڕەنگە  ببێتە هۆی  گەرم کردن زۆر شتی تر، بژیت.

وه‌ڵام: سیدیا چی یە؟

دەست خۆش کاک گۆڤار

لەوەی  کە بەڕۆژکردنەوە (ئەپدەیت)ـتت بەدەست  ناگات

لە ئێستادا ئەوەش چارە کراوە سۆرس هەیە بەکارى دێنیت وا لە مۆبایلەکەت ئەکات ئەپدەیت و گۆڕانکاریەکانت بۆ بێت.

ڕەنگە  ببێتە هۆی  گەرم کردن زۆر شتی تر

بە دڵنیایەوە قسەکەت تەواوە بەس ئەتوانى ڕێگى بگریت لە هەمووى ناکرێت هەرچیت بینى بەکارى بهێنت .

بەڵام گەر باسی لایەنە خراپەکانیشی  بکردایە خراپ نەبوو

هەر چون لە تێبینیەکەى سەرەوە نوسیومە ،  ئەگەر سیدیا بەکار دێنیت تکایە توییکى باوەڕ پێکراو بەکار بهێنە  کێشە بە دەرەجە یەک لەوە دایە بێ ئەوەى بزایت چى توییکێک باشە و جێگاى باوەڕە داى مەزرێنیت ، بەکار هێنانى ئەبێتە هۆى ئەوەى وێنەیەک لە زانیاریەکانت ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ کەسى دروست کەرى توییکەکە ، خۆم زۆر دەمێکە بەکارى دێنم کێشەم نەهاتۆتە پێش گەر زانیریەکانیشم برابێت لەوەیە هەستم پێنەکربێت بەس هیچ شتێکى واى تێدانى یە جێگەى نیگەرانى بێت لاى من نە سەرۆکى مخابەراتم نە سەرۆکى ولاتێکیشم هههه.

هەربژى برام