بابه‌ت: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

سڵاو هاوڕێیان،
له‌م بابه‌ته‌ باس له‌ چۆنه‌یتی شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌که‌ین به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecureه‌وه‌.
سه‌ره‌تا پێوه‌کراوه‌که‌ له‌م به‌سته‌ره‌ دابگره‌
http://webchinupload.com/files/plgSystemJSecure_1.zip

پاشان بڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاشان درێژکراوه‌کان پاشان دامه‌زراندن/سڕینه‌وه‌
http://webchinupload.com/files/1admin.png

پاشان کرته‌ له‌ Browse بکه‌ و پێوه‌کراوه‌که‌ بدۆزه‌وه‌ و بیهێنه‌ دواتر کرته‌ له‌ بارکردنی په‌ڕگه‌ بکه‌
http://webchinupload.com/files/2admin.png

دواتر پێمان ده‌ڵێ که‌ به‌سه‌رکه‌وتووی بارکرا
http://webchinupload.com/files/3admin.png

ئیستا پێویسته‌ پێوه‌کراوه‌که‌ ڕێکبخه‌ین
بڕۆ بۆ درێژکراوه‌کان پاشان ڕێکخستنی پێوه‌کراوه‌کان
http://webchinupload.com/files/4admin.png

پاشان به‌م ناوه‌ ده‌رده‌که‌وێت System - jSecure Authentication، لای من که‌وتۆته‌ په‌ڕه‌ی دووه‌م ژماره‌ی 23
http://webchinupload.com/files/5admin.png

پاشان کرته‌یه‌کی لێ بکه‌ بۆ کردنه‌وه‌ و وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ ڕێکی بخه‌

له‌ به‌رانبه‌ر خانه‌ی Key خۆت ئه‌توانی وشه‌یه‌ک بنووسه‌ که‌ ته‌نها خۆت بیزانی بۆ نمونه‌ من نووسیومه‌ webchin ئیستا ده‌بێت به‌م شیوه‌یه‌ بچمه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
www.domain.com/administrator/?webchin

به‌رانبه‌ر خانه‌ی Custom Path بنووسه‌ index.php بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک چوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌م ئاڕاسته‌یه‌
www.domain.com/administrator
ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌وه‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا
www.domain.com/index.php

له‌ خانه‌ی چالاك كراوه‌ به‌ڵێ هه‌ڵبژێره‌.

به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌مووتان جێبه‌جێی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له‌ هاک کردن.
سوپاس

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

شتێکى زور باشه‌
ده‌ست خوش کاک گه‌يلان

هۆست بۆ کورد www.host4kurd.net
مـــه‌کۆى کوردان www.mkurdan.com

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

سوپاس کاک سه‌فین.

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ گه‌یلان  به‌ قوربان  شتێکی زۆر  باشت باسکردووه‌

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

دەستت خۆش بەڵام من بیرم چوویەوە چیم داناوە بۆیە چی بکەم تا بیگەڕێنمەوە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

بزانه‌ له‌ ئه‌رشیفی وێبگه‌ڕه‌که‌ت به‌سته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌تی تیا نه‌ماوه‌ .

یان

http://lanconsultingllc.com/links/lan-o … t-key.html

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

دەستت خۆش کاکە هەڵکەوت
من هەمووکات کووکیز و هیستۆری ئەسرمەوە
بۆ ئەو لینکە هەوڵ ئەیەم بەشکم بیکەم

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

گه‌ر چاره‌سه‌رت نه‌کرد ئاگادارم بکه‌وه‌، تا هاوکاریت بکه‌م.

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

لةكاتي ئةنجام داني ئةم كارة ئةمة دةنووسريت  جةند جاريك هةلميا هةر نةم تواني بي كةم

        JFolder::create: Infinite loop detected
        تیبینی! ناتوانرا په‌ڕگه‌ بگوێزرێته‌و
هةزمارةكةم وةستاندوة ئيَستا ئةمة هةزمارةكةمة...
ئةمةش ناوة نويَيية كةمة.Mohammed Taha

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

هەڵەیەک هەیە لە ڕێکخستنی پەڕگەی config

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

ئةو كيشةيةم جارة سةر كرد
بة لام زؤر جار تةواوة زؤر جاريش تةواو نية ياني هةموو كات ئةتوانية ئيستا كيشةى نية ناويكم بة ئارة زوى خؤم بؤؤداناوة  بةلام دواى جةند وةختيكي تر بةو شيوةزةى كة دام ناوة ئيش ناكات ...!

هةزمارةكةم وةستاندوة ئيَستا ئةمة هةزمارةكةمة...
ئةمةش ناوة نويَيية كةمة.Mohammed Taha

وه‌ڵام: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure

ناوت بۆ چی داناوە؟ ڕوونکردنەوە بنووسە بزانم چیت کردووە..