بابه‌ت: [پاراستن] شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecure
سڵاو هاوڕێیان،
له‌م بابه‌ته باس له چۆنه‌یتی شاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌که‌ین به‌هۆی پێوه‌کراوی JSecureه‌وه.
سه‌ره‌تا پێوه‌کراوه‌که له‌م به‌سته‌ره دابگره
http://webchinupload.com/files/plgSystemJSecure_1.zip
پاشان بڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاشان درێژکراوه‌کان پاشان دامه‌زراندن/سڕینه‌وه
پاشان کرته له Browse بکه و پێوه‌کراوه‌که بدۆزه‌وه و بیهێنه دواتر کرته له بارکردنی په‌ڕگه بکه
دواتر پێمان ده‌ڵێ که به‌سه‌رکه‌وتووی بارکرا
ئیستا پێویسته پێوه‌کراوه‌که ڕێکبخه‌ین
بڕۆ بۆ درێژکراوه‌کان پاشان ڕێکخستنی پێوه‌کراوه‌کان
پاشان به‌م ناوه ده‌رده‌که‌وێت System - jSecure Authentication، لای من که‌وتۆته په‌ڕه‌ی دووه‌م ژماره‌ی 23
پاشان کرته‌یه‌کی لێ بکه بۆ کردنه‌وه و وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه ڕێکی بخه
له به‌رانبه‌ر خانه‌ی Key خۆت ئه‌توانی وشه‌یه‌ک بنووسه که ته‌نها خۆت بیزانی بۆ نمونه من نووسیومه webchin ئیستا ده‌بێت به‌م شیوه‌یه بچمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
www.domain.com/administrator/?webchin
به‌رانبه‌ر خانه‌ی Custom Path بنووسه index.php بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک چوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌م ئاڕاسته‌یه
www.domain.com/administrator
ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌وه په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا
www.domain.com/index.php
له خانه‌ی چالاك كراوه به‌ڵێ هه‌ڵبژێره.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌مووتان جێبه‌جێی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له هاک کردن.
سوپاس