بابهت: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)
سڵاو هاوڕێیان ،
سەرەتا ببورن کە ئامادەکردنی ئەم بابەتە درەنگ کەوت .
پێش ئەوەی بێمە سەر باسی چۆنیەتی نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion ، دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم ئەگەر یەکەم جارە ئەم سکرێپتە بەکاردەهێنیت و دەتەوێت دایبگریت ، ئەوا هەمان هەنگاوەکانی داگرتن کە بۆ وەشانەکانی پێشووتری ئەم سکرێپتە باسی لێوەکراوە دەتوانیت لەسەری بڕۆیت ، بەڵام لەم وەشانە نوێیەدا بۆ داگرتن پێویستت بە گۆڕینی (CHMOD)ی هەندێك فۆلدەری نوێ دەبێت . بۆ دەسکەوتنی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو فۆلدەرە نوێیانە ، پێویستت بە خوێندنەوەی ئەم پەڕگەیە دەبێت کە لە بەشی سەرەتای فۆڵدەری وەشانەکەدا هەیە و وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی:-
(readme-ku_ckb)
نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان:-
ماڵپەری سەرەکی لە بەرواری (٢٤ – ٥ - ٢٠١١) وەشانی نوێی سکرێپتەکە(PHP-Fusion v7.02.02 )ی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ نوێکردنەوەکەشی دا بۆ وەشانەکانی پێش خۆی ، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە کەلێنەکانی ناو سکرێپتەکە چارەسەر کراوە لەگەڵ پێدانی چەندین گۆڕانکاری و ئاسانکاری تر بۆ سکرێپتەکە.
زۆر گۆڕانکاری لە سکرێپتەکەدا لە دوا وەشان دا جێبەجێ کراوە لەوانە:-
١- بەشی داگرتن لەم سکرێپتەدا گۆڕانکاری باشی بۆ کراوە ، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی داگرتن دا دەتوانیت وێنەیەکی داگرتنەکەشت زیاد بکەیت لەگەڵ زۆر گۆرانکاری تر کە بۆ ئەم بەشە زیادکراوە.
٢- هەروەها لەبەشی وتارەکان دا سەردێری وتارەکان خشتەیان بە ڕەنگی جیاواز بۆ دروستکراوە.
٣- زۆر وردە گۆڕانکاری تر ئەنجام دراوە ، کە پێویست بە بابەتێكی چڕ و پڕ دەکات باسکردنی.
*جا بۆ ئەوەی ئێوەی خۆشەویستیش لەم گۆڕانکاریانە بێ بەش نەبن و ماڵپەرەکەتان نوێبکەنەوە ، من لێرەدا باسی چۆنیەتی نوێکردنەوەکەتان بۆ دەکەم:-
١- سەرەتا پێش ئەوەی دەست بکەیت بە نوێکردنەوەکە پێویستە کە کۆپییەکی ماڵپەرەکەت لە کۆمپیوتەرەکەدا هەڵبگریت لە ناو فۆڵدەرێکی جیادا لەگەڵ (پشتگیری بنکەی دراوە (Backup) ی ماڵپەرەکەت دا ( ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر کاتێك سەرکەوتوو نەبویت لە نوێکردنەوەکەدا، ماڵپەرەکەت لەدەست نەچێت و بتوانیت بگەڕێیتەوە بۆی).
بۆ ئەنجام دانی ئەم کارەش سەرەتا هەموو پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناو ماڵپەرەکەت لە ڕێی بەرنامەی تایبەتی (FTP)یەوە دابگرە ناو ئەو فۆڵدەرەوە کە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بۆت دروست کردووە. پاشان بەم شێوەیە پشتگیری بنکەی دراوە وەربگرە:-
پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی >>>> بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>> پشتگیری بنکەدراوە
لەوێ هەموو خشتەکانی ناو بنکەی دراوە دیاری بکەو پاشان پشتگیرییەکە ئەنجام بدە.
٢- ئێستا دێینە سەر ئەنجام دانی نوێکردنەوەکە ، سەرەتا پێش ئەوەی نوێکردنەوە ئەنجام بدەیت پێویستە کە بوخچەی زمانی کوردی(Kurdish)ی کۆنی ماڵپەرەکەت بسڕیتەوە و بوخچەی زمانی کوردی(Kurdish)نوێ باربکەیتە ناو بوخچەی (locale) ی ماڵپەرەکەت .
بۆ دەستکەوتنی فۆڵدەری تەواوی (Kurdish) ئەوا لەم بەستەرەی خوارەوە دایبگرە:-
http://www.webchin.org//Meko/files/Kurd … _70202.zip
تێبینی / ئەگەر ئەم خاڵەت لە بیر بچێت ئەوا کێشەت تووش دەبێت و نوێکردنەوەکەت سەرکەوتوو نابێت ، بۆیە پێویستە کە زۆر بە وردی و وریاییەوە هەنگاوەکان ئەنجام بدەیت.
پاشان وەشانی (php-fusion-7-02-02) دادەگرین لەم بەستەرەی خوارەوە کە گشت پەڕگە و فۆڵدەری وەشانەکە لە خۆ دەگرێت.
٣- پاشان فۆڵدەرێکی نوێ لە ناو (root)ی (پەڕەی سەرەتا)ی ماڵپەرەکەت دا دروست بکە و ناوێکی لێ بنێ ، بۆ نمونە من ناوم ناوە (NEW_fusion) وە پاشان پەڕگە و فۆڵدەرەکانی وەشانی (php-fusion-7-02-02) باربکەرە ناوی کە لە فۆڵدەری (files) ی داگیراوەکەی لای خۆت دا هەیە وە پێویستمان بە هەردوو پەڕگەی (config.php_) و پەڕگەی (setup.php) نابێت بۆیە وا باشترە بیان سڕیتەوە تاوەکو کێشە نەیەتە ڕێت.
٤- دوای ئەوە لە فۆڵدەری (upgrade v7) دا پەڕگەی (upgrade.php) لە ڕێی FTP یەوە باربکەرە ناو ماڵپەرە کۆنەکەتەوە و بۆ فۆڵدەری (administration) و بەسەر پەڕگە کۆنەکەی (upgrade.php) دا ڕوونوسی بکەرەوە.
٥- پاشان بڕۆ بۆ :
پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی >>>> بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>> نوێکردنەوەی وەشان
وە لەوێ کلیك لە دوگمەی (upgrade) یاخود (نوێکردنەوە) بکە .
٦- ئێستا دەبێت تۆ بێ کێشە نوێکردنەوەی بنکەی دراوەی ماڵپەرەکەت ئەنجام دابێت.
تێبینی: دوای ئەوەی کە نوێکردنەوەکەت ئەنجام دا ، خۆکارانە سکرێپتەکە پێت ڕادەگەیەنێت کە پێویستە ناوەڕۆکی پەڕگەی (config.php) بگۆڕیت بۆ ئەو ناوەڕۆکەی کە خۆی ئاماژەی پێ دەدات ، ئەگەر ئەم هەنگاوەش فەرامۆش بکەیت ئەوا دووبارە تووشی کێشە دەبیت و نوێکردنەوەکەت سەرکەتوو نابێت.
٧- پاشان بچۆرەوە سەر (root)ی ماڵپەرەکەت و پەڕگەی (config.php) بگوازەرەوە بۆ ناو ئەو فۆڵدەرەی کە تازە درووستت کرد بۆ وەشانە نوێیەکە ، لای من ناوی فۆڵدەرەکە (NEW_fusion) ە ، پاشان بڕۆ سەر وێبگەڕەکەت و لەوێ ئەم ناونیشانە لێبدە :-
http://ww.nawnishanimalperekt/ NEW_fusion/news.php
دەبێت ئێستا بێ کێشە نوێکردنەوە بۆ وەشانی (php-fusion-7-02-02) بە ئەنجام گەیشتبێت.
٨- پاشان هەموو فۆڵدەر و پەڕگەکانی ناو (root)ی ماڵپەرەکەت بسڕەوە بێجگە لە فۆڵدەری (NEW_fusion) ، دوای نەمانی هیچ پەڕگەیەك دەست بکە بە گوێزانەوەی هەموو پەڕگەو فۆڵدەرەکانی ناو فۆڵدەری (NEW_fusion) بۆ ناو (root)ی ماڵپەرەکەت ، وە فۆڵدەری (NEW_fusion) بسڕەوە.
٩- ئێستا پێویستە کە هەردوو فۆڵدەری (infusions) و فۆڵدەری (images) ی ماڵپەرە کۆنەکەت کە لەسەر کۆمپیوتەر هەڵتگرتووە دووبارە باربکەیەتەوە ناو ماڵپەرە نوێکراوەکەت بۆئەوەی کێشەی شێوەی ڕووکار و هەروەها پێوەکراوەکانت نەبێت.
ئێستا دەبێت بێ هیچ کێشەیەك ماڵپەرەکەت کار بکات.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نوێکردنەوەی وەشانی سکرێپتی(php-fusion) بۆ وەشانی (PHP-Fusion v7.02.03 ) کە دواین وەشانە و لە بەرواری (٢٠ – ٦ – ٢٠١١) دا دەرچووە:-
١- پاش ئەوەی کە سکرێپتی ماڵپەرەکەت نوێ بووەوە بۆ وەشانی (v7.02.02) ئەوا لەم بەستەرەی خوارەوەدا فۆڵدەر و پەڕگەکانی نوێکردنەوە بۆ وەشانی (v7.02.03) دابگرە ، کە گۆڕانکاری پەڕگەی زمانی کوردیشی لەخۆ گرتووە :-
http://www.webchinupload.com/files/PHP- … update.rar
٢- ئەگەر سەرەتاتە لە بەکارهێنانی ئەم سکرێپتەدا یاخود دەتەوێت سەر لە نوێ سکرێپتەکە بە تەواوی پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناوییەوە دابگریت ئەوا لەم بەستەرەی خوارەوەدا سکرێپتەکە دابگرە ، پاشان خۆت فۆڵدەری زمانی کوردی (Kurdish)ی بۆ زیاد بکە:-