چارەسەرییەکی تر لەوانەیە کار بکات، ئەوەیە کە دەستکاری ڕووکارەکە بکەیت و هەندێک Dynamic ی بکەیت بە شێوەیەک کە بزانێت شێوازی دەقی کوردی یان زمانێکی دیکە چۆنە.
یەک WP دادەمەزرێنیت، لە یەک بەڕێوەبەرایەتییەوە هەموو بەشەکانی ماڵپەڕەکەت چاودێری دەکەیت، وەک نووسینی بابەت، دەستکاری، هاوپۆل و هتد...
مەبەستم لە Dynamic کردن ئەوەیە کە،
١، ئەگەر لە بەشی کوردی دا بەکار برا ئەوە دەقەکان بە کوردی پیشان بدات.
٢، ئەگەر لە بەشی ئینگلیزی دا بەکار برا ئەو کاتە دەق و شێوازی نووسراوەی ئینگلیزی پیشان بدات. بە بەکاربردنی CSS ی درووست.
واتە لە ڕووکاردا بە هەندێک فرمان و کۆدی PHP بە ڕووکارەکە بڵێین کە فڵان شێواز کوردییە و بۆ ئەو شێوازە فڵان دەق پیشان بدە.
وەک بیرۆکە کارەکە نابێت دژوار بێت، بەڵام تاقیم نەکردووەتەوە.
ئەگەر بە پەلە نەبیت لەوانەیە بتوانم تا کۆتایی هەفتە وەک پرۆژەیەکی بچووک کارێکی لەسەر بکەم و دواتر کەسی تر پێویستی بە بنیادنانی ماڵپەڕی فرەزمانی هەبوو بەکاری ببات.
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com