بابه‌ت: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

سڵاو هاوڕێیان ماندو نەبن
بۆ ئەوەی تەنها یەک دامەزراندنی wp بەکاربهێنم بۆ کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی:
۱. ئایا ئێوە چی pluginێک بە باش ئەزانن؟
۲. ئایا ڕاتان چیە لەسەر http://wpml.org/؟
۳ ئایا هیچی تری وەک http://wpml.org/ هەیە کە بەلاشە حەیاتەکە بێت؟

زۆر سوپاس

وه‌ڵام: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

کاک هیوا من کاتی خۆی ئەوەم بەکارهێنا لە کارێکدا و زۆر باش کارەکەی جێبەجێ کرد.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

ئەی دەست خۆش کاکە ئاسۆ بۆ وەڵامە خێراکانت. هیچی تر شک نابەی پێش ئەوەی ۷۹ دۆلارەکەیان بۆ ڕەوانە بکەم؟
تەنێک سوپاس

وه‌ڵام: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

چارەسەرییەکی تر لەوانەیە کار بکات، ئەوەیە کە دەستکاری ڕووکارەکە بکەیت و هەندێک Dynamic ی بکەیت بە شێوەیەک کە بزانێت شێوازی دەقی کوردی یان زمانێکی دیکە چۆنە.

یەک WP دادەمەزرێنیت، لە یەک بەڕێوەبەرایەتییەوە هەموو بەشەکانی ماڵپەڕەکەت چاودێری دەکەیت، وەک نووسینی بابەت، دەستکاری، هاوپۆل و هتد...

مەبەستم لە Dynamic کردن ئەوەیە کە،
١، ئەگەر لە بەشی کوردی دا بەکار برا ئەوە دەقەکان بە کوردی پیشان بدات.
٢، ئەگەر لە بەشی ئینگلیزی دا بەکار برا ئەو کاتە دەق و شێوازی نووسراوەی ئینگلیزی پیشان بدات. بە بەکاربردنی CSS ی درووست.

واتە لە ڕووکاردا بە هەندێک فرمان و کۆدی PHP بە ڕووکارەکە بڵێین کە فڵان شێواز کوردییە و بۆ ئەو شێوازە فڵان دەق پیشان بدە.

وەک بیرۆکە کارەکە نابێت دژوار بێت، بەڵام تاقیم نەکردووەتەوە.

ئەگەر بە پەلە نەبیت لەوانەیە بتوانم تا کۆتایی هەفتە وەک پرۆژەیەکی بچووک کارێکی لەسەر بکەم و دواتر کەسی تر پێویستی بە بنیادنانی ماڵپەڕی فرەزمانی هەبوو بەکاری ببات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

قوربان هیچ پەلەم نیە. ئەگەر کراو پێت باش بوو هاوکاریشت ئەکەم. نە پهپ و نە cssەکەم perfect نین بەڵام دڵنیام ئەتوانم هاوکاریت بکەم.

وه‌ڵام: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

به‌رێزان ئه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی نه‌بوو؟

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

هاوڕێیان من پێوه‌كراوه‌كه‌م كڕی و داممه‌زراندووه‌ له‌ برێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ی بۆ نووسیوم:
WordPress cannot automatically download translations for the following languages:
Kurdish (current locale: ku) - suggested locale(s): ckb
To fix, open "Edit Languages" and set the "default locale" values as shown above.
كاتێك ده‌چمه‌ "Edit Languages" ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پیشان ده‌دات، نازانم چ لێ بكه‌م؟
http://www.webchinupload.com/f/2017-07/b3e50c05b9cbad46f082067ca40f7a35.png
سوپاس بۆ هاوكاریتان.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: wp بە چەن زمانێک و یەکجار دامەزراندن

چاره‌سه‌ری ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی كه‌له‌وێنه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ،
http://www.webchinupload.com/f/2017-07/659f7d7861ee93de9af1e61d92a73179.png
ئه‌وا بچۆره‌ WPML->Languages->Language switcher options
له‌به‌شی "Additional CSS" دا ئه‌و كۆده‌ی خواره‌وه‌ بنووسه‌ ئیتر ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ نامێنێ:
.otgs-notice { display: none; }

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...