بابهت: دروست کردنى پڕۆگرامێک بۆ دوکان و مارکێت هەنگاو بەهەنگاو (فێرکارى)
سڵاو خۆشیەویستانم ...
سەرەتا داواى لێبوردن ئەکەم ئەگەر دواکەوتبێتم بەڵام ئیش و کارى ڕۆژانە بوارى نەدا .
وەک لەم بەستەرەدا ئاماژەم پێ کردبوو بۆ دروست کردنى پرۆگرامێکى تایبەت بە سوپەر مارکیتەکان و دوکانەکان . http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=26954
لە ئێستادا بەپێویستم زانى بەشێوەى فێرکارى ڕوونى بکەمەوە . (تێبینى : پێویستە زانیاری سەرەتاییت دەربارەى مایکرۆسۆفت ئەکسێس هەبێت) .
سەرەتا پڕۆگرامى مایکرۆسۆفت ئەکسێس بکەوە و پەڕەیەکى نوێ دروست بکە .
پاشان پێویستیمان بە (3) سێ خشتە هەیە بەناوەکانى (T-Shmak , T-Main , T-Froshtn)
T-Shmak : بەکارى ئەهێنین بۆ زیادکردنى ناوى شمەک و دانە و نرخ و بەروارى بەسەرچوون .
T-Main : لێرەدا بەشى سەرەکى پڕۆگرامەکەمانە (دواتر باسى ئەکەین) کە تیایدا (زنجیرە , کۆد , بەروارى فرۆشتن , داشکاندن) هەیە .
T-Froshtn : ئەم خشتەیە هەموو ئەو شمەکانەى کە دەفرۆشرێن تیایدا تۆمار دەکرێن کە بریتین لە (زنجیرە , کۆد , کۆدى شمەک , ناوى شمەک , بڕ , نرخ) .
تێبینى : پێویستە هەریەک لە خشتەکان فیڵدى (ID ) بکرێت بە پرایمەرى کی .
دواى ئەم کاران ئێستا دێین خشتەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە (Relationships) . وەک لە وێنەکەدا دیارە :
ئێستا خشتەکەمان پێکەوە بەستەوە . انجا دێین فۆڕم دروست ئەکەین بۆ کارەکانمان .
سەرەتا فۆرمێک دروست ئەکەین بۆ زیادکردنى شمەک بەهەرناوێک خۆت بتەوێت من ناوى ئەنێم (AddNew) وەک لە وێنەکەدا دیارە .
پاشان پێکەوە بەستنەوەى خشتەو فۆڕمەکە
گشت فیلدەکان ڕادەکێشیت بۆناو فۆرمەکە و لێرەدا پێویستە دیزاینى فۆڕمەکە بکەیت بەپێى ویستى خۆت
ئەمەش ئەنجام دواى دیزاین
هەتا ئێرە بەس و ئەڕۆم بۆ میوانى بەپشتیوانى خوا دواتر تەواوى ئەکەم .
بۆ هەرپرسیارێک چاوەڕێتانم
سوپاس
وه له ههموو شتێكیش ورد مهبهرهوه..!چونكه ئهوانهی ئهڵماسیان شی كردهوه، بینییان ئهسڵهكهی خهڵوزه