بابهت: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن
سڵاو هاوڕێیان،
پێم وایە ئەم داواکارییە کۆنە، بەڵام ئێستا جێبەجێ کراوە.
دەتوانرێت بە کۆمەڵ پەڕگە باربکرێت. تکایە ئەگەر هەر کێشەیەکتان بەدی کرد لە ئەم بابەتە ئاماژەی پێبدەن. زۆرترین ٢٠ پەڕگە بە یەکجار.
ئەم گۆڕانکارییە ئەو ماڵپەڕانەش دەگرێتەوە کە بنکەی بارکردنی وێبچن لە ژێر دۆمەینی خۆیان بەکار دەبەن.