بابه‌ت: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن

سڵاو هاوڕێیان،
پێم وایە ئەم داواکارییە کۆنە، بەڵام ئێستا جێبەجێ کراوە.

دەتوانرێت بە کۆمەڵ پەڕگە باربکرێت. تکایە ئەگەر هەر کێشەیەکتان بەدی کرد لە ئەم بابەتە ئاماژەی پێبدەن. زۆرترین ٢٠ پەڕگە بە یەکجار.

ئەم گۆڕانکارییە ئەو ماڵپەڕانەش دەگرێتەوە کە بنکەی بارکردنی وێبچن لە ژێر دۆمەینی خۆیان بەکار دەبەن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن

دەست خۆش خزمەتیکی باشە
ئایە پەرگە و فایل هەر browserی خۆی هەبیت بۆ بەرزکردنەوە باشتر نەبوو
ئەوەی ئیستا لە یەک browser دەتوانی ٤ فایل و پەرگە و وێنە بەرزبکەیتەوە بەلام کە بەرزبووە ئاماژە بە بەرزکردنەوە ریزبەندی ناکات
بۆ نموونە: [پەڕگە بە سەرکەوتوویی بارکرا] لە هەریەکەکیان، ببیتە >> [ پەڕگە بە سەرکەوتوویی بارکرا (١) ] تا دوای
بەرزکردنەوەی ئیستا تەنها ئاماژە بەناوی فایل دەکات

تەنها بۆ باشترکردنی بارکردنی وێبچن نمە

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن

ئەگەر هەر پەڕگەیەک خانەیەکی Browse ی تایبەت هەبێت واتە ئەگەر بتەوێت ١٠ پەڕگە پێکەوە بار بکەیت دەبێت لانیکەم ٢٠ کرتە بکەیت. بەڵام ئەگەر تەنیا یەک خانەی Browse هەبێت ٢ کرتە دەکەیت. بێگومان یەک خانە باشترە و هەموو مەبەستی بە کۆمەڵ بارکردن ئەوەیە کارئاسانی بکات.

سەبارەت بە ژمارە لەگەڵ ناوی پەڕگەکان، بیری لێدەکەمەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن

دەستەکانت خۆش بێت کاک ئاسۆ گیان کارێکی زۆر باشت کردووە ...
بەڵام لەم هەنگاوە نوێیەدا خاڵی گەلەری نەماوە کە ئەو وێنەیەی مەبەستت بێت پاشکەوت بکرێت لە گەلەری ...
بژین .

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن

زۆر شــازه‌ ده‌ست خۆش

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن

هانگاوێکى باش چۆتە پێشەوە لە بنکەى بارکردن . دەست خۆش ماندوو نەبى !

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

وه‌ڵام: ئێستا دەتوانیت پەڕگە بە کۆمەڵ باربکەیت لە بنکەی بارکردنی وێبچن

برام  من  كۆمه‌له‌   په‌رگه‌يه‌كم  باركرد   به‌لام  ئاواى  لى هات  هه‌ر دوباره‌م كرد  هه‌ر  وابوو

http://www.webchinupload.com/f/2013-06/ … apture.PNG

ئه‌ی هاورێم من وه‌ك ئاوێنه‌وام
پێبكه‌نی له‌گه‌ڵت پێ ده‌كه‌نم ، بگری له‌گه‌ڵت ده‌گریم ، خه‌م بخۆیت خه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌خۆم / به‌ڵام بمشكێنی بریندارت ده‌كه‌م