بابهت: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات
سڵاو ,
سوپاس بۆ خوای گەورە پاش ماندووبوونێکی زۆر توانیم وەرگێڕانی k2 بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) تەواو بکەم
زیاتر لە 5 مانگە تەواو بووە بەڵام بەهۆی چەن گرفتێکی پێشگری زمان لەگەڵ دەستەی وەرگێڕانی k2 کە ئەوان پێشگری ckb-IQ دا نەنابوو دواتر دوای گفتوگۆ گۆڕیان وە گرفتی وشەی کوردیمان هەبوو کە زۆر وشە هەبوون بەرامبەری بەکوردی نەبوو و یانیش پێویست بوو لەگەڵ پەڕگەکانی کوردی جووملە بگونجێنرێت و زۆری تر
هاوڕێیان وشە و ڕستەیەکی یەکجار زۆری تێدابوو چەند هاوڕێیەک هاوکار بوون وەکو کاک دیلمان , ڕابەر , هتد بەڕاستی نازانم کێی تر
بەڵام هەریەک لەم هاوڕێیانە بڕێکی زۆر کەمیان لەگەڵم کردە کوردی و بەهۆی کێشەی وشەکانی ئەو وەرگێڕانە پێویستی کرد دووبارە بینووسمەوە بۆیە هەموویم تەواو کرد بێجگە لە هەندێ ڕستە نەبێت ئەویش بە پێویستم نەزانی و وشەی بەرامبەریشی بەکوردی نەبوو
سوپاس بۆ بەکارهێنانی k2 بەزمانی کوردی ئامانجی من تەنها خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویستە و هیچی تر
بەهیوام لە هەر کەم و کورتیەک بمبەخشن چونکە بڕوا ناکەم بێ کەم و کورتی بێت بەڵام دڵنیام کێشەی زۆر یەکتان چارەسەر دەکات
فەرموو لێرە k2 داگرن:
زمانەکان :
http://getk2.org/extend/translations
بۆ داگرتنی کوردی (سۆرانی) http://getk2.org/assets/translations/do … uage=ku_IQ
لە بەستەرەکە پێشگر ku_IQ ئەبینن بەڵام ئەوە تەنها لە بەستەر وایە کە پەڕگەکانت داگرت وانییە بۆیە بێ خەم بن و دڵنیا بن کە ckb_IQـە
دووبارە سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە یەک پیتیان لەم کارەدا زیاد کردووە
لە کەم و کورتی بمبەخشن و بەهیوای سوودی لێ ببینن دڵنیاش بن ئەوەی k2 پێشکەشت ئەکات جیاوازە لەوانی تر...
بەهۆی وەستانی ماڵپەڕی https://www.transifex.net
لە ئێستادا نازانم ئایا وشەی نوێ هەیە یان نییە
بەڵام ئەگەر هەبێت ئەوا دڵنیا بن زیادی دەکەم
