بابه‌ت: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

سڵاو ,

سوپاس بۆ خوای گەورە پاش ماندووبوونێکی زۆر توانیم وەرگێڕانی  k2 بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) تەواو بکەم
زیاتر لە 5 مانگە تەواو بووە بەڵام بەهۆی چەن گرفتێکی پێشگری زمان لەگەڵ دەستەی وەرگێڕانی k2 کە ئەوان پێشگری ckb-IQ دا نەنابوو دواتر دوای گفتوگۆ گۆڕیان وە گرفتی وشەی کوردیمان هەبوو کە زۆر وشە هەبوون بەرامبەری بەکوردی نەبوو و یانیش پێویست بوو لەگەڵ پەڕگەکانی کوردی جووملە بگونجێنرێت و زۆری تر

هاوڕێیان وشە و ڕستەیەکی یەکجار زۆری تێدابوو چەند هاوڕێیەک هاوکار بوون وەکو کاک دیلمان , ڕابەر , هتد بەڕاستی نازانم کێی تر
بەڵام هەریەک لەم هاوڕێیانە بڕێکی زۆر کەمیان لەگەڵم کردە کوردی و بەهۆی کێشەی وشەکانی ئەو وەرگێڕانە پێویستی کرد دووبارە بینووسمەوە بۆیە هەموویم تەواو کرد بێجگە لە هەندێ ڕستە نەبێت ئەویش بە پێویستم نەزانی و وشەی بەرامبەریشی بەکوردی نەبوو

سوپاس بۆ بەکارهێنانی k2 بەزمانی کوردی ئامانجی من تەنها خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویستە و هیچی تر
بەهیوام لە هەر کەم و کورتیەک بمبەخشن چونکە بڕوا ناکەم بێ کەم و کورتی بێت بەڵام دڵنیام کێشەی زۆر یەکتان چارەسەر دەکات

فەرموو لێرە k2 داگرن:

http://getk2.org

زمانەکان :

http://getk2.org/extend/translations

بۆ داگرتنی کوردی (سۆرانی) http://getk2.org/assets/translations/do … uage=ku_IQ

لە بەستەرەکە پێشگر ku_IQ ئەبینن بەڵام ئەوە تەنها لە بەستەر وایە کە پەڕگەکانت داگرت وانییە بۆیە بێ خەم بن و دڵنیا بن کە ckb_IQـە

دووبارە سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە یەک پیتیان لەم کارەدا زیاد کردووە
لە کەم و کورتی بمبەخشن و بەهیوای سوودی لێ ببینن دڵنیاش بن ئەوەی k2 پێشکەشت ئەکات جیاوازە لەوانی تر...


بەهۆی وەستانی ماڵپەڕی https://www.transifex.net
لە ئێستادا نازانم ئایا وشەی نوێ هەیە یان نییە
بەڵام ئەگەر هەبێت ئەوا دڵنیا بن زیادی دەکەم

ئـەوەی بەدوایدا دەگەڕێم و ئامانجمە هێشتا نەمدۆزییەوە و نەگەیشتووم پێی !

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

ده‌ست خۆش به‌راستی ماندوبونی پێوه‌دیاره‌ هه‌ربژی به‌راستی پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ به‌كار هێنه‌رانی K2

سه‌كه‌وتوبن

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

سوپاس براکەم بەهیوای ئەوەى سوودی هەبێت.

ئـەوەی بەدوایدا دەگەڕێم و ئامانجمە هێشتا نەمدۆزییەوە و نەگەیشتووم پێی !

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

دەستت خۆش بێت کاک دیلان بەسودە

ئەگەر ڕۆژێک ویستت کەسێک لە دڵی خۆت جێگا بکەیتەوە هەوڵ بدە با یەک کەس بێت، پێ ی بلێ من زیاتر لە خۆم و کەمتر لە خوا تۆم خۆش دەوێت، چونکە من باوەرم بە خوا هەیە و پێویستیم بە تۆ یە...! ووتەى(چارلى چاپلن)

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

دەستەکانت خۆش بێت
کارێکی زۆر جوان کردوە

بەڵام ئەوە بۆ  ٢ کوردی سۆرانی تێدایە لە لیستی زمانەکان

دانەیەکەی تر هەیە کە تاگەکەی ku

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

دووان هەیە بەم ناوانە

Kurdish
Kurdish (Iraq)

وتم ئەوە kurdish (iraq) بکەن بە kurdish (sorani) بەڵام هیچیان نەوت منیش بێزاربووم ئەوەنەم پێیان وت
بەهەرحاڵ ئەوەی kurdish (iraq(  کوردی سۆرانیە ئەوەکەش ئەگەر برادەرانی کرمانجی بیانەوێ ئەتوانن بیکەن بە کرمانجی.

سوپاس بۆ پەیامەکانتان.

ئـەوەی بەدوایدا دەگەڕێم و ئامانجمە هێشتا نەمدۆزییەوە و نەگەیشتووم پێی !

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

كاك دیلان دامنا به‌س نه‌مزانی به‌كاری بهێنم له‌ ڕاستیدا نه‌مزانی بۆ چیش به‌كاردێت ده‌توانی نمونه‌یه‌كیم پیشان بده‌یت وه‌ پێم بڵێی بۆ چی به‌كاردێت
بمبوه‌ به‌كارهێنه‌ری تازه‌ی جوومله‌م

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

@ كوردستان سوپاس بۆ پەیامەکەت

K2 پێکهێنەرێکە بۆ ڕێکخستنی ڕووخساری ماڵپەڕ لە ڕووی ڕێکخستنی بابەت و بەش هتد...
خاوەنی چەندەها زیادکراوە و مۆدیۆلە
لێرەدا http://getk2.org/extend

بەکورتی ئەتوانم بڵێم ڕێکخستنێکی گشتییە بەشێوەیەکی جوان بۆ ڕووخساری ماڵپەڕ لە ڕووی ڕێکی و گونجاندنەوە
وە لە بەڕیوبەرایەتیدا بەشی تایبەت بەخۆی هەیە کە ئەتوانیت لەوێ بابەتەکان بنووسیتەوە
ئیتر هەرچی پێوەکراوێک یان مۆدیۆلێکی K2 بەکار بخەیت لە ماڵپەڕ ئەو بابەتە لەوێ دەردەکەوێت ئەویش بە ویستی خۆت و بەپێی شارەزایی توانایت لەڕووی ڕێکخستنەوە...


بۆ نموونەش فەرموو تەماشایەکی ئەم ماڵپەڕە بکە کە k2ـی تێدا بەکارهێنراوە..

  نموونە : http://allaroundmetal.com

ئـەوەی بەدوایدا دەگەڕێم و ئامانجمە هێشتا نەمدۆزییەوە و نەگەیشتووم پێی !

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

هاورێیان چۆن بتوانم زمانه‌كه‌ی بگۆرم تكایه‌ هاكاری ؟؟

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

دەست خۆش کااک دیلان.
---------------

K2 پێکهێنەرێکە بۆ ڕێکخستنی ڕووخساری ماڵپەڕ لە ڕووی ڕێکخستنی بابەت و بەش هتد...

ئەوەم خوێندەوە بەڵام تەواو لێى تێنەگەیشتم ... ئەگەر بکرێ روونکردنەوەى لەسەر بدەیت؟

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

سڵاو .

برا ئەزیزەکەم تەماشایەکی ئەم نموونانە بکە ڕێکخستنی ئەم نموونە هەمووی K2ـە واتا K2 کاری ئەو ڕێکخستنانە دەکات

فەرموو http://getk2.org/showcase

ئێستا زۆربەی ڕووکارەکان لەگەڵ K2 جوانتر دەبێت ڕێکخستنەکانی بەتایبەت ڕووکارەکانی وەشانی 3

تێبینی: پەڕگەی زمان نوێکرایەوە.

ئـەوەی بەدوایدا دەگەڕێم و ئامانجمە هێشتا نەمدۆزییەوە و نەگەیشتووم پێی !

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

کاک دیلان ئایە بێ k2 ـش ناتوانرێ ڕووکارى ماڵپەڕ ڕیک بخەى بە هەمان شێوە ؟ گەر وایە سوودى چیە؟, من لە پێکهێنەرەکان لە k2 هاوپۆلم دروست کردووە وە بابەتیشم نووسیوە بەڵام هیچ گۆڕانکاریەک ڕووى نەداوە لە پەڕەى سەرەتاى ماڵپەڕ ئایە ئەمە هۆى چیە؟
ڕێز.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

بە کورتیەکەی ئەم پێوەکراوە یارمەتی ماڵپەر دەدا کە بەشێوەیەکی ڕوون دەربکەوێ
بۆ نمونە دەتەوێ لە شێوەی ماڵپەری کڕین و فرۆشتن دەربکەوێ
یاخود وەکو ماڵپەڕێکی دایرێکتەری - رێدۆزی

کارکردن لەگەڵی کەمێک شارەزایی دەوێ و ئاڵۆزە

بە بچوکی بیربکەوە ...!!!

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

زۆر سوپاس کاک logo smile لێی تێگەیشتم کە بۆچى بەکاردێت, سوپاس.
----------------------
ئێستا ئەمەوێت ئاشناى بم چۆن بتوانم لەگەڵى دا کاربکەم؟.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

براكه‌م كاكه‌ پشتوانم k2 به‌هێزترین پێكهێنه‌ره‌ بۆ جوومله‌ من خۆم ئه‌وه‌ به‌كار دێنم راسته‌ تۆزی ئاڵۆزی هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌تا بڵی ماڵپه‌ڕێكی جوان و به‌سودی پی دروست ئه‌بی k2 له‌م به‌شانه‌ پێك هاتوه‌
http://www.webchinupload.com/f/2013-08/1614920833-1.png

نمونه‌
ئه‌م ماڵپه‌ڕة به‌كاری هێناوه‌ له‌گه‌ڵ رووكاره‌كه‌ی
http://demo.smartaddons.com/templates/j … worldnews/

نموونه‌ی به‌شه‌كانی
http://demo.smartaddons.com/templates/j … ories/asia

نموونه:زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رو بابه‌ته‌كانی
http://demo.smartaddons.com/templates/j … -user-page
زۆر زۆر شتی تر دڵنیابه‌ به‌كاری بێنه‌ قه‌ت لی بێزار نابی

له‌گه‌ڵ ڕێزم

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

هەرچەندە بڕێک بەسەر بابەتەکەدا تێپەڕ بوە ، بەڵام  پێم باش بوو ڕەخنەیەک بگرم .!

ئێمە کوردین ، خاکێکمان هەیە کە داگیرکراوەو ناوی کوردستانە ، ٣ دوژمنی سەرەکیمان هەیە ،ئەگەر ئەمڕۆ لەدەستیان بێت شتێک بەناوی کورد لەدونیا ناهێڵن .

بۆچی کە کارێکی وەها باش دەکەن لەکۆتاییدا هەموو کارەکە بە تەها ووشەیەک تێک دەدەن ناشرینی دەکەن .
من کوردم،  زاراوەکەم سۆرانیە  ، کە شتێکتان بە کوردی زاراوەی سۆرانی وەرگێڕا  بنووسن (سۆرانی)   کوردی سۆرانی .

ئەم کوردی ئێراقیە چیە .  عێراق کوردی نیە . کوردیش عێراقی نیە . ئێمە کوردین عێراقی نین ،ئێمە کوردستانین...
مەنووسن  (Kurdish Iraq)
بنووسن (Kurdish sorani) یان  Latînî یان Kurmanci یان Zazakî یان Hewramî

سوپاس

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

من تائیستا لە تەواوی نوسینکەت تینە گەیشتم نازانم ئەم بابابە تە بۆچی بەکاردی
ئەو لینکەنا دات ناوە هیجی لی تیناگەم جین

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

دەستان خۆشبێت شتێکی باشتان کردووە

وه‌ڵام: پرۆژەی k2 بەزمانی کوردی کۆتایی هات

هه‌ڵۆی كورد نووسی:

هەرچەندە بڕێک بەسەر بابەتەکەدا تێپەڕ بوە ، بەڵام  پێم باش بوو ڕەخنەیەک بگرم .!

ئێمە کوردین ، خاکێکمان هەیە کە داگیرکراوەو ناوی کوردستانە ، ٣ دوژمنی سەرەکیمان هەیە ،ئەگەر ئەمڕۆ لەدەستیان بێت شتێک بەناوی کورد لەدونیا ناهێڵن .

بۆچی کە کارێکی وەها باش دەکەن لەکۆتاییدا هەموو کارەکە بە تەها ووشەیەک تێک دەدەن ناشرینی دەکەن .
من کوردم،  زاراوەکەم سۆرانیە  ، کە شتێکتان بە کوردی زاراوەی سۆرانی وەرگێڕا  بنووسن (سۆرانی)   کوردی سۆرانی .

ئەم کوردی ئێراقیە چیە .  عێراق کوردی نیە . کوردیش عێراقی نیە . ئێمە کوردین عێراقی نین ،ئێمە کوردستانین...
مەنووسن  (Kurdish Iraq)
بنووسن (Kurdish sorani) یان  Latînî یان Kurmanci یان Zazakî یان Hewramî

سوپاس

بەڕێزم تکایە بەبێ ئەوەی بکۆڵیتەوە یان ئەگەرێک دابنێی فیشەک بەتاریکییەوە مەنێ
من داوام لێکردن بیگۆڕن نەک بەس ئەوە پاشگرەکەشی چونکە نەدەتوانرا ڕاستەوخۆ بە Zip بەرزبکرێتەوە و ڕاستەوخۆ کاربکات بە گۆڕینی زمان
زانیاری زیاتر

لە بەستەرەکە پێشگر ku_IQ ئەبینن بەڵام ئەوە تەنها لە بەستەر وایە کە پەڕگەکانت داگرت وانییە بۆیە بێ خەم بن و دڵنیا بن کە ckb_IQـە

دوای گفتوگۆیەکی زۆر توانیم وایان لێبکەم بیگۆڕن بە ckb_IQ
بۆ ناوەکەش من پێیانم وت ئەگەر نەیکەن دەستەڵاتی من چییە خۆ ئەوە من دامنەناوە کاری خۆیانە, سوپاس بۆ تێگەیشتنت.


سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز.

لە ڕێکەوتی 2014-03-01 چیتر هەژماری dilankalary بەکارناهێنم
بەم هەژمارە نوێیە بەردەوام دەبم.