1

بابه‌ت: زیادکاری و ڕوکاری کلیجا

هیوادارم کە هاوڕێیان (ئەوانەی شارەزان) درێخی نەکەن لە دروستکردنی ڕوکاری نوێ بۆ کلیجا

سەبارەت ڕوکار کلیجا بە فەرمی تا ئێستا دوو ڕوکاری هەیە ڕوکاری سەرەکی و ڕوکاری colers
کە دووهەمیان زۆر جوان و سادەیە و لەهەمان کاتدا چەندین ڕەنگی جیاوازی هەیە
ئەمە لاپەڕەی ڕووکارە لە ماڵپەڕی سەرەکی
http://www.kleeja.com/styles/
شێوازی زیادکردنی ڕوکار ئاسانە
تەنها لە ماڵپەڕی سەرەکی دایدەگریت...
پاشان لە زیپ دەیکەیتەوە و بوخچەی ڕوکارەکە بار دەکەیتە
kleeja/styles
پاشان لە کۆنترۆل پانێڵ ئەم وێنەیە دەبینیت
http://www.webchinupload.com/files/styles_button.png
کرتەی لە سەر دەکەیت و ڕوکارە نوێیەکە دەبینیت و کرتە لە بکەرە سەرەکی دەکەیت.

ئەوەی سەبارەت زیادکاری plugin ـە
زیادکاریە گرنگەکان لەگەڵ دامەزراندن دا داوات لێ دەکات
بەڵام وەکو تر کلیجا دوو زیادکاری هەیە بەشێوەیەکی فەرمی لە ماڵپەڕی سەرەکی
http://www.kleeja.com/plugins/

بۆ زیادکردنی پێوەکراو واتا زیادکاری بۆ کلیجا ئەوا پەڕگەی زیادکاریەکە دادەگریت لە ماڵپەڕی
سەرەکی پاشان لە کۆنترۆل پانێڵ کرتە لەم وێنەیە دەکەیت
http://www.webchinupload.com/files/plugins_button.png
پاشان کرتە لە زیادکردنی زیادکاریه‌کی نوێ پاشان پەڕگەی زیادکاریەکە کە لەجۆری xml ــە
وەناو دەخەیت و کرتە لە بەردەوامبە دەکەیت.

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

2

وه‌ڵام: زیادکاری و ڕوکاری کلیجا

دەستەکانت خۆش بێت کاکە سورکێو

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: زیادکاری و ڕوکاری کلیجا

دەست خۆش

4

وه‌ڵام: زیادکاری و ڕوکاری کلیجا

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت به‌راستی كارێكی جوانه‌

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

5

وه‌ڵام: زیادکاری و ڕوکاری کلیجا

ده‌ست خۆش

6

وه‌ڵام: زیادکاری و ڕوکاری کلیجا

دەست خۆش بەسودە