وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئەو woff ـەی کە لە وێبچن بۆت درووست کراوە، بیسڕەوە و ئەوەی خوارەوە لە شوێنەکەی دابنێ بزانە چۆن دەبێت،
http://www.webchinupload.com/f/2013-09/ … 14e937.zip

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاک ئاسۆ گیان سپاس. کێشەی FireFox چارەسەر بوو و هەموو پیتەکان بە دروستی پێشان دەدرێن. بەڵام ئەمجار Opera هەر بە Arial ـی پێشان دەدات. هەروەها Google Chrome ـیش هەروەک پێشتر بە Tahoma ـی نیشان دەدات.
ببورە کاتتان دەگرم.
جارێکی‌تر سپاس.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

چ وەشانێکی Opera؟
هەوڵ بدە ttf بسڕەوە بۆ ئەوەی وێبگەڕەکان بتوانن woff بەکار ببەن. واتە ttf بە تەواوی لە نێو فۆنتەکانت لا ببە بزانە چۆن دەبێت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

Opera 12.02  و  Google chrome 29  هەردووکیان هەر بە Arial ـی نیشان دەدەن.
ttf ـەکەشم سڕیەوە هیچ تۆفیری نەکرد.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاک ئاسۆ ببورە ئەم فۆنتە هیچ چارەسەرێکی نییە؟
پێموایە دەبێ ttf ـەکە دەسکاری بکرێت.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئەو woff ـە بەکار ببە،
http://www.webchinupload.com/f/2013-09/ … 608c17.zip

کێشەکەت چارەسەر دەکات.
تێبینی ئەوە بکە کە Opera 12 چیتر نەماوە، ئەو Opera ـەی ئەمڕۆ هەیە (نوێترین وەشانی ئێستا ١٦) لەسەر هەمان بنەمای Google Chrome و Safari کار دەکات. کە فۆنتەکەت لە Chrome کاری کرد، واتە لەوانیش بێ کێشە دەبێت.

دواتر پێویست بە ttf ناکات، چوونکە وێبگەڕەکان باشتر پاڵپشتی woff دەکەن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاک ئاسۆ گیان لەگەڵ ڕێز و پێزانین
دەست خۆش بۆ ڕێنوێنی و کارە جوانەکانت. کارەکەم بە تەواوی وەڕێکەوت. ئەو فۆنتەی ئەمجارە هەموو کێشەکانی چارەسەر کرد. بە ڤێرژنە کۆنەکانی وێبگەڕەکانیش بێ کێشەیە. زۆر سپاس هەر سەرکەوتوو بن.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاك ئاسۆ بۆ نموونه‌ من فۆنتی unikurd web م generate کرد و دام به‌زاند چۆن له‌ css به‌کاریبهێنم بۆ نموونه‌ ئێستا فۆتێ له‌وانه‌ی " وێب فۆنتی کوردی " که‌ له‌ css دا import ده‌که‌م ئاوایه‌ ، چۆن بمه‌وێ ئه‌و فۆنته‌ی ده‌مه‌وێ دایبنێم له‌ css ذا ؟
http://services.webchin.org/web-fonts/w … IDAR_A7MED

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

پێویست بە دابەزاندنی فۆنتەکان ناکات بۆ ناو ماڵپەڕەکەی خۆت. دەتوانی بەو شێوەیە بەکاریان بهێنی،

نمونە بەو شێوەیە بانگکردن لەناو CSS.

@import url(http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=neirizi);

.text h3 {
    font-family: "neirizi";
}

neirizi ناوی ئەو فۆنتەیە کە لە ڕاژەی فۆنتەکانی وێبچندا هەیە http://www.webchin.org/index.php?besh=kurdish-web-fonts

بەڵام ئەگەر هەر ویستت فۆنتەکان لەسەر ڕاژەی ماڵپەڕەکەتدا هەبێت ئەوە بەو شێوەیە بانگیان بکە.

نمونە.

@font-face {
font-family: "neirizi";
font-family: "Neirizi";
src: url("neirizi.eot");
src: url("neirizi.eot?#iefix") format("embedded-opentype"),
 url("neirizi.woff") format("woff"),
url("neirizi.ttf") format("truetype"),
url("neirizi.svg#neirizi") format("svg");
font-weight: normal;
font-style: normal;
}

.text h3 {
    font-family: "neirizi";
}

+
فۆنتەکە دەبێ لەگەڵ پەڕگەی CSS دابنێی لەناو هەمان بوخچە.

وە

دەبێت فۆنتەکان بە چوار شێوە بن واتە چوار دانە فۆنت بەو پاشکۆیانە
neirizi.eot
neirizi.woff
neirizi.ttf
neirizi.svg

واتە هەر فۆنتێك پێویستی بە چوار جۆر فۆنتە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو وێبگەڕەکان کاربکات، بۆیە

باشتر وایە هەر شێوەی یەکەم بەکاربهێنی زۆر باشتر و بێ کێشەترە.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ده‌ستخۆش کاك هه‌ڵبه‌ست بۆ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ت .

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

slaw haw reyan pe wistm ba logoyaka bo saraway weblagakam ka btwann yar matim bdan supastan akam chawar wanm ..........

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

من ئێستا ویستم فۆنتێک بە Web Font Generator بگۆڕم بەڵام پاش وەرگرتنی فۆنت و کەمێک وەستان چاکی ناکات و هیچ پەیامێکیش نادات.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئێستا چارەسەر کراوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئەگەر فۆنتەکەت کێشەی هەبوو لە Google Chrome و Opera،
ئەو woff ـە بسڕەوە کە لە وێبچن بۆ درووست کراوە.
لە بەستەری خوارەوە
http://everythingfonts.com/ttf-to-woff
woff درووست بکە و ئەوەیان بەکار ببە لە شوێنی ئەوەی کە سڕیتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاک ئاسۆ گیان زۆر سپاس. سەرکەوتوو بی.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

سڵاو من سایتێكی فریم دروست كردووه‌ له‌ وێبڵی ئایا وێبفۆنت چۆن دابنێم تكایه‌ وه‌ڵام؟

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

لە بەشی Design نووسراوە Edit لە خوارەوە لای چەپ. کرتەی لێ بکە. لە سەرەوە main-style.css هەڵبژێرە و کۆدەکانی تایبەت بە فۆنتەکەت لەوێ دابنێ.

بۆ نموونە کۆدی تایبەت بە فۆنتی Droid Arabic Kufi,

@font-face {
font-family: "droidkufiregular";
font-family: "Droid Arabic Kufi";
src: url("http://services.webchin.org/web-fonts/droidkufiregular.eot");
src: url("http://services.webchin.org/web-fonts/droidkufiregular.eot?#iefix") format("embedded-opentype"),
 url("http://services.webchin.org/web-fonts/droidkufiregular.woff") format("woff"),
url("http://services.webchin.org/web-fonts/droidkufiregular.ttf") format("truetype"),
url("http://services.webchin.org/web-fonts/droidkufiregular.svg#droidkufiregular") format("svg");
font-weight: normal;
font-style: normal;
}
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ده‌ست خۆش كاكه‌ ئاسۆ كارێكی زۆر جوانه‌ هه‌ربژیت .

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاک ئاسۆ ئەتوانیت ئەم فۆنتەمان بۆ بکەیت بە web font
http://www.webchinupload.com/f/2013-10/ … 57adcb.zip

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئەو فۆنتە یونیکۆد نییە و نابێت بە وێبفۆنت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com