وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

تکایە بزانە بۆ کێم نوسیوە !
هەڵە تێمەگە تکایە.
ئەوکەسەی وتویەتی وێبچن ڕێپێدراو نییە، بڕیاڕی تاکەکەسی خۆیەتی وەکو (سەلام خەیات) هیچ پەیوەندی بەکەسەوە نییە لەو مەکۆیە. زۆربەڕێز لەوێ ئەندامن برادەر و ناسراوی نزیکن بۆ نمونە کاک ئاری ڕانیەیی، کاک هەردە، کاک کاروان، کاک میران/نل،،.....هتد وە براکەی کاک ئاسۆش. کەسیان ڕایان وانییە، وەپرسیش بەکەس نەکراوە بۆ ئەو بڕیاڕە. من و هەموو کەس دەزانین هەڵوێستی کۆمەڵ چییە و هی تاکەکەسیش چیە؟؟
وەک وتم ئەوە هەڵوێستێکی بێ بنەمایە لەلایەن کەسی خۆیەتی هەرچەندە پێم وایە گۆشت ناخوات بەس گۆشتاو قەینا،،،، تەماشای وێنەکە بکە!!؟
واتا بەڕاستی بڵێم دووڕووە.
ئەم وێنەیە تەماشا بکە، کەئەمڕۆ گیراوە.
http://syamend.googlepages.com/bo_meju.png
زۆردەمێکە ئەوشتە دەزانین، بەڵام وەک وتم بوونیان نییە. ئێستاشی پێوەبێت خاتری جەنابتە هاتومەتە ئەم نوسینەوە.
ئەگینا نائەبوو.
داوای هەڵوێستەکەم لەهەموو لەتاکە،
ئێستا من ببم بەئەندام لەوێبچن.
کەسێک داوای زانیاری لەسەر و ێبڵاگ دەکات.
منیش بەستەری کوردئایتی دادەنێم بۆ بڵاگێر.
کەسێک بۆ نمونە کاک ئاراس حەزی بەکورد ئایتی نییە، دەڵێت ڕێپێدراو نییە. بەستەرەکە لابات.
ئایا من بێدەنگ بم، کارێکی باشە؟
دروستە؟
وێنەکە بۆ مێژوو هەڵگرە.

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ئه‌زیزانم پێویست به‌م شێوه‌ گفتوو گۆیه‌ ناکات ئه‌وه‌ی گرنگه‌ کاک هه‌ڵکه‌وت کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر بوو؟ یان

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

halkawt.d.j نووسی:

سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزت ده‌که‌م کاك کارێزه‌

وه‌ڵای چاك نه‌بوو برام وێنه‌که‌ دانانرێت  ئایا به‌م شێوه‌ ده‌بێت
وێنه‌که  له‌   Browse  ده‌هێنی دواتر کلیك له‌سه‌ تازه‌کردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کان ده‌که‌یت وا نا

بۆ وه‌ڵامی دووه‌م هیچ کێشه‌ی نییه‌
به‌ڵام دوو پرسیاری دیکه‌م هاته‌ ڕێ ئه‌ویش
1 ئه‌کرێت به‌سته‌ری بۆ دابنێی  2 - وێنه‌کان بجوڵێن له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌

کاکه‌ کارێزه‌ له‌وانه‌یه‌که‌ به‌ هۆی نووسینی دیکه‌وه‌ وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ر چاو نه‌که‌وتبێت  وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ئه‌زیزم بۆ دانانی وێنه‌ی ئه‌ندامان تکایه‌ وێنه‌که‌ دابنێ له‌ره‌ بابیبینم
2: ئایه‌ chmodــت کرد به‌ 777؟

هه‌موو شتێک ده‌کرێت
بۆ وێنه‌که‌ت له‌ خاره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ پانێلێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م کاره‌!
دامه‌زراندن

فایله‌كه‌ دابگره‌و له‌ڕاره‌كه‌ ده‌ریبكه‌و به‌ پڕۆگرامی ئێف تیپی بیخه‌ره‌ فۆڵده‌ری infusions وه‌ و دوای بچۆ بۆ كۆنترۆڵ پانێڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ،،، ڕێكخسنته‌كانی ماڵپه‌ڕ داوی له‌ێ كلیكی به‌رنامه‌ی لاوه‌کی بكه‌و دای بمه‌زرێنه‌ ئه‌مه‌ ناوه‌كه‌یه‌تیbutton_panel
دوای بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ ڕێك خسته‌كانی ماڵپه‌ڕ و كلیكی پانێڵه‌كان بكه‌و له‌خواری خواره‌وه‌ كلیكی زیاد كردنی پانێڵێكی نوێ بكه‌و

ناوی پانێڵ ڕیكلام بنوسه‌ یان به‌ ئاره‌زوی خۆت بكه‌

هه‌ڵبژاردنی فایلی پانێڵ button_panel هه‌ڵبژێره‌

له‌خواره‌وه‌ شووێنی پانێڵو ئاستی ده‌ست ڕاگه‌یشتن دیاری بكه‌و كلیكی پاشه‌كه‌وت كردنی پانێڵ بكه‌ و دوای كلیكی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پانێڵه‌کان بكه‌و چالاكی بكه‌
به‌وشێوه‌یه‌ دامه‌زرا
بۆ زیاد كردنی به‌سته‌ر

ئه‌م جاره‌ش بچۆ بۆ كۆنترۆڵ پانێڵی به‌ڕێو به‌رایه‌تی ئه‌بینی له‌سه‌ره‌وه‌ به‌شێك زیادی كردوه‌ به‌م ناوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌ی لاوه‌کیكلیكی بكه‌و دوای كلیكی Button Panel بكه‌و دوای كلیكی زیاد كردنی به‌سته‌رێك بكه‌
'
داگرتن
ڕوونکردنه‌وه‌: ئێره‌ کلیک بکه‌

ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر؟ بپرسه‌

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ئه‌مه‌ وێنه‌که‌یه‌ http://halkawt.d.j.googlepages.com/Hal.gif

ئه‌و چمووده‌م هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دابه‌زاندنی فیوشن ه‌وه‌ گۆڕیوه‌ ئێستاش سه‌یرم کرد 777 بوو
هه‌ر وێنه‌که‌ دا نه‌نرا

ڕێکلامه‌که‌م دانا سه‌رکه‌وتوو بوو ده‌ست خۆش

به‌س برام بۆ ئه‌و کۆده‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌توانم به‌سته‌ری بۆ دابنێم

@openside("ڕێکلامه‌کان");
?>
<center>
<iframe src="http://linki-wene-ke.com/wene.gif" width="143" height="80" frameborder="0" marginwidth="0" marginheight="0" scrolling="no"></iframe>
<?

@closeside();

ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ت بکێشایه‌ به‌ڕێزت تاقیت بکردایه‌ته‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌که‌م بزانین کێشه‌ لای منه‌ یان به‌ هه‌موو ئه‌ندامێك وایه‌

کاتت شاد

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ئه‌مه‌ تاقی بکه‌ره‌وه‌!!!

@openside("ڕێکلامه‌کان");
?>
<center>
<a href="http://webchin.org">
<img src="http://www.linki-wene.com/wene.gif" alt="Logo" border="0"></a><p>
<?
@closeside();

گه‌ر به‌ ئه‌رک نه‌بێت لینکی ماڵپڕه‌که‌ت دابنیێت لێره‌دا یان له‌ PM دا با سێرکی بکه‌م!

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ده‌ست خۆش ئه‌و کۆده‌ش سه‌رکه‌وتوو بوو

ئه‌مه‌ش ماڵپه‌ره‌که‌   http://halkawt3ku.6te.net/news.php

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

بۆخۆم له‌وێ پله‌یه‌کیشم هه‌یه‌ بۆ وه‌ڵام نانوسم؟
نوسینی چه‌ند دێڕێکی که‌م ناتگه‌یه‌نێته‌ ئاستی دڵسۆزی بۆ ئه‌و شوێنه‌!

له‌ پێناو زۆرتر پێشخستنی ویکیپیدیایه‌کی کوردی-سۆرانی، تکایه‌ چی ده‌زانی دریخی مه‌که‌ له‌نوسینی.
http://ckb.wikipedia.org

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

rawand88 نووسی:

بۆخۆم له‌وێ پله‌یه‌کیشم هه‌یه‌ بۆ وه‌ڵام نانوسم؟
نوسینی چه‌ند دێڕێکی که‌م ناتگه‌یه‌نێته‌ ئاستی دڵسۆزی بۆ ئه‌و شوێنه‌!

خوای ئه‌کرد به‌ڕێوبه‌ر ده‌بوویت  ، خۆ نه‌هاتووم به‌ساقه‌و به‌ قوربان بم تا وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌

به‌ڵێ من لای هه‌موو که‌س دڵسۆزم جگه‌ له‌ وێبچن نه‌بێت چونکه‌ تا ده‌رفه‌ت و بوار هه‌بێت و زانیاریم پێ بێت خزمه‌تم کردووه‌ و هیچ منه‌تیش ناکه‌م خۆ من وێبچن نیم  ( مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌ندامان نییه‌ )

ئه‌م باسه‌ کۆتای پێ هاتووه‌    پێویست ناکات به‌ڕێزت درێژه‌ی پێ بده‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو ووتم ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوو ووتیان

زۆر ووتن قورئان خۆش    ،،،       وانا ،،، ئه‌گه‌ر بیستبێت

ئه‌گه‌ر حه‌ز له‌ دژایه‌تی کردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ شتێکی تره‌

هیواداریشم سه‌رقاڵمان نه‌که‌یت به‌ هیچ شتێکه‌وه‌  خه‌یری ئه‌و پرسیاره‌ی من کردوومه‌ له‌ باره‌ی فیوشن

ئه‌گه‌ر حه‌ز له‌م باسه‌یه‌ ده‌توانی به‌ په‌یام یان بابه‌تێکی نوێ بڵێ  ؟

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ دوو جاره‌ په‌یامم سڕایه‌وه‌ له‌و کاته‌ی که‌ مه‌کۆ تێك چوو بوو ئیتر نازانم ( به‌هه‌ڵه‌ یان به‌ ئه‌نقه‌ست ) دانه‌یه‌ك بوایه‌ ئێ (( گرنگ نییه‌ )

کاكه‌ کارێزه‌ برام وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه‌ بۆ دانانی وێنه‌ی ئه‌ندامانه‌که‌ له‌ مه‌کۆ زۆرم هه‌وڵدا دانانرێت

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

گه‌ر جه‌نابت chmod 777 کرد بێت نابێت کێشه‌ هه‌بیت وه‌ گه‌ر ئه‌و ڕاژه‌یه‌ بێڵێت که‌ ئێوه‌ وێنه‌ی avtar دابنێن! به‌ڵام دووباره‌ وێنه‌که‌ت دانانێته‌وه‌؟

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

کێشه‌که‌ی به‌ڕێزتانم دۆزیه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ڕێگای ئه‌وه‌ی وێنه‌کانی ئێوه‌ GIFـــن و خۆی ده‌بێت JPG یان JPEG بێت بۆڕاستی نووسنه‌کانم سێرێکی ئێره‌ بکه‌:cool:
http://halkawt3ku.6te.net/profile.php?lookup=2

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ده‌ست خۆش کاکه‌ کارێزه‌ سه‌رکه‌وتوو بوو

به‌ڵام ئایا ناکرێت هه‌موو فۆڕماتێكی وێنه‌ی دابنرێت ؟

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

خۆی له‌ ڕاستیدا ده‌بێت gif png jpg بخوێنێته‌وه‌ به‌ڵام گه‌ر ڕاژه‌که‌ی جه‌نابتان به‌س له‌ avtar دا jpg بخووێنێته‌وه‌

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

avtar  چییه‌ برام ؟

له‌ ماڵپه‌ره‌ی فیوشن ئه‌م نووسینه‌م به‌دی کردووه‌ له‌ مۆده‌کاندا به‌ڵام نه‌ مزانیوه‌ بۆ چی به‌کاردێ ؟

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

avatar = وێنه‌چکۆله‌

smile

له‌ پێناو زۆرتر پێشخستنی ویکیپیدیایه‌کی کوردی-سۆرانی، تکایه‌ چی ده‌زانی دریخی مه‌که‌ له‌نوسینی.
http://ckb.wikipedia.org