بابه‌ت: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش

وەک دەبینم زۆربەی بابەتەکان سەردێڕیان گونجاو نیە بەم شێوە سەردێڕەکان ئەنووسن ( کێشەیەکم هەیە & ئەم کێشەم هەیە + ئەمە چۆن بکەم + ئەمەم دەوێت) هتد.... کە باس ناکرێت هەر رۆژە و سەردێڕێک دەبینیت بە چەندین شێوە..

تکایە داواکاریم لەو ئەندامە بەرێزانە هەیە کە سەردێڕێکی تەواوی بابەتەکەیان بنووسن. تکایە پێم باشە بەشێک بکرێتەوە تایبەت بە پرسیار و وەڵام. یان ئەندامان دەتوانن بابەتێک بکەنەوە تەنها بۆ پرسیار و وەڵام بۆی بابەتەکانی یانە بە بابەتی پرسیار زۆر نەبێت و بابەتە گرنگەکانی کە ئەندامان بڵاوی دەکاتەوە نەکەوێتە کۆتایی بابەتەکان بە بۆنەی ئەم پرسیارە باوانەی کە دەکرێت.

داواکاریم لە بەرێوبەرانی وێبچن: تکایە ئاگاداری ئەندامان بکەنەوە کە بە دروستی بابەتەکانیان بنووسن هەر بەردەوام بوون لەسەر ئەم کارە تکایە بۆ چەند رۆژێک رای بگرن.

لە کۆتاییدا لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو ئەندامانی وێبچن کەس هەڵە تێ نەگات و مەخسەدم هیچ کەسێک نیە. تەنها ئەمەوێت یانە جوان بمێنێتەوە و سەردێری تەواو دابنرێت بۆ ئەوەی کە یانە جوان تر بێت و بە پێی پێویست ئەندامان بتوانن هاوکاریتان بکەن.

باشترین دابینکاری لە هۆست لیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین. ئامادەم بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ و سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرهێڵ (Online)
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

بێگومان نووسینی سه‌ردێڕی هه‌ڵه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌. من بۆ خۆم كاتێك بابه‌تێك ده‌بینم به‌ سه‌ردێڕی هه‌ڵه‌وه‌ هه‌رچه‌ند پرسیاره‌كه‌ و نووسه‌ره‌كه‌شی گرینگ بن، گرینگی پێناده‌م.

نووسینی سه‌ردێڕی درووست گرینگیی نووسه‌ر و په‌یام\پرسیاره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

ئەدی ئەوانەی لە پرسیار دەنوسن "کاک فڵان ئەو شتە چۆن بکەم" ؟!!! وا دەزانی ئەو یانە بەو هەموو ئەندامەیەوە تەنها کاک فڵان ئەو دەبینێ .

Impossible is Nothing

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

ده‌ست خۆش برام هيوادارم له‌ ئێستاوه‌ مه‌كۆ جوانتر بێت

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

#Hiwa Omar نووسی:

ئەدی ئەوانەی لە پرسیار دەنوسن "کاک فڵان ئەو شتە چۆن بکەم" ؟!!! وا دەزانی ئەو یانە بەو هەموو ئەندامەیەوە تەنها کاک فڵان ئەو دەبینێ .

قسه‌یه‌کی زۆر ته‌واوه‌ به‌هیوام له‌ خۆمه‌وه‌ تا دوا ئه‌ندام له‌مه‌و دوا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بکه‌ین به‌ڕاستی مه‌کۆکه‌مان جوانتر ئه‌بێت

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

بەڵێ کاک ئاسۆ من کە ئەوە دەبینم جەوم سفر دەکات هیچ گرنگی پێ نادەم

ئاسۆ نادری نووسی:

بێگومان نووسینی سه‌ردێڕی هه‌ڵه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌. من بۆ خۆم كاتێك بابه‌تێك ده‌بینم به‌ سه‌ردێڕی هه‌ڵه‌وه‌ هه‌رچه‌ند پرسیاره‌كه‌ و نووسه‌ره‌كه‌شی گرینگ بن، گرینگی پێناده‌م.

نووسینی سه‌ردێڕی درووست گرینگیی نووسه‌ر و په‌یام\پرسیاره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

باشترین دابینکاری لە هۆست لیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین. ئامادەم بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ و سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرهێڵ (Online)
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

بەڵێ زۆر راستە وە زۆر جاریش دوبارە دەبێەوە بە پەیامی تایبەت بڵێت کاک فڵان ئەوەم بۆ چاک بکە لە کردنەوەی بابەت باش ترە

#Hiwa Omar نووسی:

ئەدی ئەوانەی لە پرسیار دەنوسن "کاک فڵان ئەو شتە چۆن بکەم" ؟!!! وا دەزانی ئەو یانە بەو هەموو ئەندامەیەوە تەنها کاک فڵان ئەو دەبینێ .

باشترین دابینکاری لە هۆست لیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین. ئامادەم بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ و سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرهێڵ (Online)
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

من هەر سەیریشی ناکەم سەردێڕی سەقەت بێت

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

قسەیەکی زۆر جوانە خۆشم پێشتر لەو کەسانە بووم کە سەردیرم تەواو نەدەنووسی و بۆم دەرکەوت ئەو بابەتانەی سەردری نەگونجاو بیت

1-وەلا دەنریت
2- جوان نیە
3-ئەگەر ئەندامیک هەمان پرسیاری هەبیت و سەردیر نەگونجاو بیت ناتوانیت سوودی لیوەربگریت !

دەستخۆش براکەم

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

دەستت خۆش بێت

وه‌ڵام: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن

ئەمەش دەبێتە هۆکاری نەدۆزینەوەی پرسیارە باوەکان لە ئەنجامدانی گەڕان لە یانە. هەروەها کەسێک بە ناو یانەکاندا دەگەرێت بۆ پرسیارێک کە کرابێت و وەڵام وەربگرێت بەڵام کە ئەو سەردێڕانە دەبینێت تاقەتی لە خوێندنەوەی ئەو هەموو بابەتە بێ ناونیشان و بێ ناوەڕۆکانە نیە.! لەبەر ئەم هۆکارەیە کە پرسیار زۆر دوو بارە دەکرێتەوە