بابهت: ڕەخنەیەک لە هەنێک ئەندامان کە نازانن سەردێری گونجاو دابنێن
سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش
وەک دەبینم زۆربەی بابەتەکان سەردێڕیان گونجاو نیە بەم شێوە سەردێڕەکان ئەنووسن ( کێشەیەکم هەیە & ئەم کێشەم هەیە + ئەمە چۆن بکەم + ئەمەم دەوێت) هتد.... کە باس ناکرێت هەر رۆژە و سەردێڕێک دەبینیت بە چەندین شێوە..
تکایە داواکاریم لەو ئەندامە بەرێزانە هەیە کە سەردێڕێکی تەواوی بابەتەکەیان بنووسن. تکایە پێم باشە بەشێک بکرێتەوە تایبەت بە پرسیار و وەڵام. یان ئەندامان دەتوانن بابەتێک بکەنەوە تەنها بۆ پرسیار و وەڵام بۆی بابەتەکانی یانە بە بابەتی پرسیار زۆر نەبێت و بابەتە گرنگەکانی کە ئەندامان بڵاوی دەکاتەوە نەکەوێتە کۆتایی بابەتەکان بە بۆنەی ئەم پرسیارە باوانەی کە دەکرێت.
داواکاریم لە بەرێوبەرانی وێبچن: تکایە ئاگاداری ئەندامان بکەنەوە کە بە دروستی بابەتەکانیان بنووسن هەر بەردەوام بوون لەسەر ئەم کارە تکایە بۆ چەند رۆژێک رای بگرن.
لە کۆتاییدا لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو ئەندامانی وێبچن کەس هەڵە تێ نەگات و مەخسەدم هیچ کەسێک نیە. تەنها ئەمەوێت یانە جوان بمێنێتەوە و سەردێری تەواو دابنرێت بۆ ئەوەی کە یانە جوان تر بێت و بە پێی پێویست ئەندامان بتوانن هاوکاریتان بکەن.
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds