بابه‌ت: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !
هه‌ر وه‌ك دیاره پاكێجی كوردی بۆ سكرێپتی Punbb وێبچین هه‌ستاوه به كوردی كردنی به‌ڵام من ڕه‌خنه‌یه‌كم هه‌یه و پێم خۆش بوو ئه‌گه‌ر له وه‌شانی نوێ‌دا كرا ئه‌وه بیگۆڕن ، ڕه‌خنه‌كه‌م چیه ! ئایا مه‌رجه ئه‌وه‌ی كه به ئینگلیزی نووسرا ئێوه‌ش بینووسنه‌وه وه‌ك خۆی ! بێگومان نه‌خێر خۆ ئایه‌تی قورئان نیه ، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌مه بكه‌ین كه له كاتی وه‌ڵام نووسین بۆ بابه‌تێك هه‌ندێك جار تووشت ئه‌بێت

بۆچی نووسرا پرسیاری سه‌لماندنی مرۆڤایه‌تی ! ئایا ڕۆبۆت ئه‌توانێت لێره بنووسێت ! ئایا گیانله‌به‌ر ئه‌توانێت بنووسێـت ! ئایا شێت ئه‌توانێـت ئه‌نته‌رنێت به‌كار بهێنێت ! وا باشتره بیگۆڕن به شتێكی گونجاوتر چونكه وابزانم ئێمه هه‌موو مرۆڤین پێویست به سه‌لماندنی ته‌كنه‌لۆجیایی ناكات هێشتا نه‌گه‌شتووه به‌و ڕۆژه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا بڕیار له‌سه‌ر ئێمه بدات هێشتا ته‌كنه‌لۆجیا نه‌یتوانیوه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌وه مرۆڤه كه هێشتا جیهانی هێشتۆته‌وه ، پێویسته به شێوه‌یه‌كی باشتر بنووسینه‌وه نه‌وه‌ك به‌و شێوه‌یه ، وێڕای ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆ ستافی وێبچین و ده‌ست خۆشی تایبه‌تی بۆ ئه‌و ستافه‌ی كه زۆر پێوه‌ی ماندووبوون به‌ڵام به‌رهه‌مێكی له‌و شێوه‌یه وا باشتره باشتر بكرێت هه‌ندێك جار باشترینه‌كان هه‌میشه باش نابن ، به هیوام به دڵێكی فراوانه لێم وه‌ربگرن .