بابه‌ت: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

هه‌ر وه‌ك دیاره‌ پاكێجی كوردی بۆ سكرێپتی Punbb وێبچین هه‌ستاوه‌ به‌ كوردی كردنی به‌ڵام من ڕه‌خنه‌یه‌كم هه‌یه‌ و پێم خۆش بوو ئه‌گه‌ر له‌ وه‌شانی نوێدا كرا ئه‌وه‌ بیگۆڕن ، ڕه‌خنه‌كه‌م چیه‌ ! ئایا مه‌رجه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ئینگلیزی نووسرا ئێوه‌ش بینووسنه‌وه‌ وه‌ك خۆی ! بێگومان نه‌خێر خۆ ئایه‌تی قورئان نیه‌ ، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌مه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ كاتی وه‌ڵام نووسین بۆ بابه‌تێك هه‌ندێك جار تووشت ئه‌بێت

http://www.webchinupload.com/f/2014-02/c17eaeeef4737d9cf578e78cbdcfda66.jpg

بۆچی نووسرا پرسیاری سه‌لماندنی مرۆڤایه‌تی ! ئایا ڕۆبۆت ئه‌توانێت لێره‌ بنووسێت ! ئایا گیانله‌به‌ر ئه‌توانێت بنووسێـت ! ئایا شێت ئه‌توانێـت ئه‌نته‌رنێت به‌كار بهێنێت ! وا باشتره‌ بیگۆڕن به‌ شتێكی گونجاوتر چونكه‌ وابزانم ئێمه‌ هه‌موو مرۆڤین پێویست به‌ سه‌لماندنی ته‌كنه‌لۆجیایی ناكات هێشتا نه‌گه‌شتووه‌ به‌و ڕۆژه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا بڕیار له‌سه‌ر ئێمه‌ بدات هێشتا ته‌كنه‌لۆجیا نه‌یتوانیوه‌ ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ كه‌ هێشتا جیهانی هێشتۆته‌وه‌ ، پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر بنووسینه‌وه‌ نه‌وه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ ، وێڕای ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆ ستافی وێبچین و ده‌ست خۆشی تایبه‌تی بۆ ئه‌و ستافه‌ی كه‌ زۆر پێوه‌ی ماندووبوون به‌ڵام به‌رهه‌مێكی له‌و شێوه‌یه‌ وا باشتره‌ باشتر بكرێت هه‌ندێك جار باشترینه‌كان هه‌میشه‌ باش نابن  ، به‌ هیوام به‌ دڵێكی فراوانه‌ لێم وه‌ربگرن .

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

ئایا ڕۆبۆت ئه‌توانێت لێره‌ بنووسێت

بەڵێ ڕۆبۆت/بۆت دەتوانێت لە ئێرە بنووسێت، بۆیە ئەو سەلماندنە دانراوە.

ئەوەش پێوەکراوێکە و بەشێک نییە لە PunBB ی بە کوردی کراو.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

ئاسۆ نادری نووسی:

ئایا ڕۆبۆت ئه‌توانێت لێره‌ بنووسێت

بەڵێ ڕۆبۆت/بۆت دەتوانێت لە ئێرە بنووسێت، بۆیە ئەو سەلماندنە دانراوە.

ڕۆبۆت نانووسیت به‌ڵكو ته‌نها چالاكی ده‌دات به‌ بابه‌ته‌كان مه‌به‌ست له‌وه‌ش بۆ نموونه‌ هه‌ر بابه‌تێك ڕاستوخۆ دێته‌ ناو مه‌كۆ ئه‌وه‌ ئیشی ڕۆبۆته‌ ، ئایا هیچ ڕۆبۆتێكت بینیووه‌ بنووسێت !! ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌ ڕۆبۆت ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكات به‌ڵام كێشه‌ی نووسینی هه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ جیهان تا ئێستا به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

ڕۆبۆت تەنیا ئەو ماشینە نییە کە لە شێوازی مرۆڤە و کاری هاوشێوەی مرۆڤیی جێبەجێ بکات.
ئەو ڕۆبۆتەی ئێمەی باسی لێدەکەین، بریتییە لە پرۆگرامێک / سیستەمێک کە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی سپام ڕوو دەکاتە مەکۆکان. ئەوەی کە تۆ لە وێبچن دەیبینیت بە مەبەستی ڕێگرتن لە خۆتۆمارکردنی سپامیی و بابەت نووسینی سپامیی دانراوە.


واتە لە باتی ئەوەی Captcha ی بێمانا دابنێین، ئەوەمان داناوە کە بۆ بەکارهێنەرانی ئێرە گوونجاوترە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

منیش مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ، به‌ڵام نه‌ده‌كرا بنووسن دڵنیابوون له‌ په‌یام ! یان هه‌ر شتێكی تر ! چونكه‌ من پێم وایه‌ ئه‌و جۆره‌ نووسینه‌ كه‌مێك نه‌شیاوه‌ و ناگونجێت مه‌به‌ست له‌ سه‌لماندنی مرۆڤایه‌تی چیه‌ ! ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ ووته‌ی ناو كتێبه‌ چۆن بڵێین فه‌لسه‌فه‌ی ووشك smile  به‌ڵام ئه‌وانه‌ بۆ نووسینی ناو كتێب باشتره‌ نه‌وه‌ك تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی گشتگیری نێت

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

بە پێچەوانەوە، وشەی درووستە و لە شوێنی درووست بەکار هاتووە.

بە هاوکاری ئەو ئامرازە دەسەلمێندرێت کە تۆی بەکارهێنەر/خۆ تۆمارکەر مرۆڤیت. بە واتایەکی دیکە تۆ بۆ مەکۆکان دەسەلمێنێت کە تۆ مرۆڤیت و ڕۆبۆت یان پرۆگرامێک نیت کە سپام بڵاو بکەیتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

ئەوە دێرە ووشەى کە بۆ ئەمە بەکارهاتووە زۆر گونجاوە خۆى ئەمە نێوى درێژکراوەکەیە pun_stop_bots کە ڕێ لە پەیامى سپام ئەگرێت! مەرج نیە کە تەنیا من و تۆ پەیام بنووسین بەڵکو سپامیش ئەو کارە ئەکات!

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

دیاره‌ من تێنه‌گه‌یشتووم له‌و كاره‌ ، ده‌ست خۆش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانتدا

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

ئەوە دێرە ووشەى کە بۆ ئەمە بەکارهاتووە زۆر گونجاوە خۆى ئەمە نێوى درێژکراوەکەیە pun_stop_bots کە ڕێ لە پەیامى سپام ئەگرێت! مەرج نیە کە تەنیا من و تۆ پەیام بنووسین بەڵکو سپامیش ئەو کارە ئەکات!

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

پێموابێ زۆر گونجاوە و رێگریە لە سپامەکان ..!

بە بچوکی بیربکەوە ...!!!

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

به‌ڵێ به‌ڕێزم سه‌لماندنی مرۆڤایه‌تی به‌ ئه‌وه‌ به‌سووده‌ له‌كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر سایت یان یانه‌ ئه‌وا هێڕشه‌كان ڕاده‌گرێت چوونكه‌ به‌رنامه‌كانی هێرشكردنه‌ سه‌ر سایته‌كان ناتوانن ئه‌و وێنه‌یه‌ بخوێننه‌وه‌و ته‌رجه‌مه‌ی بكه‌ن و به‌كاری بهێنن.شتێكی زۆر پێویسته‌

به‌ڕاستی بێزاربووم له‌م هه‌موو ناكه‌س به‌جێ كوردانه‌،یه‌ك پیتی خۆیان لا به‌ هه‌زار وشه‌ی خه‌ڵكه‌.
چه‌ناڵه‌كه‌م له‌ یوتوب  https://www.youtube.com/user/IbrahimMahmodR

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

براكه‌م سه‌لماندنی مرۆڤایه‌تی مه‌به‌ستی له‌شێت و رۆبۆت  ئه‌و شتانه‌ نیه‌    وه‌كو هاوریان گوتیان سپام ده‌توانیت په‌یام بنوسیت بابه‌ت دابنێت به‌لام   ناتوانیت له‌و سه‌لمانده‌ ده‌ربازبیت بۆیه‌ مه‌به‌ست له‌سه‌لماندنی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌مرۆڤ ئه‌و په‌یامه‌ی نوسیوه‌ یاخود سپام ئه‌گه‌ر سپام بیت ناتوانیت ولامی پرسیاره‌كه‌ بداته‌وه‌

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

هاوڕێیان زۆرتان وت سپام دەکرێت یەکێکتان بە جوانی پێناسەی بکات؟

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

سپام، (بە ئینگلیسی:Spam) بە مانای بروسکەیەکی ئەلکترۆنییە کە بێ ڕەزامەندی و داواکاری ھەستێن و بۆ کەسانێکی زۆر دەنێردرێ.
سپمەر، کەسێکە کە خۆی تۆمار دەکات لە ماڵپەڕ کۆمینێت دەنوسێت لە مەکۆش بابەت بڵاو دەکاتەوە. KING SPAM کە ئێستا دەستگیر کراوە بە گەورەترین سپمەر دادەنرێت لە جیھان کە بە ھۆی پرۆگرامێکی تایبەت بە خۆی کژاری سپامی دەکرد و پرۆگرامەکانی ئێستا دژە سپامیان بۆ دانراوە بە دانانی کۆدی پارێزگاری.

http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%85

زۆرتر لە بارەیەوە
http://en.wikipedia.org/wiki/Spamming

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: بۆچی وێبچین ئه‌مه‌ی نووسی !

دەستت خۆشبیت سوپاس بۆ وەڵامەکەت