بابه‌ت: هەواڵنێری وێبچن

سڵاو هاوڕێیان،

ماوەیەکی زۆرە بە هیوای ئەوە بووم ئەم بابەتە بنووسم، بەڵام تا ئێستا دواکەوت. دووبارە کاتی هاتووەتەوە و پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە بگاتە ئەنجام.

هۆکاری ئەم هەنگاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەمانەوێت لە ماڵپەڕی وێبچن هەواڵی ئای‌تی بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بەردەوام بڵاو بکەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کوردۆید بە هەمان شێوە زیندوو بکرێتەوە.

هەواڵنێری وێبچن چییە؟
هەواڵنێری وێبچن ئامرازێکە کە هەواڵنووسێک بەکاری دەبات بۆ نووسینی هەواڵەکانی، وەرگێڕانی هەواڵەکانی. بۆ نموونە کاتێک وەک وەرگێڕ سەردانی پەڕەی هەواڵنێری وێبچن بکەیت هەموو ڕۆژێک کۆمەڵێک هەواڵ دانراون کە دەمانەوێت وەربگێڕدرێن بۆ بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕی وێبچن. ئەو هەواڵانە ئێمە دەستنیشانیان دەکەین.

هەموو هەواڵێک نرخێکی هەیە بۆ وەرگێڕان، نرخی وەرگێڕانی هەواڵەکان بەپێی گرینگیی هەواڵەکە دیاری دەکرێت، بۆ نموونە ئەگەر هەواڵێک نرخی وەرگێڕانی ٥٠ سەنت بێت، تۆی وەرگێڕ پاش تەواوکردنی وەرگێڕانەکەت ٥٠ بەدەست دەهێنیت و هەموو ئەو زانیارییانە لە ژێر هەژمارەکەت لە هەواڵنێری وێبچن کۆ دەبنەوە.

بە واتایەکی تر، کاری وەرگێڕانی هەواڵەکان لە وێبچن خۆبەخشانە نییە، ئەو ئەندامەی کە هەواڵ وەردەگێڕێت لە بەرانبەر کات و ماندووبوونی ئەو نرخەی هەواڵی دەدرێتێ.

سیستەمەکە سادەیە و بە شێوەیەک داڕێژراوە کە هەموو وەرگێڕێک شانسی خۆی هەیە ئەو هەواڵە هەڵبژێرێت کە دەتوانێت/دەیەوێت وەریبگێڕێت.

ئەو بڕە پارەیەی کە کۆی دەکەیتەوە لە ئەنجامی وەرگێڕانەکانت، کۆتایی هەموو مانگێک لە ڕێی PayPal ـەوە دەنێردرێنە هەژمارەکەت لە PayPal.

مەرجەکانی بوون بە وەرگێڕ،

  • دەبێت توانای وەرگێڕانت هەبێت لە زمانی ئینگلیزییەوە، وەرگێڕانی وشە بە وشەمان ناوێت، بەڵکوو وەرگێڕانێک کە واتای گشتیی هەواڵە بنەڕەتییەکە بگەیەنێت.

  • مەرجە توانای نووسینی بێ کێشەت هەبێت بە زمانی کوردی سۆرانی لەگەڵ کەمترین هەڵەی ڕێزمانی، هەروەها پەیڕەوی لە ڕێنوێنییەکانی ڕێنووسی یەکگرتووی زمانی کوردی (زانستپەروەرانی کورد) بکەیت. (دواتر زانیاری زۆرترت بە دەست دەگات).

  • دەبێت هەژماری PayPal ـت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت پارەی وەرگێڕانەکانت وەربگریت، تکایە مەپرسە بۆ شێوازی دیکە، تەنیا PayPal کار پێدەکەین.

  • دەبێت لە وێبچن هەژمارت هەبێت. بە هەمان هەژمارەوە سیستەمی هەواڵنێری دەکەیتەوە و وەرگێڕانەکانت جێبەجێ دەکەیت.

  • لە کاتی وەرگێڕان دا پێویستت بە کۆد نووسین نابێت و دەبێت پەیڕەوی لە ئەو خاڵانەی وەرگێڕان بکەیت کە دواتر بە ئیمەیل بۆت دەنێرین ئەگەر توانای وەرگێڕانت هەبوو.

چۆن دەست پێبکەم؟
تکایە سەردانی پەڕەی پەیوەندی وێبچن بکە http://www.webchin.org/index.php?besh=peywendi و پەیامێکمان بۆ بنووسە کە دەتەوێت ببیت بە وەرگێڕ. بنووسە کە لە وێبچن چ ناوێکت هەیە.

دواتر لە وەڵامی ئیمەیل دا زانیاری زۆرترتان پێدەگات.
تا ڕێکەوتی ٢٠١٤/١١/٢٦ دەتوانیت داواکاریی بوون بە وەرگێڕ بنێریت.

تکایە ئەگەر هەر پرسیارێک هەبوو لە ئەم بابەتە بینووسە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

بە سەرکەوتویی انشاءللە کارێکی جوانە
بەس لەوە تێنەگەیشتم مەبەستت ئەوەیە ئێمە دەتوانین لە هەر ماڵپەڕێکی ئای تی بابەت وەرگێڕین بۆ کوردی؟ یان ئەو ماڵپەڕانەی ئێوە دەست نیشانی دەکەن!

COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

ده‌ستتان خۆش كارێكی زۆر باشه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ زووتر كرابا،
كاك ئاسۆ من كه‌ په‌یپه‌ڵم نیه‌ ، به‌ڵام بێ به‌رامبه‌ر بیكه‌م كێشه‌یه‌ك ده‌بێت؟

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

تەمەن نووسی:

بە سەرکەوتویی انشاءللە کارێکی جوانە
بەس لەوە تێنەگەیشتم مەبەستت ئەوەیە ئێمە دەتوانین لە هەر ماڵپەڕێکی ئای تی بابەت وەرگێڕین بۆ کوردی؟ یان ئەو ماڵپەڕانەی ئێوە دەست نیشانی دەکەن!

نەخێر کاک تەمەن، کاتێک پەڕەی هەواڵنێری وێبچن بکەیتەوە لە بەشی هەواڵەکان کۆمەڵێک هەواڵ هەن (کە بە بەردەوامیی نوێ دەکرێنەوە و هەر هەواڵێک کە لە ٢٤ کاتژمێر کۆنتر بێت بۆ خۆی لە لیستەکە نامێنێت)، تۆ وەک وەرگێڕ لە ئەو هەواڵانە هەڵدەبژێریت بۆ وەرگێڕان، بەڵام بۆ خۆت بڕیار دەدەیت کە چ هەواڵێک وەردەگێڕیت.

https://www.webchinupload.com/f/2014-11/2751705912c5163feea31b82ce32cbfd.png

کە هەواڵێکت هەڵبژارد بۆ وەرگێڕان، دەچێتە نێو بەشی هەواڵەکانم، (دەتوانیت تەنیا یەک هەواڵت هەبێت بۆ وەرگێڕان، هەر کاتێک ئەو وەرگێڕانەت تەواو کرد، دەتوانیت هەواڵی دیکە هەڵبژێریت).

https://www.webchinupload.com/f/2014-11 … db4493.png
ئەگەر لە وەرگێڕانی ئەو هەواڵە پەشیمان بیتەوە، دەتوانیت ئازادی بکەیت و هەواڵێکی دیکە هەڵبژێریت.

کە هەواڵەکەت وەرگێڕا و ناردت، دەچێتە لیستەی هەواڵە وەرگێڕاوەکانت و لەوێش دا دەبینیت کە چەندە پارەت کۆکردوەتەوە،

https://www.webchinupload.com/f/2014-11/fa0daec645a67d79addba69cb1898854.png

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

IMPERATOR10 نووسی:

ده‌ستتان خۆش كارێكی زۆر باشه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ زووتر كرابا،
كاك ئاسۆ من كه‌ په‌یپه‌ڵم نیه‌ ، به‌ڵام بێ به‌رامبه‌ر بیكه‌م كێشه‌یه‌ك ده‌بێت؟

بێگومان دەتوانیت، بەڵام پێویستە ئەو ئیمەیلە بنێریت چوونکە هەر هەمان سیستەم بەکار دەبەیت دواتر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

دەستان خۆش شتێکى زۆر باشە
بەڵام نرخى وەرگێرانەکە کەمە بۆنمونە بابەتێکى 50 دێڕى ئینگلیزى بە 10 سەنت زۆر کەمە
سەرکەوتووبن

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

mhamad.rebaz نووسی:

دەستان خۆش شتێکى زۆر باشە
بەڵام نرخى وەرگێرانەکە کەمە بۆنمونە بابەتێکى 50 دێڕى ئینگلیزى بە 10 سەنت زۆر کەمە
سەرکەوتووبن

ئەو نرخانە نموونەیین، درێژیی یان کورتیی هەواڵەکە نرخ دیاری ناکات، بەڵکوو گرینگیی هەواڵەکە گرینگترە. لەوانەیە هەواڵ هەبێت تەنیا ٥ دێڕ بێت و نرخی ٢٠ سەنت بێت و هەواڵی تر هەبێت ٢٠ دێڕ بێت نرخی ١٠ سەنت بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

سڵاو،
دەستخۆش بۆ ئەو پرۆژەیە، دیارە لە ڕابردوودا زۆر لەسەری دواوین، ئەوەی گرفت بێ بەلای ئەو پرۆژەیەوە، کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەیەتی لە لایەن ماڵپەڕ و بڵاوکراوەکانی ترەوە بێ گوێدانە مافی وێبچن و وەرگێڕ و نووسەری هەواڵەکەش. ئینجا ئایا بۆ ئەو خاڵە چی بڕیار دراوە؟ وە ئایا وەرگێڕ مافی ئەوەی دەبێت بابەتە وەرگێڕراوەکانی لە شوێنی تر دابنێتەوە؟؟

سوپاس و ڕێزم

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

کاک ئاراس لە نامیلکەیەکی چەند خاڵییدا هەموو ئەوانە ڕوون کراونەتەوە و دەنێردرێن بۆ وەرگێڕ پێش چالاک کردنی هەژمارەکەی کە دەبێت پەسەندیان بکات.

دیارە ناتوانین ڕێگە لە Copy & Paste بگرین، ئەوە هەر ڕوودەدات، گرینگ ئەوەیە ئێمە ئەو هەڵەیە نەکەین.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

شتێكی باشه‌ ، سه‌ركه‌ووتوبن .

به‌لام به‌ بروای من واباشتره‌ جگه‌ له‌ په‌یپاڵ كارتی مۆبایل دابنێن ، چوونكه‌ له‌ كوردستان زۆر په‌یپاڵ به‌كارنابه‌ن .

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

دەستتان خۆش بێت بەرێز کاک ئاسۆ، پرۆژەیەکی زۆر چاکە،
1.  من بە شتێکی چاکی نابینم کە وەرگێڕانی بابەت = بکەین بە پارە، بەراستی دەبێت ئێمەی کورد هەموو هەولێکمان بۆ پێشخستنی تەکنەلۆژیا بێت لە ولاتەکەمان و خۆبەخشانە و دەست لە ناو دەست بۆ کاری باشتر،و  چۆنیەتی دروست بەکارهێنان و شارەزابوون لە واتای دروستی تەکنەلۆژیا.
2. دەبووایە پرۆژەیەکی وا بە ئەنجام بگەیێنرێت کە داهێنان بکرێت لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری، راستە بابەت تا رادەیەک لە رووی زانیاریەوە سود بەخشە بۆ بەکاربەر ، بەلام ئێمەی کورد لەم کاتەدا پێویستی زیاترمان بە داهێنانە، چونکە تەنها وەرگێرانی بابەت بەس نیە .

خۆش بژین .

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

ئه‌مه‌ هه‌وڵێکی باشه‌، هه‌م بۆ چالاککردنی وێبچین و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی، وه‌ هه‌روه‌ها پێشکه‌شکردنی هه‌واڵ و زانیاری پوخت و درووست. له‌ هه‌رشوێنێکدا که‌ کارکردن به‌ خۆبه‌خشانه‌ بوو، کاری باش و خراپ تێکه‌ڵ ده‌بن، زۆرجاریش ناپرۆفیشناڵی به‌ ئیشه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌ون. به‌ڵام ئه‌م شێوازی پاداشتکردنه ئه‌توانێت ڕێگری بکات له‌ ئیشی کرچ و کاڵ، ئه‌وکات داخوازییه‌کان له‌سه‌ر که‌سی وه‌رگێڕ یان نووسه‌ر زیاتر ده‌بن و چاوه‌ڕێی ئیشی باشتری لێده‌کرێت. من له‌ ساڵانی ( هه‌موو بۆ کوردان ) ه وه ئاگاداری کار و چالاکییه‌کانتانم، ئه‌توانم بڵێم ئه‌م هه‌وڵه‌تان شتێکی ناوه‌زه‌ ده‌بێت.
پێشنیاری من بۆ ئێوه:
ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو که‌س بتوانێت خۆی ناونووس بکات و ده‌ستبکات به‌ وه‌رگێڕان، هه‌لێکی باشه‌، ده‌کرێت هه‌ر یه‌کێک تواناکانی خۆی تاقیبکاته‌وه، به‌ڵام دوواتر ده‌سته‌یه‌کی وه‌رگێڕان هه‌ڵبژێرن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌تان پێداوه، با ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ( جا ئیتر چه‌ند که‌س ده‌بن به‌ڵام دیاریکراوبن) هه‌واڵه‌کان داڕێژن. ئه‌مه‌ چه‌ند سودێکی هه‌یه‌، یه‌کێک له‌وان تایبه‌تمه‌ندیدان به‌و شێوه‌ نووسین و ئاخاوتنه‌ی که‌ وێبچین ده‌یه‌وێت په‌یڕه‌وی لێبکات، ئه‌مه‌ واده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واڵێکی وێبچین کۆپی په‌یست کرا، که‌سی خوێنه‌ر به‌ شێوازی داڕشتن و نووسینه‌که‌ی بتوانێت شک و گوومانی بۆ وێبچین بچێت.

ئه‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ش بکه‌م، که‌ ئایا وێبچین له‌م نێوانه‌دا چ سوود و قازانجێک ده‌کات؟ وه‌ ئه‌گه‌ر سوود و قازانجیشی هه‌بێت، ده‌بێت به‌ حه‌قێکی ڕه‌وا بۆ وێبچین بدینرێت!

سه‌رکه‌وتووبن

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

وەک سوودی ئابووری، هیچ.

ئەو پارەیەی کە لە ئەم پەیوەندییەدا خەرج دەکرێت بودجەیەکی دیاریکراوە کە لە ماڵپەڕێکی دیکەوە سەرچاوە دەگرێت و بەشێکی دیاریکراوە بۆ ئەو کارەی وەرگێڕان و بەشێکی دیکەی بۆ دابینکردنی سێرڤەر. بە هۆکاری ئەوەی کە لە وێبچن ڕێکلام بڵاو ناکەینەوە، هیچ داهاتێکی ئابووری نابێت.

بەڵام سوودی گەورە و مەبەست ئەوەیە کە هەواڵ بە شێوەیەکی درووست بڵاو بکرێتەوە و ئەو خوێنەرانەی کە خولیای هەواڵی ئای‌تین بە شێوەیەکی ڕۆژانە بتوانن پشت ببەستن بە وێبچن و کوردۆید بۆ ئەو مەبەستە. لە ڕاستیدا دواتر کار ئاسانی دەکەین کە دانانەوەی هەواڵەکان لە ماڵپەڕی دیکە ئاسان بێت، بۆ نموونە وەک RSS Feed، یان دانانی Widget بۆ CMS ـەکانی وەک WordPress و هتد... جا تەنیا بە هۆکاری ئەوەی کە وێبچن پارە لە ئەو بوارە خەرج دەکات ئەوە ناگەیەنێت کە داخراو دەبێت. وەک ئاماژەت پێدانی ئەو پارەیە زۆرتر بۆ بڕیاردانە لەوەی هەواڵەکان چۆن وەربگێڕدرێن و ئەنجامەکان تا بکرێن بەپێی مەرجەکانی وەرگێڕانی وێبچن بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

سڵاو،
گەر خۆمان پەیپالمان نەبێت، ئایا دەکرێت لەرێی پەیپالی کەسی دیکەوە بەشداربین ؟
چونکە Paypal گەر بە کریدت کارد چالاک نەکرابێت وەک بزانم پارەی بۆبێت کێشە دروستدەکات دەوەستێت ؟

سوپاست.

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌كه‌م كاك ئاسۆ بۆ ئه‌و كاره‌ت شتی له‌و چه‌شنه‌ پێویست بوو بۆ ئێمه‌ له‌ ئێستا گرووپێكی ئه‌وتۆ نیه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كان به‌ تێر و ته‌سه‌لی و ڕۆژانه‌ وه‌ربگێڕدرێن ، جگه‌ له‌ گرووپێكی وه‌ك ئایتیگرووپ به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌و پڕۆفیشناڵه‌ نین به‌ هیوام ئێوه‌ بچینه‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌وه‌

بژین

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

كاك ئاسؤ  جؤن باي بةل دابنيم؟

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

ده‌ ستت خۆش  سه‌ركه‌و توو بيت

وه‌ڵام: هەواڵنێری وێبچن

ده‌ستت خۆشبێن به‌ڕاستی كارێكی به‌سووده‌