وهڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)
فەرموو ئەوە فۆنتی ڕوداو
مەکۆکانی وێبچن » Joomla » پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
فەرموو ئەوە فۆنتی ڕوداو
فەرموو ئەوە فۆنتی ڕوداو و فۆنتی ادوب ئەرەبیک جوانن و باش دەبێت کە بتوانن زیادیان بکەن
بەڕێز نەڤا!
من وەك خۆم ئەو داواکاریەی تۆم لە بەڕێوەبەرایەتی وێبچن بەرزکردەوە، هەرکات وێبچن فۆنتی ناوبراوی زیادکرد لەنێو لیستی ڕاژەی فۆنتەکانی وێبچن ئەوە منیش بە دڵنیاییەوە لە وەشانی داهاتووی پیوەکراوەکان زیادی دەکەم.
بەڵام تۆش دەتوانی سەبارەت بە فۆنتی ڕووداو هەوڵ بدەی بۆ دۆزینەوەی فۆنتە فەرمیەکە، چونکە ئێمە و چەندین ماڵپەڕی تر گومانمان وایە کە فۆنتەکە لە بنەڕەتدا عەرەبیە، جا ئەگەر بەڕێزتان هەوڵبدەن بە شێوە عەرەبیەکەی بیدۆزنەوە ئەوە ئەوکات ئاسانترە بۆ ئێمە کە لەسەر ڕاژەی وێبچن لە لیستی فۆنتەکان زیادی بکەین.
فۆنتی ڕووداو مافی لەبەرگیراوە بۆ ئەو ماڵپەڕە http://brandcentral.me
هەر فۆنتێکی کوردی بێ کێشە هەیە بە مەرجێک کە مافی پارێزراو نەبێت (کە ١٠٠% کورد لە سفرەوە دایڕشتبێت)، دەتوانین دایبنێین.
فۆنتی ڕووداو ئەوەندەی من بیبینم مافی پارێزراوە و ئەوەش بۆ ئێمە نابێت بڵاوی بکەینەوە بەبێ ڕەزامەندی خۆیان،
بۆ فۆنتەکانی دیکە، سەیریان دەکەم و ئەگەر کێشەی Copy Right ـیان نەبوو، بڵاویان دەکەینەوە.
دەستەکانت خۆش بێ زۆر بەسودە
سڵاو بەڕێزان
ئەگەر بە ئەرک نەبێت و دەتوانن ئەو فۆنتانەش زیاد بکەن فۆنتی زۆر جوانی تێدایە.
http://on.be.net/1Okkijh
dastakanw xosh bardawam ba
سڵاو بەڕێزان
ئەرێ ناکرێ فۆنتی کاناڵی ئێن ئارتی بە فۆنتەکانەوە زیاد بکەن؟
فۆنتەکانتان زۆر درەنگ درەنگ نوێ دەکەنەوە.
ئەرێ ناکرێ فۆنتی کاناڵی ئێن ئارتی بە فۆنتەکانەوە زیاد بکەن؟
فۆنتێک کە مافی پارێزراو بێت لە لیستەکە زیادی ناکەین.
ئەو فۆنتانە لە زۆربەی زۆری ماڵپەڕەکان بەکار هاتوون و تایبەت بە کاناڵێک یا ماڵپەڕێک نین کە مافیان بۆ ئەوان پارێزراو بێ
سەیری دەکەم و داواکاریش دەنێرم بۆ کەناڵەکە، بزانین چۆن دەبێت.
سڵاو بەڕێزان
ئەرێ ئەو فۆنتانەتان هەر نوێ نەکردەوە ئەو هەموو فۆنتە شازە پەیدا بووە کەچی ئێوە زیادیان ناکەن.تکایە زۆرمان پێویستی پێیانە هەنگاوێک بۆ نوێکاری هەڵبێنن.
نموونەی فۆنتی جوان کە لەزۆربەی سایتەکاندا بەکار هاتووە و لەسەر کەس تۆمار نەکراوە لەو لینکەدایە
http://www.nrttv.com/NRT2/default.aspx
وا دیارە زۆر زوو تەماشای داواکاری بینەران دەکەن و وەڵامیان دەدەنەوە.تکایە فۆرنتەکانتان نوێ بکەنەوە.
فۆنتێک کە مافی پارێزراو بێت بۆ لایەنێکی دیاریکراو بە شێوەیەکی درووست، ئێمە بەبێ ئیزن بڵاوی ناکەینەوە.
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » Joomla » پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)