بابه‌ت: samsung galaxy tab 3 كێشەی خاوی

Sillaw mn samsung tab 3m haya ja zor xawa, xawyaka bam shewayaya, bonmuna katek barnamayak download akai  ka install abet mn dast anem ba dugmay return bo away bgaretawa sar shashaka lawya zor jar 4 chrkay pe ache!
Ja mn bakarhenary applem la apple baw shewazanya, aya ama shteki asayea bo android yan bo tab3 yan keshay haya?

Keshayaky trish zor drang shahn abet, balam shahinakay xoy nya, abe awa keshaka bet??

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: samsung galaxy tab 3 كێشەی خاوی

هەروا دەبێت، تۆ ناتوانیت تابلێتێک لەگەڵ ئایپاد بەراورد بکەیت کە نرخەکەی ٣٠٪ ی نرخی ئایپادە.

سامسۆنگ گالاکسی تاب ٣ زۆرتر بۆ منداڵان گوونجاوە کە یاری لەسەر بکەن.

لە لایەکی دیکەشەوە، Apple خۆی سیستەمەکەی درووست دەکات لەگەڵ هەموو بەشەکانی Hardware و زۆر بە باشی لەگەڵ یەکتر دەیگوونجێنن.
بەڵام سامسۆنگ کە ئەندرۆید بەکار دەبات، سیستەمی خۆت نییە و ناتوانێت وەک Apple ١٠٠٪ کۆنترۆڵی بەسەر هەموو لایەنەکانیدا هەبێت.

Galaxy Tab 3 قەبارەی Memory ـەکەی ١ گیگابایتە، کە هەر زۆر کەمە، تابلێتی ئەندرۆید لە ٣ گیگابایت کەمتری هەبوو، بەکەڵک نایەت، چوونکە ئەندرۆید بۆ خۆی لە VM دا کار دەکات و هەر ئەوە بۆ خۆی بەبێ بەکاربردنی هیچ App ـێک وادەکات کە بەشێک لە Memory ـەکە لە سەرەتاوە داگیرکراوە.

وردە هۆکاری دیکە زۆر هەیە، من بۆ خۆم iPad و Android Tablet ـم هەیە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە گرانترین Tablet ـەکانی ئەندرۆید پاش خاوێن کردن و سووک کردن، ناتوانن وەک ئایپاد خاوێن و خێرا کار بکەن، ئەگەر تابلێتێکت دەوێت کە کارت بۆ جێبەجێ بکات iPad Air یان نوێتر بکڕە و سەرئێشە درووست مەکە بۆ خۆت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: samsung galaxy tab 3 كێشەی خاوی

Destxosh kak aso, i pad air ishm haya labar awaya jyawazym krdwa ka zooor xawa aw tab 3 ya
Dwbara swpas

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: samsung galaxy tab 3 كێشەی خاوی

منیش سامسونگ تاب 3 هه‌یه‌ هیچ به‌كاری نابه‌م داومه‌ به‌ برا بچووكه‌كه‌م بۆ یاری منداڵان به‌ كاری بێنی و چونكه‌ ڕامی زۆر كه‌مه‌ و نرخیشی كه‌متره‌ به‌ چاو ئه‌پڵ زۆر خاوه‌ سامسونگ هه‌موو ساڵیك كه‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كان ده‌خاته‌ بازار مۆبایلی هه‌یه‌ تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رزه‌ و خێرایه‌ بۆ نموونه‌ من گالاكسی 6edge+ هه‌یه‌ ڕامی 4 گێگایه‌ و چوار ئه‌وه‌نده‌ی ڕامی تاب 3 ئه‌و تابلێت و مۆبایلانه‌ی كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان مام ناوه‌نده‌ سامسۆنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ درووستده‌كا كه‌ توانای كڕینی ئه‌و مۆبایلانه‌وتابلێتانه‌ی نییه‌ كه‌ نرخی زۆره‌

سه‌باره‌ت به‌ شه‌حنیش به‌ڵێ كاریگه‌ری هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هی خۆی نه‌بێ به‌ تایبه‌تی ئه‌و شه‌حنانه‌ی كه‌ fast chargeه‌ زۆر كه‌م ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ مۆبایل و تابلێته‌ كۆنه‌كان كه‌ نوێ نین


منیش 3 پرسیارم هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی سامسۆنگ
1-سامسۆنگ كه‌ ساڵانه‌ هه‌ندێك جۆر مۆبایل و تابلێت درووست ده‌كات كه‌ تایبه‌تمه‌ندییان به‌رز نییه‌ ئایا ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆی ناوزراندنی به‌وه‌ی كه‌ زۆر خاوه‌و كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌ كامێرا و وه‌رگرتنی وای فای به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌پڵ كه‌ هیچ جۆره‌ مۆبایل درووستناكات كه‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رز نه‌بێ؟

2-بۆ سامسۆنگ ساڵانه‌ رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر مۆبایل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌؟\

3- كاتی ئه‌وه‌ نییه‌ سامسۆنگ سیسته‌می تایبه‌ت به‌ خۆی درووستبكات هاوشێوه‌ی ئه‌پڵ و ویندۆس فۆن

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

وه‌ڵام: samsung galaxy tab 3 كێشەی خاوی

دەست خۆش کاک عەلی، بێگومان منیش بێ ئەوەی سەیری ئەو تایبەتمەندیانە بکەم کڕیومە بە دەسی ٢، جا لەبەر ئەوە بیفرۆشمەوە باشترێکە،
سوپاس.

بێگومان ئەم جۆرە تابلێتانە کڕیارێکی زۆری هەیە، بەتایبەت لەو شوێنانەی کە ئابووریان کەمە، ڕێژەیەکی زۆر مۆبایل ئەخاتە بازاڕەوە ساڵانە ئەمە شتێکە بوە بە ڕۆتین ئەپڵیش وایە، هەردوویکیان ساڵی دو مۆبایل یان سیان ئەخەنە بازاڕەوە و بە بۆچوونی من زیاتر هۆکاری ماددیە، پێم باشە ئەندرۆید پەرەی زیاتری پێبدرێت و زیاتر Reliability w smooth بکرێت و bug w crashی کەم بکرێتەوە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.