منیش سامسونگ تاب 3 هه‌یه هیچ به‌كاری نابه‌م داومه به برا بچووكه‌كه‌م بۆ یاری منداڵان به كاری بێنی و چونكه ڕامی زۆر كه‌مه و نرخیشی كه‌متره به چاو ئه‌پڵ زۆر خاوه سامسونگ هه‌موو ساڵیك كه مۆبایله نوێیه‌كان ده‌خاته بازار مۆبایلی هه‌یه تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رزه و خێرایه بۆ نموونه من گالاكسی 6edge+ هه‌یه ڕامی 4 گێگایه و چوار ئه‌وه‌نده‌ی ڕامی تاب 3 ئه‌و تابلێت و مۆبایلانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان مام ناوه‌نده سامسۆنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه درووستدهكا كه توانای كڕینی ئه‌و مۆبایلانهوتابلێتانهی نییه كه نرخی زۆره
سه‌باره‌ت به شه‌حنیش به‌ڵێ كاریگه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر هی خۆی نه‌بێ به تایبه‌تی ئه‌و شه‌حنانه‌ی كه fast chargeه زۆر كه‌م ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ مۆبایل و تابلێته كۆنه‌كان كه نوێ نین
منیش 3 پرسیارم هه‌یه ده‌رباره‌ی سامسۆنگ
1-سامسۆنگ كه ساڵانه هه‌ندێك جۆر مۆبایل و تابلێت درووست ده‌كات كه تایبه‌تمه‌ندییان به‌رز نییه ئایا ئه‌وه نابێته هۆی ناوزراندنی به‌وه‌ی كه زۆر خاوه‌و كێشه‌ی هه‌یه له كامێرا و وه‌رگرتنی وای فای به پێچه‌وانه‌ی ئه‌پڵ كه هیچ جۆره مۆبایل درووستناكات كه تایبه‌تمه‌ندی به‌رز نه‌بێ؟
2-بۆ سامسۆنگ ساڵانه رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر مۆبایل ده‌خاته بازاڕه‌وه؟\
3- كاتی ئه‌وه نییه سامسۆنگ سیسته‌می تایبه‌ت به خۆی درووستبكات هاوشێوه‌ی ئه‌پڵ و ویندۆس فۆن
ئێسته بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه جێم
من كه رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م