بابه‌ت: کیشەیەک لە IMElـى iphone

سلاو ، iphone یکم لەبەر دەستە لە خۆیەوە شەبەکەى نەما ئیستا سەیریشم کرد IMEl تێدا نەماوە ئایە بەهۆى IMEl شەبەکەشى نەماوە ؟ وە چارەسەرى چى یە ؟

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

وێنەیەکی About بگرە و دایبنێ، بزانین ئەو شوێنەی IMEI و Firmware ی تێدا نووسراوە چۆنە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

وەلا کاک ئاسۆ IMEI لە لیستەکەدا هەر نەماوە modem Firmware  لەتەنیشتى سپى یە واتا هیچ وەشانیکى لەسەر نەماوە ، تیگەیشتى یان رەسمیکى هەر بگرم ؟

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

کەواتە باشتر وایە Restore ـێکی تەواوی بکەیت.

ئەگەر ئایفۆنەکە جەیلبرەیک کراوە، لەوانەیە پەیوەندی بە ئەوەوە هەبێت و جەیلبرەیک کردن شتی وای لێ دەبێتەوە.

دیارە ئەم پرۆسەیە هەموو شتێکی نێو تەلەفۆنەکەت دەسڕێتەوە بە جەیلبرەیکیشەوە.

دەبێت نوێترین وەشانی iTunes ـت هەبێت.
تەلەفۆنەکەت پەیوەست بکە.
کرتە لە Restore iPhone بکە.

دەبێت ئەو شێوازە بێت، Reset کردنی تەلەفۆنەکە لە نێوخۆیەوە، هەمان ئەنجامی نابێت. دەتوانیت Reset کردنی تەلەفۆنەکە خۆی تاقی بکەیتەوە لە پێشدا بەڵام بەئەوەی من لێی ئاگادار بم، زۆر کەم کات چارەسەری ئەو کێشانە دەکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

ئاسۆ نادری نووسی:

زۆر باشە بەس کاک ئاسۆ کئەو شەبەکە بڕانەش کە شەبەکەى نەما کیشەکە هەر IMEI  ؟ جەیلبرەیک نى یە ، ئەو هۆکارە چى یە کتوپر واى لى هاتوە ؟
سوپاس بۆ هاوکاریت

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

تەلەفۆنێک کە IMEI نەبێت ناتوانێت ڕایەڵە/شەبەکەی کۆمپانیای تەلەفۆن وەربگرێت. چوونکە کۆمپانیاکانی هێڵ پێویستیان بە IMEI هەیە بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا ڕێگەت بدەن ببیتە بەشێک لە تۆڕەکەیان.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

تەلەفۆنێک کە IMEI نەبێت ناتوانێت ڕایەڵە/شەبەکەی کۆمپانیای تەلەفۆن وەربگرێت. چوونکە کۆمپانیاکانی هێڵ پێویستیان بە IMEI هەیە بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا ڕێگەت بدەن ببیتە بەشێک لە تۆڕەکەیان.

ئه‌م قسه‌یه‌ی كاك ئاسۆ دروسته‌، IMEI ئه‌توانیت وه‌ك MAC Address بیهێنیته‌ پێش چاوت، هه‌ر ئامێرێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له‌ تۆڕێك وه‌ك كۆمپیوته‌ر و مۆبایلی هۆشمه‌ند له‌ لان كارتی وایه‌لێسه‌كه‌ ناونیشانی ماك هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌توانێت به‌شێك بێت له‌ تۆڕه‌كه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ماك ناونیشانی ئای پی یش وه‌ره‌گرێت، ئه‌م كێشه‌ی به‌ڕێزت سۆفتوێرییه‌ چونكه‌ IMEI ناتوانرێت بسردرێته‌وه‌ یان لاببرێت چونكه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ جیهاندا دووباره‌ بوونه‌وه‌ی نابێت هه‌بێت خاوه‌ندارێتی تاكه‌كه‌سێكه‌، كێشه‌كه‌ی تۆ په‌یوه‌ند به‌ سۆفتوێره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ناهێڵێت IMEI به‌رده‌ست بێت بۆ به‌شداری كردن له‌ تۆڕه‌كه‌، ئه‌گینا خودی IMEI هه‌رگیز ناسردرێته‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

ئاسۆ نادری نووسی:

کەواتە باشتر وایە Restore ـێکی تەواوی بکەیت.

ئەگەر ئایفۆنەکە جەیلبرەیک کراوە، لەوانەیە پەیوەندی بە ئەوەوە هەبێت و جەیلبرەیک کردن شتی وای لێ دەبێتەوە.

دیارە ئەم پرۆسەیە هەموو شتێکی نێو تەلەفۆنەکەت دەسڕێتەوە بە جەیلبرەیکیشەوە.

دەبێت نوێترین وەشانی iTunes ـت هەبێت.
تەلەفۆنەکەت پەیوەست بکە.
کرتە لە Restore iPhone بکە.

دەبێت ئەو شێوازە بێت، Reset کردنی تەلەفۆنەکە لە نێوخۆیەوە، هەمان ئەنجامی نابێت. دەتوانیت Reset کردنی تەلەفۆنەکە خۆی تاقی بکەیتەوە لە پێشدا بەڵام بەئەوەی من لێی ئاگادار بم، زۆر کەم کات چارەسەری ئەو کێشانە دەکات.

کاک ئاسۆ ئەوەى وتت جێ بەجێم کرد بەڵام تا نیوەى کارەکە بەسەر کەوتووى ئەڕوات و error 50 نیشان ئەدات زانیاریتان هەیە لەسەر ئەو هەڵەیە ؟

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

ئایفۆنەکەت چ مۆدێلێکە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

iphone 4s بەلام لە گۆگل کەمیک گەڕام هیچى وام دەست نەکەوت .

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

بزانە تەلەفۆنەکەت ئاو لێی نەداوە؟ بزانە ئەو خاڵە سوورانەی هەیە یان سپیین؟

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/0b8a941e5378cea802e23ae2059f1c4a.png

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

کاک ئاسۆ سپى یە ، ئاویشى بەر نەکەوتوە .

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

لە هیچ شوێنێک هەڵەی ژمارەی ٥٠ نابینم کە وەڵامێکی ڕوونی هەبێت. بە گشتیی هەڵەکان کە ژمارەکان لە نزیک ٥٠ بێت ئەوە دەگەیەنێت کە کێشەکە پەیوەندی بە Hardware ـەوە هەیە. دیارە چوونکە تەلەفۆنەکە IMEI لە دەست دابوو، گوومانم زۆرتر لە تەلەفۆنەکە هەیە. بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت لە کۆمپیوتەرەکەشت دڵنیا بیت. بۆیە،

١، پۆرتی دیکە تاقی بکەوە.
٢، کێبڵی ئەسڵی ئایفۆن بەکارببە.
٣، کۆمپیوتەری دیکە تاقی بکەوە.
٤، ئەگەر کۆمپیوتەری ماکت لایە، لەسەر ماک هەوڵ بدە Restore ی بکە.
٥، ئەگەر هەر چاک نەبوو، تەلەفۆنەکە ببە لای وەستایەک لە نزیکەوە سەیری بکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

نازانم تا ئیستا توشى ئەو کیشەیە نەبووم منیش ئەمشەو تەنها شوینى شەحنم گۆڕى لە کاتى هەڵبونى یەوە ئەو کیشەیەى بۆ دروست بوە تاکو قۆناقىRestore  Firmware ئەڕوات دواتر ئەنوسریت هەڵەى ٥٠ ئیستا بە کیبلى تر تاقى ئەکەمەوە بزانم هەروایە .

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

تەنها شوینى شەحنم گۆڕى

کاک هێدی شتی وا دەبێت لە سەرەتای بابەتەوە ئاماژەی پێبدەیت، ئەوە وەڵامی کێشەکەتە. چوونکە تۆ هەمان پۆرت بەکار دەبەیت بۆ Restore کردن. هەروەها هەمان پۆرت لەسەر Motherboard پەیوەندی هەیە بە بەشەکانی دیکەوە، ئەگەر ئەو بەشە کێشەی هەبێت واتە کاریگەریی دەبێتە سەر بەشەکانی دیکەش.

جا دانەیکی دیکەی باشتر دابنێ و ئەوەیان خراپە. یان ئەوەیە دەستت بەر Motherboard ی ئایفۆنەکە کەوتووە و Component ـێکی دیکە زیانی پێگەیشتووە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

گەر شوێن شەحنت گۆڕیووە ئەوا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، جا چارەسەر ئەوەیە کە شوێن شەحنێکی سەر موبایلی تری بۆ پەیدا بکەی (بیلادی) ئەوکات ئەگەر هەیە چارەسەر ببێت.

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

ئاسۆ نادری نووسی:

تەنها شوینى شەحنم گۆڕى

کاک هێدی شتی وا دەبێت لە سەرەتای بابەتەوە ئاماژەی پێبدەیت، ئەوە وەڵامی کێشەکەتە. چوونکە تۆ هەمان پۆرت بەکار دەبەیت بۆ Restore کردن. هەروەها هەمان پۆرت لەسەر Motherboard پەیوەندی هەیە بە بەشەکانی دیکەوە، ئەگەر ئەو بەشە کێشەی هەبێت واتە کاریگەریی دەبێتە سەر بەشەکانی دیکەش.

جا دانەیکی دیکەی باشتر دابنێ و ئەوەیان خراپە. یان ئەوەیە دەستت بەر Motherboard ی ئایفۆنەکە کەوتووە و Component ـێکی دیکە زیانی پێگەیشتووە.

کاک ئاسۆ ئاخر ئەمە یەکەم جار نى یە شوین شەحن بگۆرم هیچ کیشەى نەبووە پیشتر بەلام ئەمەیان پیم وابیت کیشە لە Motherboard دروست بوە چونکە زیاتر لە ٢ شوین شەحنم بۆگۆڕى هەروایە دانیکیان هەلەى ١٢ نیشان ئەدات بەلام هەر چاک نەبوو لە ئیستادا لاى وەستایەکى برادەرمە تا سەیرى بکات بزانین لەچى دەر ئەچیت ، سوپاس بۆ پەیامەکانتان .

وه‌ڵام: کیشەیەک لە IMElـى iphone

هیچ کیشەى نەبووە پیشتر

بەڵام ئەوە نابێتە بەڵگە بۆ ئەوەی کە هەموو جارێک دەبێت کار بکات. ئێوە ئەو پارچانەتان لە چینەوە بۆ دێت و ئەوانیش بەپێی نرخی خۆیان کوالیتییان جیاوازییان هەیە. جا هەتا لە Connector ـەکە دڵنیا نەبیت، ناتوانیت بڵێیت هەڵە لە پارچەیەکی تردایە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com