بابهت: کیشەیەک لە IMElـى iphone
سلاو ، iphone یکم لەبەر دەستە لە خۆیەوە شەبەکەى نەما ئیستا سەیریشم کرد IMEl تێدا نەماوە ئایە بەهۆى IMEl شەبەکەشى نەماوە ؟ وە چارەسەرى چى یە ؟
مەکۆکانی وێبچن » مۆبایل و تابلێت » کیشەیەک لە IMElـى iphone
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
سلاو ، iphone یکم لەبەر دەستە لە خۆیەوە شەبەکەى نەما ئیستا سەیریشم کرد IMEl تێدا نەماوە ئایە بەهۆى IMEl شەبەکەشى نەماوە ؟ وە چارەسەرى چى یە ؟
وێنەیەکی About بگرە و دایبنێ، بزانین ئەو شوێنەی IMEI و Firmware ی تێدا نووسراوە چۆنە.
وەلا کاک ئاسۆ IMEI لە لیستەکەدا هەر نەماوە modem Firmware لەتەنیشتى سپى یە واتا هیچ وەشانیکى لەسەر نەماوە ، تیگەیشتى یان رەسمیکى هەر بگرم ؟
کەواتە باشتر وایە Restore ـێکی تەواوی بکەیت.
ئەگەر ئایفۆنەکە جەیلبرەیک کراوە، لەوانەیە پەیوەندی بە ئەوەوە هەبێت و جەیلبرەیک کردن شتی وای لێ دەبێتەوە.
دیارە ئەم پرۆسەیە هەموو شتێکی نێو تەلەفۆنەکەت دەسڕێتەوە بە جەیلبرەیکیشەوە.
دەبێت نوێترین وەشانی iTunes ـت هەبێت.
تەلەفۆنەکەت پەیوەست بکە.
کرتە لە Restore iPhone بکە.
دەبێت ئەو شێوازە بێت، Reset کردنی تەلەفۆنەکە لە نێوخۆیەوە، هەمان ئەنجامی نابێت. دەتوانیت Reset کردنی تەلەفۆنەکە خۆی تاقی بکەیتەوە لە پێشدا بەڵام بەئەوەی من لێی ئاگادار بم، زۆر کەم کات چارەسەری ئەو کێشانە دەکات.
کەواتە باشتر وایە Restore ـێکی تەواوی بکەیت.
ئەگەر ئایفۆنەکە جەیلبرەیک کراوە، لەوانەیە پەیوەندی بە ئەوەوە هەبێت و جەیلبرەیک کردن شتی وای لێ دەبێتەوە.
دیارە ئەم پرۆسەیە هەموو شتێکی نێو تەلەفۆنەکەت دەسڕێتەوە بە جەیلبرەیکیشەوە.
دەبێت نوێترین وەشانی iTunes ـت هەبێت.
تەلەفۆنەکەت پەیوەست بکە.
کرتە لە Restore iPhone بکە.دەبێت ئەو شێوازە بێت، Reset کردنی تەلەفۆنەکە لە نێوخۆیەوە، هەمان ئەنجامی نابێت. دەتوانیت Reset کردنی تەلەفۆنەکە خۆی تاقی بکەیتەوە لە پێشدا بەڵام بەئەوەی من لێی ئاگادار بم، زۆر کەم کات چارەسەری ئەو کێشانە دەکات.
زۆر باشە بەس کاک ئاسۆ کئەو شەبەکە بڕانەش کە شەبەکەى نەما کیشەکە هەر IMEI ؟ جەیلبرەیک نى یە ، ئەو هۆکارە چى یە کتوپر واى لى هاتوە ؟
سوپاس بۆ هاوکاریت
تەلەفۆنێک کە IMEI نەبێت ناتوانێت ڕایەڵە/شەبەکەی کۆمپانیای تەلەفۆن وەربگرێت. چوونکە کۆمپانیاکانی هێڵ پێویستیان بە IMEI هەیە بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا ڕێگەت بدەن ببیتە بەشێک لە تۆڕەکەیان.
تەلەفۆنێک کە IMEI نەبێت ناتوانێت ڕایەڵە/شەبەکەی کۆمپانیای تەلەفۆن وەربگرێت. چوونکە کۆمپانیاکانی هێڵ پێویستیان بە IMEI هەیە بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا ڕێگەت بدەن ببیتە بەشێک لە تۆڕەکەیان.
ئهم قسهیهی كاك ئاسۆ دروسته، IMEI ئهتوانیت وهك MAC Address بیهێنیته پێش چاوت، ههر ئامێرێك بۆ ئهوهی بهشداری بكات له تۆڕێك وهك كۆمپیوتهر و مۆبایلی هۆشمهند له لان كارتی وایهلێسهكه ناونیشانی ماك ههیه لهڕێگهی ئهوهوه ئهتوانێت بهشێك بێت له تۆڕهكه تهنانهت لهسهر بنچینهی ماك ناونیشانی ئای پی یش وهرهگرێت، ئهم كێشهی بهڕێزت سۆفتوێرییه چونكه IMEI ناتوانرێت بسردرێتهوه یان لاببرێت چونكه ئهو ژمارهیه له جیهاندا دووباره بوونهوهی نابێت ههبێت خاوهندارێتی تاكهكهسێكه، كێشهكهی تۆ پهیوهند به سۆفتوێرهوه ههیه كه ناهێڵێت IMEI بهردهست بێت بۆ بهشداری كردن له تۆڕهكه، ئهگینا خودی IMEI ههرگیز ناسردرێتهوه پهیوهسته به مۆبایلهكهتهوه.
کەواتە باشتر وایە Restore ـێکی تەواوی بکەیت.
ئەگەر ئایفۆنەکە جەیلبرەیک کراوە، لەوانەیە پەیوەندی بە ئەوەوە هەبێت و جەیلبرەیک کردن شتی وای لێ دەبێتەوە.
دیارە ئەم پرۆسەیە هەموو شتێکی نێو تەلەفۆنەکەت دەسڕێتەوە بە جەیلبرەیکیشەوە.
دەبێت نوێترین وەشانی iTunes ـت هەبێت.
تەلەفۆنەکەت پەیوەست بکە.
کرتە لە Restore iPhone بکە.دەبێت ئەو شێوازە بێت، Reset کردنی تەلەفۆنەکە لە نێوخۆیەوە، هەمان ئەنجامی نابێت. دەتوانیت Reset کردنی تەلەفۆنەکە خۆی تاقی بکەیتەوە لە پێشدا بەڵام بەئەوەی من لێی ئاگادار بم، زۆر کەم کات چارەسەری ئەو کێشانە دەکات.
کاک ئاسۆ ئەوەى وتت جێ بەجێم کرد بەڵام تا نیوەى کارەکە بەسەر کەوتووى ئەڕوات و error 50 نیشان ئەدات زانیاریتان هەیە لەسەر ئەو هەڵەیە ؟
ئایفۆنەکەت چ مۆدێلێکە؟
iphone 4s بەلام لە گۆگل کەمیک گەڕام هیچى وام دەست نەکەوت .
بزانە تەلەفۆنەکەت ئاو لێی نەداوە؟ بزانە ئەو خاڵە سوورانەی هەیە یان سپیین؟

لە هیچ شوێنێک هەڵەی ژمارەی ٥٠ نابینم کە وەڵامێکی ڕوونی هەبێت. بە گشتیی هەڵەکان کە ژمارەکان لە نزیک ٥٠ بێت ئەوە دەگەیەنێت کە کێشەکە پەیوەندی بە Hardware ـەوە هەیە. دیارە چوونکە تەلەفۆنەکە IMEI لە دەست دابوو، گوومانم زۆرتر لە تەلەفۆنەکە هەیە. بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت لە کۆمپیوتەرەکەشت دڵنیا بیت. بۆیە،
١، پۆرتی دیکە تاقی بکەوە.
٢، کێبڵی ئەسڵی ئایفۆن بەکارببە.
٣، کۆمپیوتەری دیکە تاقی بکەوە.
٤، ئەگەر کۆمپیوتەری ماکت لایە، لەسەر ماک هەوڵ بدە Restore ی بکە.
٥، ئەگەر هەر چاک نەبوو، تەلەفۆنەکە ببە لای وەستایەک لە نزیکەوە سەیری بکات.
نازانم تا ئیستا توشى ئەو کیشەیە نەبووم منیش ئەمشەو تەنها شوینى شەحنم گۆڕى لە کاتى هەڵبونى یەوە ئەو کیشەیەى بۆ دروست بوە تاکو قۆناقىRestore Firmware ئەڕوات دواتر ئەنوسریت هەڵەى ٥٠ ئیستا بە کیبلى تر تاقى ئەکەمەوە بزانم هەروایە .
تەنها شوینى شەحنم گۆڕى
کاک هێدی شتی وا دەبێت لە سەرەتای بابەتەوە ئاماژەی پێبدەیت، ئەوە وەڵامی کێشەکەتە. چوونکە تۆ هەمان پۆرت بەکار دەبەیت بۆ Restore کردن. هەروەها هەمان پۆرت لەسەر Motherboard پەیوەندی هەیە بە بەشەکانی دیکەوە، ئەگەر ئەو بەشە کێشەی هەبێت واتە کاریگەریی دەبێتە سەر بەشەکانی دیکەش.
جا دانەیکی دیکەی باشتر دابنێ و ئەوەیان خراپە. یان ئەوەیە دەستت بەر Motherboard ی ئایفۆنەکە کەوتووە و Component ـێکی دیکە زیانی پێگەیشتووە.
گەر شوێن شەحنت گۆڕیووە ئەوا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، جا چارەسەر ئەوەیە کە شوێن شەحنێکی سەر موبایلی تری بۆ پەیدا بکەی (بیلادی) ئەوکات ئەگەر هەیە چارەسەر ببێت.
تەنها شوینى شەحنم گۆڕى
کاک هێدی شتی وا دەبێت لە سەرەتای بابەتەوە ئاماژەی پێبدەیت، ئەوە وەڵامی کێشەکەتە. چوونکە تۆ هەمان پۆرت بەکار دەبەیت بۆ Restore کردن. هەروەها هەمان پۆرت لەسەر Motherboard پەیوەندی هەیە بە بەشەکانی دیکەوە، ئەگەر ئەو بەشە کێشەی هەبێت واتە کاریگەریی دەبێتە سەر بەشەکانی دیکەش.
جا دانەیکی دیکەی باشتر دابنێ و ئەوەیان خراپە. یان ئەوەیە دەستت بەر Motherboard ی ئایفۆنەکە کەوتووە و Component ـێکی دیکە زیانی پێگەیشتووە.
کاک ئاسۆ ئاخر ئەمە یەکەم جار نى یە شوین شەحن بگۆرم هیچ کیشەى نەبووە پیشتر بەلام ئەمەیان پیم وابیت کیشە لە Motherboard دروست بوە چونکە زیاتر لە ٢ شوین شەحنم بۆگۆڕى هەروایە دانیکیان هەلەى ١٢ نیشان ئەدات بەلام هەر چاک نەبوو لە ئیستادا لاى وەستایەکى برادەرمە تا سەیرى بکات بزانین لەچى دەر ئەچیت ، سوپاس بۆ پەیامەکانتان .
هیچ کیشەى نەبووە پیشتر
بەڵام ئەوە نابێتە بەڵگە بۆ ئەوەی کە هەموو جارێک دەبێت کار بکات. ئێوە ئەو پارچانەتان لە چینەوە بۆ دێت و ئەوانیش بەپێی نرخی خۆیان کوالیتییان جیاوازییان هەیە. جا هەتا لە Connector ـەکە دڵنیا نەبیت، ناتوانیت بڵێیت هەڵە لە پارچەیەکی تردایە.
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » مۆبایل و تابلێت » کیشەیەک لە IMElـى iphone