1

بابه‌ت: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

سڵاو هاوڕێیان به‌ پشتیوانی خودا خولێک ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر PHP

ببورن ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌م و کورتیه‌ک هه‌بێ

هه‌ر هیچ نه‌بێ سودێکی بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌بێ..

وانه‌ی یه‌که‌م

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

2

وه‌ڵام: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

دەستخۆش و بە هیوای بابەتی زۆرتر.
هیوادارم بتوانیت بە دەنگی سافتر لە داهاتوودا تۆمار بکەیت چوونکە دەنگی پەنکەی کۆمپیوتەرەکەت لە دەنگی وشەکانی خۆت بڵندترە و پرۆسەی چاولێکردنی ڤیدیۆکە ناخۆش دەکات.

مایکی باشتر هەیە کە Noise Cancellation ی هەبێت یان بە پرۆگرامێکی وەک Audacity و بە Noise Sampling ئەو Noise ـە لاببە. ئەو کاتە خەڵکی زۆرتریش سەیری ڤیدیۆکان دەکات.

دووبارە دەستخۆش و بەردەوامبە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

زۆر زۆر سوپاس مامه‌ ئاسۆ  ئینشه‌ڵه‌ بۆ جاری داهاتو شته‌کان چاک ده‌که‌م

دوباره‌ سوپاس مامۆستا

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

4

وه‌ڵام: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

کاک ئاسۆ تا پێنج وانه‌ وابزانم ده‌نگی ڤیدیۆیه‌که‌ ئاوایه‌ چونکا ئێستا پێنج وانه‌م دروست کردیه‌
ده‌بی بمان بورن لا که‌م و کورتی ، بۆ وانه‌کانی داهاتو چاکیان ده‌که‌م

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

5

وه‌ڵام: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

دەستتخۆشبێت، هەوڵ بە کۆمەڵێک وشە هەیە بەکاریان مەبە، سڵاو، انشاالله و ئەمانە بۆ ڤیدیۆ بەکار نایەن، پاشان گەر ئینتەرنێتەکەت خاوە، ئەتوانی ئەو کاتەی پرۆسەیەک جێبەجێ ئەبێت ئەو پارچەیە خێرا بکەیت بۆ ئەوەی بینەر تاقەتی هەبێت، ئێستا ئەم ڤیدیۆیە کە ٧ خولەک بوو، دەتوانرا بە ٤ بۆ ٥ خولەک تەواو بکرێت، دووبارە سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبونەکەت.
سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

6

وه‌ڵام: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

ڕێنوار نووسی:

دەستتخۆشبێت، هەوڵ بە کۆمەڵێک وشە هەیە بەکاریان مەبە، سڵاو، انشاالله و ئەمانە بۆ ڤیدیۆ بەکار نایەن، پاشان گەر ئینتەرنێتەکەت خاوە، ئەتوانی ئەو کاتەی پرۆسەیەک جێبەجێ ئەبێت ئەو پارچەیە خێرا بکەیت بۆ ئەوەی بینەر تاقەتی هەبێت، ئێستا ئەم ڤیدیۆیە کە ٧ خولەک بوو، دەتوانرا بە ٤ بۆ ٥ خولەک تەواو بکرێت، دووبارە سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبونەکەت.
سوپاس

زۆ سوپاک کاک ڕێنوار ئه‌بێ ببورن تا ۵ ڤیدیۆیتر ئاوایه‌ چونکه‌ ئه‌ستا ۵ ڤیدیۆم دروست کردوه‌ 
دواتر شته‌کان چاک ده‌که‌م زۆر سوپاس

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

7

وه‌ڵام: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

هەرچەند خۆم بە ڤیدیۆ وانەم تۆمار نەکردووە بەلام کەمێک فەرمیی بیت جوانترە و کارەکەت بە ستاندارد سەیر دەکرێت، کاک ڕێنوار ڕاست دەکەت، سەیرێکی ڤیدیۆکانی کاک ئاسۆ بکە و شێوازی دەنگ و قسەکردنەکەی سوودی دەبێت.
https://www.youtube.com/watch?v=n7MWStnsCXk


تۆ لەوانەیە زانیاری باشت لابێت بۆیە بە professional تۆماریان بکە. بەڕیز گەرمیانیش لە بابەتەکی تر پێشنیاری playlist دەکات ، ئەویش گرنگە کەسانی ئەکادێمی بەکاری دێنن.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

8

وه‌ڵام: فێربونی PHP بۆ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ ڤیدیۆ به‌شی یه‌که‌م

دەستخۆش.

وێبچن كاره‌كانی بۆ ئاسانتر كردووم...