ئەو پرۆگرامەی کە دامناوە بۆت ئەو کارە دەکات.
http://www.artisteer.com
لە پرۆگرامەکە بە ئارەزووی خۆت دیزاینەکە ڕێکدەخەیت، پێویستی بە کۆد نووسین نییە، دواتر وەک Template ـێکی ئامادە Export ی دەکەیت و بەکاری دەبەیت لەگەڵ CMS ـەکەت.
ئەوەندەی من ئاگادار بم هیچ سکریپتێک نییە کە بە Drag & Drop بتوانیت دیزاینێکی ١٠٠٪ ی تەواوی پێ درووست بکەیت بە ئارەزووی خۆت، دیزاین درووست کردن بە سکریپت ناکرێت، هەر دەبێت لە فۆتۆشۆپ و پرۆگرامەکانی هاوشێوەوە دەست پێبکات و دواتر تێکەڵاوی کۆد بکرێت.
ئەو بابەتەی کە باسی دەکەیت ئەوەیە، CuteNews دیزاینت بۆ درووست ناکات، خۆت دیزاین درووست دەکەیت بە هەر ئامرازێک کە خۆت دەتەوێت و دواتر بە پێی ئەو بابەتەی خوارەوە تێکەڵاوی CuteNews ی دەکەیت. هەر هەمان پرۆسەش هەیە لە WordPress و CMS ـەکانی دیکە.
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=1879
بەڵام ئەوە هەر هەمان شتە کە پێشتر ئاماژەم پێداوە، کە تۆ CuteNews, Joomla, WordPress, Drupal یان هەر شتێکی تر دادەمەزرێنیت بۆ تۆمارکردنی بابەتەکانت لە نێو داتابەیز. ئەوە بەشی یەکەمی کارەکەیە.
دواتر دیزاینەکەت دەهێنیت و بە Query ی ئاسایی MySQL دەتوانیت ئەو بابەتانە بانگ بکەیت کە لە نێو داتابەیز ئەو CMS ـانە تۆماریان کردووە. بەڵام ئیتر خۆت دەبێت بیر لە وردەکارییەکانی چۆنیەتی دەرکەوتنی بابەت بکەیتەوە. بۆ نموونە لە WordPress کە کەسێک بابەتێک بخوێنێتەوە ژمارەی خوێندنەوەی بابەت زۆر دەبێت لە داتابەیز، کە بە ئەم شێوازە جێبەجێی بکەیت دەبێت بۆ خۆت Query ـەکەت بنووسیت بۆ ئەو کارە.
باشیی ئەوەیە کە دەسەڵاتی تەواوت هەیە بەسەر دیزایندا، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت خۆت زانیارییەکانی نێو داتابەیز بهێنیت و ئامادەی پیشاندانی بکەیت کە لەوانەیە وردەکاری زۆری بوێت، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەت.
------------
ئەلتەرناتیڤی تر بەکارهێنانی Framework ـە، وەک http://cakephp.org بۆ نموونە کە دەتوانیت بۆ خۆت بەڕێوەبەرایەتی لەسەر بنیاد بنێیت. کە دێتەوە سەر مەسەلەی دیزاین، هەر هەمان پرۆسەیە ئەوەیان لە هەر حاڵەتێکدا بێت گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com